پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,086
وێنە 105,457
پەرتوک PDF 19,106
فایلێن پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەنجام: 16 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 2



نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بەیاننامەی پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی شارەکانی باشووری عێراق
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی شار
بەلگەنامە

بەیاننامەی پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی شار
بەلگەنامە

پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی جەماوەری نارازی عێراق دەکەین‌!
ماوەی چەند ڕۆژێکە خەڵکی شارەکانی باشوری عێراق، دژی بێکاری و هەژاری و برسیەتی و بێکارەبایی و نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوەو کەمی خزمەتگوزاریە گشتیەکان، خۆپیشاندانی بەرفراوانیان بەرێخستوە. خۆپیشاندانەکان سەرەتا لە شاری بەسرەوەو دەستی پێکردو دواتر شارەکانی دیکەی گرتەوە.
ئەم خۆپیشاندانە درێژەی هەمان ئەو نارەزایەتیەیە کە خەڵکی عێراق بەشێوەی بایکۆتی فراوان دژی دەسەڵات و سیاسەتی دژی خەڵکی و بەرژەوەندخوازانەی ئەم حزبە ئیسلامی و تائیفی و ناسیۆنالیستە میلیشیاییانە نیشانی دا. خۆپیشاندەران، لەپاڵ بەرزکردنەوەی داواکاریەکاندا، هێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگای حزبە ئیسلامیە دەسەڵاتدارەکان و بارەگای چەند حزب و هەروەها وێنەی چەندین سەرکردەو ڕەمزی ئیسلامی سیاسی شێعەیان سوتاند. شەپۆلی توڕەیی خەڵک بەجۆرێکە، کە دەسەڵاتدارانی عێراق ناتوانن نادیدەی بگرن و عەبادی خۆی گەشتەکەی لە برۆکسل ی پایتەختی بەلجیکاوە کۆتایی پێهێناو گەڕایەوە بۆ عێراق و سەردانی بەسرەی کرد. لەپاڵ دانی چەند بەڵێنی درۆ بۆ دابینکردن و باشکردنی خزمەتگوزاریەکان و ئاوو کارەباو ڕەخساندنی (10هەزار) هەلی کار بۆ خەڵکی بەسرە، لەهەمانکاتدا دەسەڵاتدارانی ئیسلامی میلیشیایی عێراق کەوتنە هەڕەشەی سەرکوتکردن لە خۆپیشاندەران و چەندین خۆپیشاندەران بە فیشەکی هێزە ئەمنی و میلیشیاییەکان کوژراوو بریندرا کراون.
توڕەیی و ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان و دژی بێکاری و هەژاریە. دژی دەسەڵاتێکە کە لەلایەن کۆمەڵێک مافیای ئیسلامی و سەرۆک عەشیرەتی نزیک لەو حزبانەوە بەڕێوەدەبرێت و سامانی خەیاڵیان بۆ خۆیان کۆکردۆتەوەو خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و کەمدەرامەتیش لە گەرمای هاوینی زیاتر لە(50) پلەی سەدی بێبەشن لە کارەباو ئاوی خواردنەوە، بێبەشن لە هەلی کارو فرسەتی ژیانێکی شکۆمەند، لەکاتێکدا لە ووڵاتیکدا دەژین خاوەنی دوەمین یەدەکی نەوتی دنیایە! ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە ڕەوایەو مایەی پشتیوانی ئێمەو سەرجەم خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و دنیاشە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی شارەکانی عێراق دەردەبڕێت. هاوکات هەموو پیلان و هەوڵێکی حکومەتی عێراق بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و کپکردنەوەی ناڕەزایەتیەکان سەرکۆنە و مەحکوم دەکات. حکومەتی عێراق دەبێ دەستبەجێ و بەکردەوە دەستبداتە جێبەجێکردنی داواکاریەکانی جەماوەر و دەست لەهەرجۆرە چاوسورکردنەوەو سەرکوتکردنێک هەڵگرێت. هاوکات بانگەوازی جەماوەری ناڕازی و خۆپیشاندەران دەکەین کە ڕێگا نەدەن هەندێ لایەنی سیاسی بۆرژوازی هەلپەرست کە دەیانەوێ خۆیان وەکو بەرگریکارو پشتیوانی خۆپیشاندەران نیشان بدەن، خەبات و قوربانیەکانی ئەوان بەلاڕێدا بەرن و بیکەنە کەرەستەی ململانێی قێزەون و کۆنەپەرستانەی نێوان خۆیان لەپێناو شکاندنی نەیارەکانیان و بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی سیاسی لە دەسەڵات و حکومەتی عێراقدا، کە هەر ئێستا کێشەیان هەیە لەسەر پێکهێنانی! هیچکام لەم هێزە بۆرژوازیە ئیسلامی و ناسیۆنالیستیانەی عێراق کە هەریەکەیان باڵیان بەدەست هێزو دەوڵەتێکی ئیمپریالیستی و کۆنەپەسرتی ناوچەکەوەیە، بەرگریکارو پشتیوانی ئێوە نین. هەروەها پشتیوانی و هاوکاری خۆی بۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ڕادەگەیەنێ لە هەوڵ و تێکۆشانیدا بۆ ڕێکخستن و ئاراستەکردنی خەبات و ناڕەزایەتی جەماوەری کرێکارو بێبەشی عێراق بە ئاقاری جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی چینایەتیان لە هێزە کۆنەپەرستە بۆرژواییەکان و دەستبردن بۆ دروستکردنی کۆمیتەو ئەنجومە شۆرشگێڕە جەماوەریەکان لەناو دڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئێستادا.
سەرکەوێ خەباتی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێشی عێراق لەپێناو ژیانێکی باشتردا !
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#17-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,990 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-07-2018 (6 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 22-07-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 23-07-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 23-07-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,990 جار هاتیە دیتن
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە سزادانی 5 هەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنی بادینان
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە سزادانی 5 هەڵسوڕاوی ...

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە سزادانی 5 هەڵسوڕاوی ...
بەیاننامەی #حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان#
$پێشنیارێک بۆ بەردەم ڕای گشتی: سەبارەت بە سزادانی (5) هەڵسوڕاوی سیاسی ومەدەنی بادینان$
دادگای پیاچونەوەی گشتی هەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر/ 2 ی تایبەت بە دادگایی و سزادانی (5) هەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنی بادینانی پەسەندکرد، لەکاتێکدا دەنگی ناڕەزایەتی بەرانبەر بەم دادگاییکردن و بڕیاری زیندانیکردنە لە ئاستی ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیشدا لەلایەن ئەحزاب و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و تەنانەت کۆنسوڵخانەی چەندین وڵات لە هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤەوە بەرزبۆتەوە و بەمجۆرەش هەڵوەشانەوەی ئەم سزایەو ئازادکردنی هەڵسووراوەکان بووەتە خواستێکی گشتی، بەڵام لەبەرانبەردا پارتی و حکومەتەکەی بە پاساوی ئەوەی کە دادگا سەربەخۆیە دەبێ دەستێوەردانی سیاسی تێدا نەکرێت، هەم نایەویت مل بەفشارەکان بدا و هەمیش کەیسی گیراوەکانی لەبنبەستێکی یاساییدا ڕاگرتووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە خودی دادگایکردنی سزادراوەکان نادادپەرەوەرانە و سیاسی بووە و پارێزەرەکانیشیان هەرئەو ڕاستییە پشتڕاستدەکەنەوە کە بڕیارەکە بنەماکانی دادگاییکردنێکی یاسایی و عادیلانەی لەبەرچاو نەگرتووە و بەزۆر و لەژێر ئەشکەنجەدا دانپیانانی دەستگیرکراوەکان وەرگێڕاوە. سەرباری ئەوەی کە ئەم دادگاییکردنە بەشێوەیەکی نهێنی و یەکلایەنە ئەنجام دراوەو تەنانەت بەشێک لە ئەندامانی دادگای پیاچوونەوەی هەرێم لەگەڵ بڕیارەکەدا نەبوون.
ئێمە لەگەڵ ئەوەدا پێداگری لەسەر خواستی هەڵوەشانەوەی سزای سەر دەستگیراوەکان و ئازادکردنیان دەکەیەن، هاوکات بۆ دەرباز بوون لەم بنبەستە یاساییەی کەیسەکەی تێکەوتووە پێشنیار دەکەین کە:
1- پڕۆسەی دادگاییکردنی ئەو (5) دەستگیراوە بە ئامادەبوونی پارێزەکانیان و لەژێر چاودێری ڕێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و هەر لایەنێکی پەیوەندیدار کە بیەوێ ئامادەی پڕۆسەی دادگاییکردنە بێت، دەست پێ بکاتەوە بەشێوەیەکی ئاشکرا لەڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوبکرێتەوە.
2-داواکارین لە هەموو ئەو حزب و ڕێکخراو و کەسانەی کە پشتگیری ئەم پێشنیارەی ئێمە دەکەن، لەسەر ئاستی کوردستان و دەرەوەی کوردستان پێکەوە کار بکەین تا لەڕیگای بەکردەوە دەرهێنانی ئەم پێشنیارەدا هەم سەربەخۆیی یاساو دادگا لەم کەیسەدا زامن بکرێ و ڕاستی پاساو بەڵگەکانی پارتی و حکومەتەکەی یەکلابکرێتەوە، و هەم تۆمەتبارانیش بێتاوانی یا تاوانباربوونیان بە ئاشکراو لە بەردەم ڕای گشتیدا بسەلمێنرێت.

#12-05-2021#
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 321 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-05-2021 (3 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
دەساڵ: 20ەکان (20-29)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: دیجیتاڵ
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 19-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 22-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 19-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 321 جار هاتیە دیتن
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە شەپۆڵی لەسێدارەدان لە ئێران
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە شەپۆڵی لەسێدارەدان لە ئێران
بەلگەنامە

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە شەپۆڵی لەسێدارەدان لە ئێران
بەلگەنامە

رژێمی کۆنەپەرست و دژی بەشەری جمهوری ئیسلامی ئێران، بەدوای هاتنەسەرکاری حەسەن ڕۆحانی، کە بە پیاوی ڕیفۆرمیستی ڕژێمی ئیسلامی ناودەبرێت، دەستی داوتە حەملەیەکی بەربڵاوی لەسێدارەدانی نەیاران و هەڵسوڕاوانی سیاسی. بەم دواییانە زیاتر لە 300 کەسی لەسێدارەداوەو ژمارەیەکی زیاتریش چاوەروانی سزای لەسێدارەدان دەکەن و لەپشتی دەرگای پۆڵاینی زیندانەکاندا ڕاگیراون.
ئەم شەپۆلی لەسێدارەدانە لە کاتێکدایە کە حەسەن ڕوحانی- سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئێران- بەڵێنی گۆرانکاری و چاکسازی و میانەرەوی بە خەڵکی ئێران دابوو، تا لەو ڕیگایەوە ڕای گشتی فریو بدات، کەچی بەرچاوترین دیاری ئەم سەرکردە کۆنەپەرستەی دەوڵەتی ئیسلامی و خزمەتکاری سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری لە ئێران، وەرێخستنی شەپۆلی لە سێدارەدانی هەڵسوراوانی سیاسی و نەیارانی سیاسیی دەسەڵاتی ڕەشی بۆرژوا- ئیسلامی بوو لە ئێراندا.
ئەمریکاو ڕۆژاوا کە مەرجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ ئێراندا دەبەستەوە بە مەسەلەی باشکردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە، دوای هەڵبژاردنی ڕۆحانی، کە بڕیارە چرای سەوزی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە داگیرساندبێت، ئیتر بایەخێکی نامێنێت. بیدەنگبوونیان لە ئاست تاوانی لە سێدارەدانی ڕۆژانەو سەرکوتی بێپەردەی هەمەلایەنەی ماف و ئازادیەکانی خەڵک ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کە ململانێی چەندین دەیەی نێوان ئەمریکاو ڕۆژاوا لەگەڵ ئێران و دۆسیەی ئاسایکردنەوەی ململانێی نێوانیشیان هیچ پەیوەندیەکی بە مافەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و سەرجەم هاوڵاتیانی ئێرانەوە نیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خۆشخزمەتی بە ڕژێمی ئێران تایبەتمەندیەکی ئاشکرایەتی، بە وەستانەوەی بەرووی خۆپیشاندانی نارەزایەتی دژی تاوانەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران و ڕاوەدونانی هەڵسوراوان و چالاکوانانی سیاسی بەبیانوی توندو تیژی نواندن بەرامبەر سەفارەتخانەی ئێران لە هەولێر، جارێکی تر ئەو ڕاستیە نیشان دەداتەوە، کە ئامادەن بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان، خەڵکی توڕەو نارازی بە سزای لەسێدارەدان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، سەرکوت و زیندانی بکەن، کەچی لەبەرامبەر لەسێدارەدانی نەیارانی سیاسی ئەو ڕژێمەدا بێدەنگ دەبن و لە هەولێردا دەبنە پاسەوانی سەفارەتخانەو بنکەو بارەگاکانیان.
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
لایەنگرانی مافەکانی ئینسان و نەیارانی سزای لەسێدارەدان!
شەپۆلی لەسێدارەدان و سەندنەوەی بە ئەنقەستی ژیان لە هەڵسوراوان و نەیارانی سیاسی و ئازادیخوازان لەلایەن دەسەڵات و جەلادانی ئازادی لە ئێرانەوە، کردەوەیەکی قێزەونی نامۆ بە بەشەریەتی ئەم سەردەمەیە. ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەو تاوانەی ئەو ڕاستیە نیشان دەدات، کە ئەم دەسەڵاتە بە بێ سەرکوت و کوشتار ناتوانێ درێژە بە تەمەنی نەگریسی بدات. بێدەنگەکردنی ئەمریکاو ڕۆژاوا بەرامبەر بەم ئینسان کوژیە ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات کە ئامادەن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوریەکانیاندا، شانۆی کوشتاری کلور کلور ئینسان ببینن و تەماشاچی بن. گرتن و زیندانیکردنی خۆپیشاندەرانی دژی ڕژێمی ئێران ئەو ڕاستیە نیشان دەدات کە دەسەڵاتی هەرێم لەجیاتی وەستانی لە پاڵ خواستی ئازادی و ئینسانیدا، لە ڕیزی سەرکوتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران و سەرکوتی سیاسیدا وەستاوە. پێویستە ئەم سێ کوچکەی ئەمریکاو ڕۆژاوا- دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران- و دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەرەو ڕووی شەپۆڵێک لە نارەزایەتی ئێمەو ئینسانیەتی ئازادیخواز لەسەرتاسەری دنیادا بێتەوە. ئەگەر دەسەڵاتە سەرکوتگەر و دژی ئازادیەکان، پێویستیان بەوەیە لە پاڵ یەکتریدا بوەستن، ئەوا پێویستە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و دەنگی ڕەسای دنیای شارستانی، لەپاڵ بزوتنەوەی نارەزایەتی دژی سەرکوت و سێدارە لە ئێراندا، بوەستن و ئەم کۆمەڵکوژیەی مرۆڤ ڕاگرن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە کاتێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەم ئینسانکوژیە دەکات، هاوکات لەپاڵ بزوتنەوەی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و دنیا لە دژی سەرکوت و ئیعدامی ئەو ڕژێمە هارە ڕادەوەستێت. لە ڕیزی پێشەوەی جەماوەری ئازادیخوازی کوردستانیشدا دەبێت بۆ وەستانەوە بەرامبەر بە سیاسەتی خۆشخزمەتی حکومەتی هەرێم بە دەسەڵاتی ڕژێمی درندەی ئیسلامی ئێران و خوازیاری هەڵپێچانی کۆنسوڵخانەکانی ئەم ڕژێمە هارەیە لە کوردستاندا.
نا بۆ سزای لەسێدارەدان، بژی ئازادی هەڵسورانی سیاسی!
مەرگ بۆ جمهوری مەرگ و سێدارە لە ئێران!
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
12-11-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,531 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-11-2013 (11 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 91%
91%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 13-11-2013 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 7,531 جار هاتیە دیتن
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بەکۆتایی هاتنی خولی چوارهەمی هەڵبژرادنی پەرلەمان!
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بەکۆتایی هاتنی خولی چوارهەمی هەڵبژ
بەلگەنامە

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بەکۆتایی هاتنی خولی چوارهەمی هەڵبژ
بەلگەنامە

بەدوای دەورەیەکی چوارساڵە لەکێشمەکێشی نێوان دەسەلات و ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوایی و بەدوای دەورەیەک لە هاتنەمیدان و ناڕەزایەتی فراوانی جەماوەری، سەرەنجام بۆرژوازی کوردو حزبەکانی لەهەردوو بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا، توانیان لەسەر زەمینەی قەیرانێکی سیاسی و لەجەرگەی ئالوگۆڕەکانی ناوچەکەدا، سیناریۆی هەلبژاردنەوەی دەورەیەکی تری پەرلەمانی کوردستان بە قازانجی بۆرژوا ناسیۆنالستی کورد تێپەڕینن.
بەلام ئەم تێپەراندنە بێ کیشە نیە و ڕیزبەندی هیزەکانی بۆرژوا ناسیونالیست پێی ناوەتە قوناغیکی تازەی قەیران و ئاڵۆزی. سەرکەوتنی پارتی، سەقامگیرتربوونی ڕۆڵی ڕابەریی باڵێکی دەسەلاتداری بۆرژوازی و ناسیۆنالیستی کوردە لەنێو قوتبی بۆرژوازی و سەربازگەی بۆرژوا- ناسیونالیستی کورد دا. ئەمە بۆخۆی زەربەیەکی گەورە بوو هەم لە یەکێتی نیشتمانی و هەم لە بزووتنەوەی و گۆڕان، بەکردەوە لە جێگەیەکی خوارتر وسەخت تر لەنێو ژیانی سیاسیی کۆمەڵگای کوردستاندا ڕایگرتوون. دیارە سەرجەم ئەم ڕیزبەندییە تازەیە دەرگای لەسەر بەرینبوونەوەی قەیرانی نێو ڕیزەکانی بورژوا ناسیونالیستی کورد لە لایەک و لە لایەکی ترەوە بۆ ڕەوینەوەی خۆشباوەری لەنێو جەماوەری کرێکار و زەحمەتکیش ولاوان وژنان بەرامبەر سەرجەم بزووتنەوەی ناسیونالیستیی کورد بە دەسەلات و ئۆپۆزسیۆنیەوە.
هێزەکانی بۆرژوازی لەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا، بەمەبەستی ڕاکیشانی خەڵک بۆناو پرۆسەی هەڵبژاردن هەوڵیاندا ئەوە بەخەڵک بسەلمێنن کە لەدەرەوەی کێشمەکێشی سیاسی ومونافەسەی هەڵبژاردنی نێوان هەردووباڵی بۆرژوازی کورد(دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن)دا، ڕێگایەکی تر نیە بۆ خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش بۆ باشکردنی ژیان وپێکهێنانی ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی، دەستی بۆبەرن. لەکاتێکدا تەجروبەی چەند ساڵی ڕابردوو نیشانیداوە، که کێشه و ململانێی نیوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، کێشه و ململانێیەکی سیاسی دووباڵی بۆرژوازی کوردە و هیج پەیوەندیەکی بەخواستەکانی خەڵک بۆ باشکردن ژیان و ڕزگاربوون لە دەسەڵاتێکی نایەکسان و میلیشیایی و سەرکوتگەرو کۆنەپەرستەوە نیە.
بەڵام بەپێچەوانەی هاتوهاواری چەواشەکارانەی سەرانی حزبەکان و دەزگای میدیاو ڕۆشنبیرانێکی سەرمەست بەئاسۆو ئامانجەکانی ناسیونالیزمی کورد، لەم هەڵبژاردنەدا نەک هەر نوێنەرانی واقعی کرێکاران و زەحمەتکێشان و ژنان و لاوان و ئازادیخوازان ئامادەیی نەبوو، بەڵکو هەڵبژاردنێک بوو لەنێوان ئەوانەدا کە لەسەر تاڵانکردنی سامان و داهاتی خەڵک، میلیشیاو سامانی زۆروزەوەندیان بۆخۆیان کەڵەکەکردوەو دەتوانن بە زۆر و ترساندن و بەرتیل و چەواشەکاری دەنگی خەڵک زەوت بکەن. بەڵگەنامەی کۆمسیۆن بۆ هەلبژاردنەکان کە دەنگدانی بەحزبەکان کردە بنەماو چەندین قەیدو بەندی مادی و قانوونی لەبەردەم ڕابەرانی کرێکاری و هەڵسوراوانی بزووتنەوەی ژنان و ئازادیخوازاندا قووت کردەوە، هەر لەسەرەتاوە جێگایەکی نەهیشتەوە بۆ بەشداری ئازادانەی هاوڵاتیان.
ڕۆڵێک که لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆشبیرانێک که لەم هەڵبژاردنەدا گێڕایان، هەرئەوە نەبوو کە هاوڵاتیانی ناڕازی بەدەسەڵات، بەوەهمی "ئەیگۆڕێن"و "چاکسازی" و"جیاکردنەوەی حزب لەحکومەت"، بخەنە پشتی سیاسەتە کۆنەپەرست و بۆرژواییەکانی خۆیان، بەڵکو بەوپەڕی تواناوە تێکۆشان تا ئەم هەڵبژاردنە بەخەڵک قبوڵ بکەن و ئیعتبارو "حورمەتی دیموکراسی" بگێڕنەوە بۆ دەسەڵاتیک کە پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەسەریەوە ڕاوەستاون. ئۆپۆزسیۆن که بێپەروا لەسەر سیاسەتی درێژکردنەوەی ڕیزی دەنگدەران و ڕاکێشانی هەرچی زۆرتری بەشداری کردنی ڕێژەی خەڵک کاری کرد، توانی واقعیەتەکانی ژیانی کرێکاران و مەحرومانی کۆمەڵگاو خەڵکی ناڕازی به دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردو حزبە ناسیونالیستەکانی، پێچەوانه بکاتەوە وئه و درۆیە جێگیربکات، کە گوایە هەڵبژاردن و سندوقەکان و دەنگی خەڵک فرسەتێکە بۆ گۆڕانکاری له سیستەمی سیاسی ئیستای کوردستان و دەرکێشانی دەسەڵات لەدەست پارتی و یەکیەتیدا!. لەکاتێکدا خەڵکی ناڕازی کوردستان به نارەزایەتیەکانی ڕۆژانەی خۆیان و بەتایەبتی لە17 شوباتدا، چەندين جار، ئەو ڕاستیەیان سەلماندووە کە ئەم دەسەڵاتە نەچاکسازی هەڵدەگڕێ و نه لەڕیگای دەنگدانەوە دەتوانرێ وەلابنرێ.
ئەوەشی کەبەشداری خەڵکی لەم هەڵبژاردنەدا هێنایەکایەوە، زاڵنەبوونی ئاسۆو هوشیاریەکی چینایەتی بوو بەرامبەر بەسیاسەت و سیناریۆ سیاسیەکانی باڵ و بەشەکانی چینی بۆرژوازی. بە پێچەوانەی سیاسەتی فریوکارانەی حیزبەکانی بەشدار لەم هەڵبژاردنەدا، سەبارەت بەسەرکەوتن و بەدەستهێنانی "دەنگی زۆرینە"، ئەوە تەنها خەڵکی کوردستانە کە بەدونیایەک ناڕەزایەتی و بیزاریانەوە لەدەسەڵات، جارێکی دیکەش و لەم هەڵبژاردنەدا، نەیانتوانی ڕیگای سیاسی جیاوازی خۆیان بگرنەبەرو وەک ڕیزێکی ڕیکخراو و سەربەخۆی سیاسی لە دەرەوەی ئاسۆو سیاسەتی چینی بۆرژوازی کورد و حزبەکانی ڕاوەستن. ئەگەر خەڵکی کوردستان لەهەڵبژاردنی 25-07-2009دا، به وەهمی تۆڵەکردنەوە له پارتی و یەکیێتی، دەنگیان بە بزووتنەوەی گۆران دا، تا ئەڵقەیەک له زنجیرەکانی دەسەڵاتی هاوپەیمانێتی ستراتیژی ئەم دوو حزبە بپسێنن، ئەوا لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، نەک نەیانتوانی هەنگاوێک بەرەو باشکردنی ژیانیان بنێن بەڵکو دەسەڵاتی پارتییان بەسەر ژیانی سیاسی خۆیاندا "شەرعیەت" پێدایەوە!
بێگومان کابینەیەکی حکومەتی کە بڕیارە وەک بەرئەنجامی"حزبە براوەکان"ی ئەم هەڵبژاردنە بێتەسەرکار، بێدەردەسەری نییه و ناتوانێ نه لە ڕوانگەی باڵەکانی بۆرژوازی کوردەوه، دەسەڵاتێکی یەکدەست پێکبهێنێو، نە له ڕوانگەی هاوڵاتیانی کوردستانیشەوە، کۆمەڵگا بەره و ئارامی و خۆشگوزەرانی ببات. بەڵکو قەیرانی سیاسی و پشێویه کۆمەڵایەتیەکان له ئاستێکی توندترو فراوانتردا، دێنێتەکایەوە.. هەربۆیە ئەوەی لە دەستوری گشت هیزەکانی بۆرژوازیدایە دەمێنێتەوە تەنهاو تەنها ئەوەیە کە لەپێناو ڕاگرتنی هێزی کاری هەرزان و سپاردنی ژیانی هاولاتیانی کوردستان بەبازار، لە هاوپەیمانیەتیەکی ژێربەژێری پیرۆزدا، بەرامبەر بەچینی کرێکارو بزووتنەوەی ڕادیکاڵی جەماوەری زەحمەتکێش ڕاوەستن و خەتەری ڕۆچوونی بارودۆخەکان بەره و شۆڕش و هەلومەرجی شۆڕشگێرانە، دورخەنەوە.
بەڵام ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە بۆ چینی بۆرژوازی کوردو حزبەکانی، هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی تر بێت له بردنه پێشەوەی کێشمەکێشی سیاسی لەسەر داهاتووی دەسەڵات و بازاڕی سەرمایەداری، ئەوا بۆ چینی کرێکارو زەحمەتکێشان، بۆ جوڵانەوەکانی ژنان ولاوان و هەر دەنگێکی ئازادیخواز، وەرگرتنی دەرس و تەجروبەیە لەم پرۆسە سیاسیە بە ئاقاری دەستبردن بۆ خەباتێکی فراوانی کۆمەڵایەتی و شۆڕشگێڕانەی چینایەتی. بۆ ئەوان کۆتایی هەڵبژاردن، دەرچوونە له ئاسۆی خۆشخەیاڵی بەسیاسەتەکانی بۆرژوازی کوردو حزبەکانی، هەوڵدانە بۆ ڕیکخستنی بزووتنەوەیەکی سیاسی سەربەخۆ و هێانەمەیدانی ڕابەریەکی شۆڕشگێرانە، کە ڕێنمایی خەبات و ناڕەزایەتیه بەرهەقەکانیان بکات. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەپێناو پرکردنەوەی ئەم بۆشایەدا بەتەواوی توانایەوە تێدەکۆشێ و لەهەوڵی هێنانەمەیدانی بزووتنەوەیەکی سیاسی و وشۆڕشگێرانەی چینایەتیدایه، کە بتوانێ هاوسەنگیی هێز بەقازانجی دەستکۆتاکردنی چینی بۆرژوازی لە دەسەڵات بگۆڕیت و پێشڕەوی کۆمەڵایەتی بەئاقاری ئازادی و یەکسانی و باشبژێوی دەستەبەربکات.
27-09-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,442 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 27-09-2013 (11 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 91%
91%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 30-09-2013 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 8,442 جار هاتیە دیتن
بەیاننامەی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی 15ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی 15ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بەلگەنامە

بەیاننامەی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی 15ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بەلگەنامە

رۆژانی 20و21-12-2013 پلنیۆمی پانزەی کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، بەڕێوەچوو.
پلنێۆم بە دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزنان لە خەباتی هاوڕێ ئازاد ئەحمەدو سەرجەم گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادیو سۆسیالیزم و بە سرودی ئەنتەرناسیونال دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
دواتر وتاری کردنەوەی پلنیۆم لە لایەن عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیەوە پێشکەشکراو بەدوای ئەودا پلنیۆم چووە سەر دەستوری باسەکانی خۆی کە پێکهاتبوون لە:
-وەزعی سیاسی حزب و ئاسۆ و مەیدانەکانی خەبات
-هەلومەرجی سیاسی کوردستان
- مالیە
- کۆنگرە
-بریارو بریارنامەکان
-هەڵبژاردن
لە بەندی یەکەمدا کە تایبەت بوو بە وەزعی سیاسی حزب، پانێڵێک لە لایەن هەریەک لە هاوڕێیان" عوسمانی حاجی مارف، محسین کەریم، عەبدوڵڵا مەحمود" بەرێوەچوو، کە تیایدا بەشێوەیەکی هەمەلایەنە وەزعی حزب و کۆسپ و ڕیگری و گرفتە سیاسی و عەمەلیەکانی درانە بەرباس و لیکۆلینەوە، لە درێژەی ئەم باسەدا بە شێوەی هەمەلایەنە و بەدرێژایی ڕۆژی یەکەمی پلینۆم ئاسۆی سیاسی هەلسورانی حزبو لەو چوارچیوەیەشدا ستراتیجی حزب بۆ ڕیکخستن و ڕابەریکردنی شۆرشی کریکاری بە شیوەیەکی هەمەلایەنە قسەوباسی لەسەر کرا.
بەندی دووەمی دەستوری باسەکانی پلنیۆم، باسیک بوو سەبارەت بە دۆخی سیاسی کوردستان و ئاڵوگۆرە سیاسیە تازەکان. لەم بەندەدا بەشێوەیەکی وردو هەمەلایەنە قسەوباس لەسەر گرنگترین ئاڵۆگۆرە سیاسیەکانی کوردستان ناوچەکە، لە پیگەی ئیستای ناسیونالیزمی کوردەوە بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆنەوە تا ڕیزبەستنی تازەی حزبەکان و بەشداری ئۆپۆزیسێۆنی بۆرژوازی کورد لە کابینەی هەشتەمی حکومەت و دەرئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی کوردستان و پیگەی بزوتنەوەی نارەزایەتی کرێکاری و جەماوەری و دەوری حزبی کۆمۆنییستی کرێکاری لە جەرگەی ئەم هەلومەرج و ئالوگۆرانەدا...تاد، قسەوباسیان لەسەر کرا.
لەبەندی سێیەمی کۆبونەوەکەدا، باسی مالیەی حزب و پێویستی وەڵامدانەوە بە گرفتی مادی حزب و هەنگاوەکانی وەڵامدانەوە بەو گرفتە،کرا.
لەبەندێکی تری پلنیۆمدا، باسی بەستی کۆنگرەی چوارەمی حزب قسەکراو پاش باس لە پیداویستیە سیاسی و ڕێکخراوەیەکانی، پلنیۆم بریاریدا کە لە نیوەی دوەمی ساڵی داهاتودا کۆنگرە ببەستێت و تەواوی ئامادەکاریەکانی، فەراهەم بکات.
لەبەشی بریارو بریار نامەکاندا، لەبەر ڕۆشنایی باسەکاندا، چەندین و بریارو پلاتفۆرم و بەیان، پەسەندکران و لەسەر بناغەی ئەوانەش کۆمەڵێک ئەرکی دیاریکراو سپێردران بە مەکتەبی سیاسی داهاتوو.
دوابەندی پلنیۆم تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سکرتیرو جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هەڵبژاردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، کە هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف وەکو سکرتێرو هاوڕێ موحسین کەریم وەکو جێگری سکرتێر لە پۆستەکانی خۆیاندا مانەوە و پاشان هەریەکە لە هاوڕییان" خەسرەو سایە، بەهار مونزر، حسین ساڵح، ئازاد مەجید، مەهدی ڕەسوڵ" وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.
بەم شێوەیە و پاش دوو ڕۆژ قسەوباسی هەمەلایەنە، پلنیۆم بە وتەی کۆتایی عوسمانی حاجی مارف و سرودی ئەنتەرناسیونال کۆتایی بەکاروبارەکانی خۆی هێنا.
شایانی ووتنە لە ڕۆژی دووەمی پلینۆمدا لەلایەن لیژنەی تایبەت بەکەیسی تیرۆری هاورێ ئازاد ئەحمەدەوە، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕەوتی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکان لە کەیسەکە پێشکەشکرا. پلینۆمیش سەرباری ڕوونکردنەوەی ڕێکارو هەنگاوەکان، مەکتەبی سیاسیو لیژنەکەی ڕاسپارد کە هەموو تواناییو هەوڵەکان بۆ بەسەرەنجام گەیاندنی کەیسەکە بخەنەگەڕ.
مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
22-12-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,344 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 22-12-2013 (11 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 91%
91%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 23-12-2013 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 9,344 جار هاتیە دیتن
بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ڕێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ڕێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان
بەلگەنامە

بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ڕێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان
بەلگەنامە

ئێوارەی 17-05-2016، ڕێکەوتننامەیەک لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی ئیمزا کرا. ڕێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی، پێشهاتێکی چاوەرەوانکراو و پێداویستیەکی ناچاریی هەردوو ئەو لایەنە بوو، لە هەلومەرجێکی زۆر تایبەت و هەستیاری ناوچەکەو عێرا ق و کوردستاندا.
ململانێی زلهێزەکانی دنیا لە ناوچەکەدا، گۆڕانی باڵانسی هێز لەنێوان ئەو بلۆکانەو بەتایبەتیش ئەمریکاو ڕۆژاوا لەلایەک و ڕوسیاو چین لە لایەکی ترەوە، بۆتە مایەی ئاڵوگۆر لە توانایی دەوڵەت‌و هێزە ناوچەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا... ناکامی سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکەو بەدیاریکراوی لە عێراق و سوریا لە ململانێ لەگەڵ ئێراندا، لەگەڵ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ڕوسیا لە ململانێی ناوچەکەو بەدیایکراویش لە سوریادا و پێکهاتنی سێکوچکەی عێراق و ئیران و سوریا، لەبەرامبەر قوتبی تورکیا و سعودیەو وقەتەر... تا دەگاتە لاواز بوون و بەرتەسک بوونەوەی توانایی دارایی و سەربازی و جوگرافیایی داعش‌و دەستپێکردنی ڕەوەندی بەرەوکۆتایی چوونی، ئەو دۆخەیە کە هەمووحزب و هێزە سیاسیەکانی ناوچەکەی خستۆتە بەردەم هەڵوێستەو چاوخشاندنەوە بە هاوپەیمانیەتیەکانی پێشوو وە دوبارە سازدانەوەی هاوپەیمانیەتی و ڕێکەوتنی تازە... وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئاڵوگۆگۆرەکان و پێشهاتەکانی داهاتوو.
یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆران، وەکو دوو حزب و هێزی سیاسی نزیک لەیەک، لە زونێکی تایبەت و نزیک لە قوتبی ئیرانی، دەیانەوێت کەڵک لە ئاڵوگۆری باڵانسی هیزە ناوچەیەکان وەربگرن و بە نزیکبوونەوە و مۆرکردنی ڕێکەوتنامەیەک لەگەڵ یەکتریدا، ئەو دۆخە قەیراناویەو نەخوازاوەی پێشوویان تێپەرێنن.
یەکێتی نیشتمانی وەکو شەریکی دەسەڵات لەگەڵ پارتیدا هەستی بە پەراوێزکەوتن دەکردو لەناوچەی ژێردەسەلاتی خۆشیدا لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە کێشەو سەریەشەی بۆدروست دەکراو ئەوەش ئەوەندەی دیکە لەبەرامبەر پارتیدا لاوازتر نیشانی دەدا. سەرباری ئەوە یەکێتی لەناو تەلاری ڕێکخراوەیی خۆیشیدا بەدەست گرفتە ناوخۆیەکانی‌و نەبوونی ڕابەریەکی یەکدەستەوە، دەناڵێنێ.
بزوتنەوەی گۆڕانیش کە بە بانگەشەی گەورەوە هاتە مەیدان و لەسەرەتادا توانی نارەزایەتیە بەرهەقەکانی خەڵکی کوردستانی لە دژی دەسەڵاتی تاڵانچی و میلیشیایی، بەلارێدا ببات، بەڵام زووتر لە پێشبینی خۆیان و دنیای دەرەوە پرۆژە سیاسیەکەی شکستی خواردو خۆشباوەری خەڵک بە بانگەشەو سیاسەتەکانیان، ڕووی لە ڕەوینەوە کردو نائومێدیش ڕیزەکانی داگرت‌و ڕەوتی پووکانەوەی دەستی پێکرد...
کەواتە لە هەلومەرجێکی سیاسی لەم جۆرەدا، ئەم ڕێکەوتنە ئامانجی ئەوەیە کە هاوکاتی خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتە سیاسیەکانی دوای نەمانی داعش و ڕێکەوتنەکانی جنێف و پەیداکردنی جێ پێیەکی سیاسی بۆخۆیان، هەوڵێکیشە بۆ پێشگرتن‌و بەرەنگاربوونەوەی تەماحە سیاسیە بێکۆتاییەکانی پارتی‌و سنوردانانێک بۆ دەسەڵات و قۆرخکاریەکانی.
هەموو ئەو بەندو خاڵانەی کە لە ڕێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕاندا وەکو خواستی خەڵک ڕیزکراون، تەنها بۆشاردنەوەی ئامانجی سەرەکی ڕیکەوتنامەکەیە، دەنا دوورو نزیک پەیوەندیان بە باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەلکی کرێکارو زەحمەتکێشی کوردستان و مافە فەردی و مەدەنیەکان و ئازادیە سیاسی و خواستە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانەوە نییە. هەروەکو هیچ ڕیگایەکیش بۆ وەڵامدانەوە بە گرفتە بناغەیەکانی خەڵکی کوردستان کە مەسەلەی سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەت و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی میلیشیاییە، ناخاتەروو، بگرە دەسەڵاتی میلیشیایی بەرجەستە دەکاتەوە.
ئەزمونی سیاسی کۆمەڵگای کوردستان و ململانێ و ڕێکەوتنەکانی هێزە سیاسەکانی بۆرژوازی کورد ئەوەیان بەروونی نیشانداوە کە کێشەو ململانێ و ڕێکەوتنەکانیشیان هیچ نزیکایەتیەکی لەگەڵ خواست‌و ئومێدو بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خەڵکی کوردستاندا نەبوەو نیەو ئەم ڕێکەوتنەی نێوان گۆڕان و یەکێتی یش لەم حوکمە گشتیە دەرباز نابێت. بۆیە خەڵکی کوردستان نابێت هیچ جۆرە خۆشباوەریەکی بەو ڕێکەوتننامەیەو بە بانگەشەکانی هەبێت. چونکە حکومەت و پەرلەمان هەبێت یان نەبێت، کارا بێت یان ئیفلیج، بەدەست گۆڕان و یەکێتی‌و قوتبی ئێرانەوە بیت یان پارتی و قوتبەکەی بەرامبەری؛واتە دەوڵەتی تورکیا، هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕیت، کە حکومەت و پەرلەمان لە ژێر دەسەڵاتی ئەحزابی میلیشاییدا، جگە لە کارتۆنیک و فریوکاریەکی بەناو یاسایی بۆ شیواندنی ڕای گشتی دنیای دەرەوە زیاتر شتێکی تر نییە.
باشکردنی ژیان و گوزەران‌و کۆتایی هێنان بە قەیرانە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوازی کوردو حزب و هێزە سیاسیەکانی لە ڕێگای سیاسەتی ئەم حزبانەوە ناکرێت کە چەندین ساڵە سفرەی خاڵی خەڵک تاڵان دەکەن، لەرێگای پەرلەمان و هەڵبژاردنەوە دەسەڵاتی ئەوانە کەنار ناخرێت و ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بە قازانجی خەڵکی بێبەش و کەمدەرامەت ناکرێت، ڕێگای گەیشتن بەو خواست و ئومێدانە ڕێگای شۆرش و هاتنە مەیدانی ڕیزی ڕێکخراو و سەربەخۆی چینی کرێکارو جەماوەری چەوساوەو بێبەشی کوردستانە لەژێر ئاڵای سۆشیالیستی چینی کرێکاردا. ڕێگای خەباتی ڕێکخراوی هوشیارانەو یەکگرتووی خۆمانە بۆ پیکهێنانی ئاڵوگۆڕ لەژیانو گوزەران‌و دیاریکردنی ئایندەی سیاسی خۆمان بەدەستی خۆمان. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەپێشەوەی ئەو خەباتەدا ڕادەوەستێت‌و بۆ بەکردەوە دەرهێنانی ئەو ئاڵوگۆڕانە تێدەکۆشێت.
19-05-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,255 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-05-2016 (8 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 93%
93%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 17-06-2016 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 7,255 جار هاتیە دیتن
پلنیۆمی (21)ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتایی هات
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پلنیۆمی (21)ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتایی هات
بەلگەنامە

پلنیۆمی (21)ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتایی هات
بەلگەنامە

رۆژانی 21 و 22ی مانگ، کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بە بەشداریی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بە ئامادەبوونی وەفدێک لە مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، پلنیۆمی ئاسایی خۆی بەست.
بەرنامەکانی پلنیۆم بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزنان لە ژیانی و خەباتی سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆشیالیزم و بە سرودی ئینتەرناسیۆنال دەتسی پێکرد. دواتر وتاری کردنەوەی پلنیۆم لەلایەن عوسمان حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیەوە پێشکەش کرا.
بەرنامەی کاری پلنیۆم بریتی بوون لە:
1- ڕاپۆرتی مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانە ڕابەریەکانی حزب
2- بارودۆخی حزب و ئامادە سازی ڕابەری بۆ وەڵامدانەوە بە گۆڕانکاریە سیاسیەکان و مەسەلەو پرسەکانی پەیوەندی بە خەباتی چینی کرێکار.
3- بارودۆخی سیاسی کوردستان و گۆڕانکاریەکانی دوای ڕوداوەکانی (16)ی ئۆکتۆبەرو ڕێگاچارەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.
4- دارایی حزب
5- کۆنگرەی حزب
6- بڕیارو ڕاسپاردەکان
7- هەڵبژاردن
سەبارەت بە قسەوباس لەسەر بارودۆخی حزب و ئامادەسازی ڕابەری، خاڵە لاوازەکانی دیاریکران و چەند هەنگاوی عەمەلی دەست نیشان کراون و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا.
سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی کوردستان، بەدوای قسەوباس و لێکدانەوە لەسەر دۆخی سیاسی کوردستان و ئەو ئاڵوگۆرانەی کەدوای 16 ئۆکتۆبەر ڕوویان داوە، کە بونەتە هۆی هەرچی زیاتر تێکدانی بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان، هەنگاوی عەمەلی دەستنیشان کراو بڕیاری پێویست لەبارەیەوە درا.
دواتر لە بەشی هەڵبژاردندا هەریەکە لە عوسمانی حاجی مارف وەکو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و موحسین کەریم وەکو جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، بە تێکڕای دەنگ هەڵبژێردرانەوە. هەروەها دەشتی جەمال و خەسرەو سایە و مەهدی ڕەسوڵ بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێدران.
پلنیۆم بە وتاری عوسمانی حاجی مارف و شۆروشەوقی هاورێیان و ئومێد بە گەشەی حزب، کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
پلنیۆمی(21)ی کۆمیتەی ناوەندی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#22-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,280 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 22-09-2018 (6 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 23-09-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 24-09-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 24-09-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,280 جار هاتیە دیتن
پەیامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ جەماوەری نارازی!
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ جەماوەری نارازی!
بەلگەنامە

پەیامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ جەماوەری نارازی!
بەلگەنامە

نارەزایەتیەکانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش‌و مامۆستایان‌و کارمەندانی کەمدەرامەت و توێژە هەژارو بەشخوراوەکانی کوردستان بەرامبەر بە قەیرانی ئابوری‌و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم بۆ شکاندنەوەی باری سەختی قەیرانەکە بەسەرشانی ئەواندا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت! ماهیەتی بۆرژوازیانەو دژی کرێکاری‌و دژی خەڵکیی حکومەت ڕۆژدوای ڕۆژ بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی چەوساوەو بێبەشی کوردستان ئاشکراتر دەبێت. بیرکردنەوەی جەماوەر لە چۆنێتی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە ئاخرین بزماری بە تابووتی پرۆژەکانی چاکسازی هێزە بۆرژواییەکاندا داکوتاوە. ئێستا ئە وهێزانەی باسی چاکسازیی سیاسی و حکومەتیان دەکرد، خۆشیان بوونەتە قوربانی سیاسەتی هەلپەرستانەو قازانجپەرستانەی خۆیان‌و لە فکری ئەوەدان چۆن جێ پێکانیان لەناو دەسەڵاتدا بسڕنەوەو جارێکی دیکە خۆیان بخزێننەوە ناو نارەزایەتیەکانی جەماوەرەوە. تەنانەت یەکێتی نیشتمانی کە خۆی شەریکە بەش‌و دەسەڵاتی پارتیە خۆی وەکو ڕەخنەگری حکومەت‌و لایەنگری نارەزایەتیەکانی جەماوەر دژی نەبوونی مووچەو خزمەتگوزاریەکان نیشان دەدات!
لەم هەلومەرجە ئاڵۆزە سیاسیەدا ئەرکی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەریە کە زۆر هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەو ڕوداوەکاندا بکەن. پێویستە ڕێگانەدەین بزوتنەوەکە لەرێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی دەربکرێت‌و دوبارە زەحمەت‌و قوربانی و خەباتی جەماوەری بێبەش و چەوساوەی کوردستان ببێتەوە بە کەرەستەی مامەڵەی سیاسی نێوان ئەو حیزبانەی کە لەسەر حسابی برسێتی خەڵک بەشوێن ئیمتیازاتی سیاسیەوەن. ئەو حزبانە کە تادوێنێ لە حکومەتی بنکەفراواندا پێکەوە خەریکی بەشکردنی قوتی خەڵک بوون، ئێستا ئاستی توڕەیی و نارەزایەتی خەڵک دەبینن، بۆیە هەوڵ دەدەن جەماوەر بەرەو کاری پێشوەخت ڕابکێشن تا چەواشەکردن و سەرکوتکردنیشی ئاسان بێت!
ئامادەکردنی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش بۆ ئەوەی حسابی خۆی لەگەڵ دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردا یەکلایی بکاتەوە، بۆئەوەی کۆتایی بە نایەکسانی‌و بێمافی‌و ناعەدالەتی بێنێ، بۆئەوەی گەندەڵی و تاڵانو بڕۆی حزبە دەسەڵاتدارەکانی بۆرژوازی لەریشەوە دەربکێشێت، بۆئەوەی ژیانێکی شایستەو یەکسان بۆ خۆی و نەوەکانی دواتر فەراهەم بکات، لەناو پرۆسەیەک لە خەباتی هوشیارانە و یەکگرتوو ڕێکخراودا دەچێتەپێشەوە لەپێناو باشکردنی هەلومەرجی کارو ژیان‌‌و گوزەران‌و فراوانکردنەوەی ئازادیەکانی. مانگرتن و خۆپیشاندان، کۆبونەوەی نارەزایەتی‌و پەناگیری لە شوێن‌و ناوەندەکانی کارکردندا، لە فەرمانگەو خەستەخانەکاندا، لە قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکاندا، داخستنی دوکان و بازاڕەکان، بۆ گێڕانەوەی مووچە خوراوەکانی مووچەخۆران، بۆدانی مووچە لەکاتی خۆیداو بێدواکەوتن، بۆ دابینکردنی ژیان و دانی بیمەی بێکاری بەوانەی ئامادەبەکارن و کاریان دەستناکەوێ، بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی وەکو تەندروستی، خوێندن، کارەبا، ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت بە خۆڕایی لە ئێستادا ئەو هەنگاوە دروستەیە کە دەتوانێ نارەزایەتیەکانی جەماوەری نارازی لە موجازەفەو لەباربردن بپارێزێ و هەنگاوەکانی داهاتووش زامن بکات.
هەرئێستا بەشێک لە کارمەندانی فەرمانگەکانی حکومەت لەناو فەرمانگەکانی خۆیاندا دەستیان داوەتە مانگرتن، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاو زانکۆو پەیمانگاکاندا مامۆستایانیش دەست بە مانگرتن و خۆپیشاندان بکەنەوە. هێشتا بایکۆت‌و جێهێشتنی دەوامیش وەکو بژاردەیەک لەلایەن بەشێک لە فەرمانبەران‌و مامۆستایانەوە تەماشا دەکرێ. بەڵام وەکو چۆن پاراستنی نارەزایەتیەکان لەکاری پێشوەخت و موجازەفە ئەرکێکی سەرجەم ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکەیە بەهەمان شێوەش دوبارە نەکردنەوەی ئەزمونێکی بێکاریگەری وەکو بایکۆت کە نارەزایەتیەکان دەپوکێنێتەوەو لەباریان دەبات، بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگەوازی سەرجەم جەماوەری نارازی کوردستان دەکات کەلەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن لە پاڵ مامۆستایان و خوێنداکاراندا لەسەرجەم فەرمانگەو خەستەخانەکاندا، لەناوەندەکانی کارو خزمەتگوزاریدا مانگرتن و خۆپیشاندان و کۆبونەوەی نارەزایەتی بەرپابکرێ‌ لەپێناو:
1. گێڕانەوەی مووچە زەوتکراوەکانی مووچەخۆران‌و دانی مووچە لەکاتی خۆیداو بێدواکەوتن.
2. دابینکردنی کار بۆ بێکاران یان دابینکردنی ژیان و دانی بیمەی بێکاری بەوانەی ئامادەبەکارن و کاریان دەستناکەوێ.
3. دابینکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی وەکو تەندروستی‌و پزیشکی، خوێندن‌و پەروەردە، کارەبا‌و ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت بە خۆڕایی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
25-09-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,341 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 25-09-2016 (8 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 25-09-2016 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 25-09-2016 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,341 جار هاتیە دیتن
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی 8ی مارسەوە!
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی 8ی مارسەوە!
بەلگەنامە

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی 8ی مارسەوە!
بەلگەنامە

8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان‌، ڕەمزی خەبات‌و وەستانەوەیە بەدژی نایەکسانی‌و جیاکاری دژی ژنان. ڕۆژی ڕاگەیاندنی حوکمی تاوانباربوونی ئەفکارو نەریت‌و کەلتورو دەسەڵات‌و یاسای چینی بۆرژوازیە، کە بۆ پاراستن‌و ڕاگرتنی پایەکانی ڕژێمە چەوسێنەرو نایەکسان‌و دەسەڵاتی خۆی بەسەر کۆمەڵگادا، ژنانی لە جێگاورێگایەکی کۆمەڵایەتی خوارتر‌و لە ژێردەستەیی‌و بێمافیەکی کەم وێنەدا ڕاگرتوە.
هەرجۆرە دەست ڕاگەیشتنێکی ژنان بە ئازادی‌و یەکسانی بەندە بە پێشرەویکردنی بزوتنەوەی یەکسانیخوازیەوە بەرامبەر بە سیستەمی سەرمایەداری و دەسەڵات‌و ئەفکاری بۆرژوازی‌و نەریتە کۆنەپەرست‌و دژە مرۆییەکانی‌. خەبات بۆ کۆتاییهێنان بە نایەکسانی کۆمەڵایەتیی نێوان ژن‌و پیاو بەشێکە لەخەبات‌ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرمایەداری‌.
لە کوردستان، دەسەڵات‌و یاساو فەرهەنگی بۆرژوازی کوردو بزوتنەوە سیاسی‌و کۆمەڵایەتیەکانی، ئیسلامی‌و ناسیۆنالیستی، هەلومەرجێکی یەجگار خەتەرناک‌و نامرۆڤانەیان بەسەر ژیان‌و گوزەرانی ژناندا سەپاندوە، سوکایەتی بە کەرامەت‌و کەسایەتیی مرۆیی ژنان دەکرێت‌، مانەوەی فیزیکی ژنان بەردەوام لەبەردەم هەرەشەو مەترسیدایە.
ژنان لە کوردستان بە سەدان هەزاریان لەناو ماڵدا یەخسیرو گیرۆدەی کاری بێبەرهەم‌و بێبەرامبەری ناوماڵ کراون‌.‌ لەچوارچێوەی خێزانی پیاوسالاریدا وەکو کۆیلە کاری بەخێوکردن‌و پەروەردەکردنی مناڵ ئەنجام دەدەن‌. نە وەکو بەشێک لە هێزی کار کە دەبێ بەرامبەر بە کارەکانیان کرێ وەربگرن تەماشا دەکرێن نە وەکو بێکارێک کە دەبێ بیمەی بێکاری پێبدرێت!
ئەو بەشەی ژنانیش کە لەسەرکارن، لە هەلومەرجێکی نایەکسان لەگەڵ پیاواندا کاردەکەن‌، بێجگەلەوەی کەزۆرجار ژنانی کرێکار ڕوبەرووی هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە. لەوەش واوەتر سوکایەتی‌و ئەتککردن‌و ناچارکردن بە خۆسوتاندن‌و کوشتنی ژنان دیاردەیەکی خەتەرناکە لە کۆمەڵگای کوردستاندا لەژێر سایەی دەسەڵاتی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی کوردی‌و باڵادەستیی یاساو نەریت‌و ئەفکارو فەرهەنگی کۆنەپەرست‌و پیاوسالارانەی بۆرژوازیدا. ژنان لەسەر دەستی هێزو بزوتنەوە ناسیۆنالیستی‌و ئیسلامیەکانی کوردستان دا بەرەورووی ئەنفالێکی بەردەوام‌ بوونەتەوە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، خەبات بۆ ڕزگاری ژنان و بەدیهێنانی ئازادی‌و یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاواندا، پاراستنی کەسایەتی ژنان، بەرگریکردن لە ماف‌و ئازادیەکانیان، وەستانەوە بەرووی هەرجۆرە جیاکاری‌و توندوتیژیەک بەرامبەر بە ژنان، بەهرەمەندبوون لە مافە ئابوری‌و سیاسی‌و کۆمەڵایەتیەکان، گۆڕینی تێڕوانینی کۆمەڵگا بۆ ژنان‌و مەسەلەکانیان، پشتیوانیکردن لە بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و خەباتکردن دژ بە ئەفکارو بۆچوونە کۆنەپەرست‌و پیاوسالاریەکان بە ئەرکێکی سەرەکی‌و گرنگی خۆی دادەنێت‌. لەوبارەوە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بانگەوازی سەرجەم ژنان‌و پیاوانی یەکسانیخوازو لایەنگری مافو ئازادیەکانی ژنان دەکات کە شانبەشانی حزب بۆ ئەم خواستانەی خوارەوە بێنەمەیدان:
1- ژنان‌و پیاوان لە هەموو مافە یاساییەکانیاندا بە تەواوی یەکسان بن.
2- دەستبەجێ یاسای فرەژنی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێتەوە.
3- ژنانی ماڵەوە وەکو بێکار هەژماربکرێن‌و فرسەتی کارپەیداکردنیان بۆ برەخسێت، تائەوکاتەشی کاریان دەست دەکەوێ پێویستە بیمەی بێکارییان پێبدرێت.
4- هەرجۆرە هاندان‌و بەکارهێنانی توندوتیژیەک دژی ژنان تاوانەو دەبێ بکەرانی ڕووبەرووی سزای یاسایی ببنەوە.
5- کوشتنی ژنان یان هاندان بۆ کوشتنی ژنان لەلایەن هەرکەسێکەوە بێت وەکو تاوانی گەورە وئەنقەست بناسرێت‌و ئەوانەی تێوەی دەگلێن سزای قورس بدرێن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
7ی مارسی 2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,328 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 86%
86%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 07-03-2014 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,328 جار هاتیە دیتن
لێکدانەوەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لێکدانەوەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
بەلگەنامە

لێکدانەوەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
بەلگەنامە

هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بووە جێگای مشتوومڕو هەڵوێست وەرگرتنی لایەنە سیاسیەکان نەک تەنها لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکیا، بەڵکو‌ لەسەر ‌ئاستی ناوچەکەو جیهانیش لێکدانەوه و بۆچوون و هەڵویستگیری‌ جۆراجۆری لەخۆگرت.لەم بارەیەوە لێکدانەوەی ئێمە بەمجۆرەیە:
1.ئەو گۆرانکاریانە لە هاوکێشەی سیاسی و دەسەڵاتی بۆرجوازی لە تورکیادا بەدوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەمسالدا پێشهات، ئاکامی ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری سکولارو مۆدێرنی خەڵکە لە بەرامبەر سیاسەت‌ و هەنگاوەکانی حکومەتی پارتی دادوگەشەپێدان(ئەکەپە)و ئۆردوگان بۆ زاڵکردنی یاساو نەریت‌ و بنەمافکریەکانی ئیسلام بەسەر کۆمەڵگای مۆدێرنی تورکیا و دەوری ئەو حیزبە بوو لە هاوکاریکردنی هێزێکی دڕندەی ئیسلامی وەکو داعش. ئاکامی نارەزایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان بوو لەبەرامبەر قەیرانی ئابوری‌، بێکاری‌، هەژاری‌ و‌ هێرشەکانی حکومەتی ئەکەپە و ئۆردوگان بۆ بەرتەسکردنەوە و سەرکوتکردنی سەندیکا و ڕێکخراوە کرێکاریەکان‌ و سەندنەوەی دەسکەوتەکانی بزوتنەوەی کرێکاری لەو ووڵاتە. ئاکامی نارەزایەتی و توڕەیی سەرجەم خەڵکی ئازادیخواز بوو بەرامبەر بە نەخشه و پلانەکانی ئوردوگان و حکومەتەکەی بۆ گۆڕینی دەستورو شێواز‌ی حوکمڕانی بەوجۆرەی کە بچوکترین ماف و ئازادیەکانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش‌ و ئازادیخوازو یەکسانیخوازی کۆمەڵگا لەقاڵب بدات. ئەم نارەزایەتیانەی خەڵکی ئازادیخوازو کرێکاران لەماوەی ڕابرودا لە پارکی غازی‌ و لە ئایاردا لە مەیدانی تەقسیم لە ئەستەمبوڵ‌ نمایشی گەورەی خۆی کردو دڕندەیی پۆلیس‌ و دەزگا سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئەکەپەو دەوڵەتی بۆرژوایی تورکیای لەئاستێکی فراوان‌ و جیهانیشدا ئاشکرا کرد.هەروەها لەلایەنێکیدا ئاکامی مامەڵەی حکومەتی ئۆردوگان بوو لەگەڵ پرسی کێشەی کورد کە سەرەنجام بەشێکی دەنگدەرانی کوردزمان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ڕوویان لە ئەکەپە وەرگێڕاو دەنگیان بۆ پارتێکی سیاسی دا کە لەناو خێزانی ناسیۆنالیزمی کورد و وەکو باڵی سیاسی پەکەکە سەری هەڵداوە. بەم دەنگدانە خەڵکی تورکیا تۆڵەیان لە ئەکەپە کردەوە لەسەر ئەو سیاسەت و هەنگاوانەی. توانیان نەخشەیەک کە ئۆردوگان داینابوو بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی خۆی‌ و حیزبەکەیەدا، پووچەڵ بکەنەوە.
2. واقعیەتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە چوارچێوەی پێداویستی هاتنەپێشەوەی ئالوگۆرێک لە مەوقیەت و دەسەڵاتی بۆرجوازی لە تورکیادا سەرچاوەی گرتبوو، ئەویش ئەوەبوو کە بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەکەپەوە، دوای دەورانێک لە گەشانەوەی ئابوری دوبارە ئابوری تورکیا ڕووی لە نشێوی کردەوە و ڕەونەقی پێشوو گۆڕدرا بۆ قەیران‌‌ و دابەزینی ئاستی گەشە و بێکاری و گرانی و قورسکردنی باری سەرشانی خەڵکی کرێکارو کەمدەرامەت و زەحمەتکێشی ئەو ووڵاتە. بۆرژوازی تورکیا بە ئومێدی ئەوەی کەلەسەر دەستی ئەکەپەدا تورکیا بچێتەناو بازاڕی هاوبەشی ئەوروپاوە، وە ئەکەپەش لەو پێناوەدا کۆمەڵێک هەنگاوی هەڵهێنایەوە، کورسی حوکمڕانی دایە دەستی ئەکەپە، بەڵام بەسەرئەنجام نەگەیشتنی ئەو پرۆسەیە‌، زیاتر ئاراستەی سەرنجی حکومەتی ئەکەپەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گۆڕی‌، کە ئەم ڕوو وەرگێڕانە دەوڵەتی تورکیای خستە سەر ئەوەی وەکو بلۆکێکی سیاسی –ئابوری لەناوچەکەدا جێگای خۆی قایم بکات. ئەمەش بەو ئاقارەدا ڕۆیشت کە قاچی تورکیا بخاتە ناو کێشمەکێشکی سیاسی ناوچەییەوە کە کۆمەڵێک بەرژەوەندی دیکەی ناوچەیی و جیهانی تێیدا کەوتونەتە بەرامبەر یەکتری‌. ئەوەبوو تورکیا کەوتە تەرەفی سعودیە و قەتەر لەبەرامبەر بلۆکی ئێرانداو قاچی خزایە ناو شەڕی ناوخۆیی سوریا. بەمجۆرە ئەو ئومیدەی حکومەتی ئەکەپە کە بەهۆی جێگاورێگای سیاسی و سەربازیەوە لەناوچەکەدا دەسکەوتێکی ئابوری بەدەست بێنێ، پوکایەوە و دەرگای بوژانەوەی ئابوری بەرەو داخران چوو وە تورکیای خستەوە بەردەم دوریانی قەیرانی ئابوری قولتر. ئەم بارودۆخە دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیای خستە ژێر پرسیاری جدیەوەو بوەهۆی ئەوەی کە قەیرانێکی سیاسیش لەسەر ئاستی دەسەڵات و شێوازی حاکمیەتی بۆرژوازی کە لە دەسەڵاتی ئەکەپەدا بەرجەستە بووبوو، دروست بکات و پاشەکەشە بە سیاسەتەکان و مەوقعیەتی ئەکەپە و ئۆردوگان لە هاوکێشەی سیاسی نیوان ڕەوت و هێزەکانی بۆرجوازی لەناوخۆی تورکیادا بکات. ئەوەبوو لەکێشمەکێشی هێزە سیاسیەکان و بانگەشەی هەڵبژاردنیدا ئەکەپە نەیتوانی سەرنجی دەنگدارانی بۆ وەڵام بە پێداویستی ژیان و گوزەرانیان ڕاکێشن و ئایندەیەک لە گەشانەوەی ئابوری نیشان بدەن.چ ئەکەپەو چ هێزە سیاسیەکانی دیکەی بۆرژوازی لەتورکیا قورسایی پڕوپاگەندەی خۆیان بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر پرسە سیاسیەکان دانابوو. بەڵام سەرەنجام گرفت و قەیرانی ئابوری بەناچاری لە دەورەی داهاتوودا قورسایی کێشەو ململانێی نێوان لایەنەکانی براوەی هەڵبژاردن داگیردەکات.
لەلایەکی ترەوە دوای تەوابوونی هەڵبژاردنەکەو سەرنەکەوتنی ئەکەپە لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت بەتەنیا خۆی، دەرگای بەرووی کۆمەڵێک ئەگەری سیاسیدا کردۆتەوە، کە کاریگەری زۆرتر لەسەر بارودۆخی ئابوری ئەو ووڵاتە دروست دەکات. بەتایبەتی کە بۆرژوای تورکیا بەشوێن جێگیری سیاسی و حکومەتیدا دەگەڕیت و دواکەوتنی پێکهاتنی حکومەت دەبێتەهۆی دوودڵی و نیگەرانی بۆرژوازی‌، سەرەنجام ململانێێ نێوان هیزە سیاسەکانی ناو پەرلەمان زیاتر لەبەرامبەر کێشەو دۆخی نالەباری ئابوری و سیاسی ئێستای تورکیادا چەق دەبەستێ و دەبێ وەڵام بە پێداویستیە ئابوتی و سیاسیەکانی ئەم قۆناغەی بۆرژوازی تورکیا بدەنەوە!
3.ئەو حزب و لایەنە سیاسیانەی لەم هەڵبژاردنەدا ڕکابەریان دەکرد بە گشتی ئەو هێزانەی بۆرژوای بوون کە بەسەر ڕەوتە سیاسیەکانی ناسیۆنالیزمی تورکی، ناسیۆنال ئیسلامی تورکی و ناسیۆنالیزمی کورد بوون و هەریەکە بە ئەجندای سیاسی خۆیەوە هەوڵی دەدا کە لە دابەشکردنی دەسەڵاتدا بەشی خۆی بەربکەوێ و نەخشی خۆی وەکو هێزێکی سیاسی بۆرژوازی بەجێ بەگەینێت. لەناو ئەو هێزە تەقلیدیەکانی بۆرژوازیدا، هێزێکی دیکە بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵبژاردنەکنی تورکیادا دێتە ناو کێشمەکێشی هەڵبژاردنەوە وەکو حیزبێکی سیاسی کە ئەویش حیزبی دیموکراسی گەلان (هە دە پە) یە. ئەم حیزبە وەکو حیزبی باڵی چەپی ناسیونالیزمی کورد وڕەوتێکی سیاسی کومەلایەتی بۆرژوازی کورد بەشداری لەو ڕکابەریەدا کردو توانی بەربەستی هەڵبژاردن تێپەڕێنێ کە 10%ی دەنگەکان بوو. بەوەش کاریگەری لە سەر کەمکردنەوەی دەنگەکانی ئاکەپە کرد، بەوهۆیەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بەشێکی دەنگەکانی ئەکەپە لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیاوە هاتوە، کە ئەمەش بوەهۆی ئەوەی هاوسەنگی هێز بە زیانی ئاکەپە ئاڵوگۆڕ پێبکات.
ئەم قەیرانەی دەسەڵات‌ و مانەوەی کێشەی کورد بە هەڵواسراوی کە بڕیاربوو لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاگربەستی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکەدا کەبەناوی "پرۆسەی چارەسەری" ناودەبرا، بەجێگایەک بگات و بۆرژوازی کورد بەنوێنەرایەتی پەکەکە جێگایەکی لە بەشە دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیادا پێببڕێت، ئەو دەرفەتەی بۆ هەدەپە ڕەخساند کە سوود لەو کەلێنە وەربگرێت و بە پشتیوانی پەکەکە ئەمجارەیان بەشێوازی دەنگدان و بەشداریکردن لە پەرلەماندا وەکو حزبێکی سیاسی بواری کردەوە بۆ بەشداری بورژوا ناسیۆنالستی کورد لە دەسەڵاتی سیاسیدا. بەڵام بە جیا لەهەر بانگەشەو بانگەوازێک کە هەدەپە دەیکرد لە سەر مەسەلەی کورد و یەکسانی ژنان و پیاوان و وبەرگری لە مافی مەیلی سیکسی کەسەکان.. بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردندا، نەک ناتوانێ جێگاو ڕێگاو دەوری ئەو حیزبە وەک حزبێکی بۆرجوازی و ناسیۆنالست و دەورو نەخش و بەرنامەی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بۆرجوازی و پاراستنی سەرمایەداری لە تورکیا و وەستانەوەی لەبەرامبەر کرێکاران و زەحمەتکێشاندا ئاڵوگۆڕ پێبکات، بەڵکو لە نزیکترین کاتدا سیاسەت و ڕێکەوتنی بۆ بەشداریکردن لە دەسەڵاتدا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەداران و دەسەڵاتی بۆرجوازی و حزبەکەی خۆی بەو پەری دڵسۆزی و پەیگیریەوە ڕادەگەیەنێت و دەردەکەوێت. لەهەمانکاتدا هەدەپە ناتوانێ لەرێگەی پەرلەمان و بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسیدا ستەمی نەتەوەیی لەسەر خەڵکی کورد لە تورکیا کۆتایی پێبهێنێت‌ و کێشەی کورد چارەسەر بکات. چونکە بۆرژواز ناسیۆنالیستی کورد لە مانەوەی ستەم و کێشەی نەتەوەیی بەهرەکێشی دەکات و سوودی لێوەردەگرێت بۆ درێژەدا بە جێگاورێگای خۆی وەکو "نوێنەری نەتەوەی کورد" لەبەرامبەر نەتەوەکانی دیکەو هێزە سیاسیەکانی دیکەدا.
4.جێگاوڕێگاو نەخشی سیاسی هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا لەدرێژەی هەمان ئاسۆی سیاسی‌ و هەڵسورانی سیاسی چەند ساڵەی بزوتنەوەی ناسیۆنالیزمی کورددایە لە تورکیا کە پەکەکە و ئۆجەلان نوێنەرایەتیان کردووە. ئەو سەرکەوتن و دەنگانەش بەدەستی هێناون هەر لەهەمان جێگاورێگای سیاسی کۆمەڵایەتیەوە سەرچاوەیان گرتووەو درێژەی شەرو کێشمەکێشی نێوان بۆرژوا ناسیۆنالیستی تورک و کوردە، بەڵام ئەمجارەیان بەرەی سەرەکی شەڕەکە لە شاخەوە دەگوێزێتەوە بۆناو پەرلەمان و بەشداریکردن لە دەسەڵاتی سیاسی ئەو وولاتەدا.ئەم سەرکەوتنەش نەک هیچ نزیکایەتی و پەیوەندیەکی بەخواست‌ و ئامانجەکانی کرێکاران‌ و زەحمەتکێشان‌ و خەڵکی ئازادیخوازەوە نیە، بەڵکو ئەم بەشداریەی هەدەپە وەک هێزیکی سیاسی بۆرژوا ناسۆنالستی کورد لە دەسەڵاتی سیاسی تورکیا و لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی بۆرژوایی ئەو ووڵاتە لەو هێزە کۆنەپەرستانەی کە براوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانن، ناتوانرێ پێشبینی بەدیهێنانی هەلومەرچێکی لەباریشی لێبکرێت بە قازانجی خەبات و نەبەردەکانی داهاتوی چینی کرێکارو جەماوەری زەحمەتکێش، بۆیە بانگەشە بۆ پشتیوانی لە هەدەپە تێنەگەیشتنە لە جێگاورێگای هەدەپە وەک هێزێکی بۆرژوازی پارێزەری سەرسەختی بەرژەوەندیەکانی بۆرژوازی و سیستەمی سەرمایەداری، لەهەمانکاتدا مانای بانگەوازکردنی کرێکارو زەحمەتکێشی کوردستانی تورکیایە بۆ شوێنکەوتنی بەرژەوەندیەکانی هێزێکی بۆرژوازی‌ و بۆرژوازی کورد و چاوپۆشین لە بەرژەوەندیە چینایەتیەکانی و لەئاکامدا چەواشەکردنی کرێکاران و بەلاڕێدابردنی خەباتی چینایەتی کرێکارانە.
5.هەڵوێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە مەسەلەی کوردو کۆتاییهێنان بە ستەمی میللی و چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سەرجەم چینی کریکاری تورکیا و پتەوکردنی گیانی هاوپشتی و هاوخەباتی چینایەتی کرێکاران و کۆتاییهێنان بە دابەشکردن و جیاکاری نێوان کرێکارانی سەر بە نەتەوە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە ڕادەوەستێت. بەرەچاوکردنی ئەم پرەنسیپە سەرەتاییەی کۆمۆنیزم، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لایەنگری ئەوەیە کە سیستەمی سیاسی و دەوڵەتی تورکیا دوور پێناسەی نەتەوەیی و لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان دابمەزرێت. بەپێچەوانەوە لەچوارچێوەی دەوڵەت و سیستەمێکی سیاسیدا کە پێناسەی نەتەوەیی هەبێت و جیاکاری نەتەوەیی دژی هاوڵاتیانی کوردی خۆی بەڕێوەبەرێت، تەنها ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردن و کۆتاییهێنان بەو جیاکاری و ستەمە نەتەوەیی و ئەو خۆشکردنەی ئاگری ڕق و نەفرەت و دورەپەرێزی نەتەوەیی، گەڕانەوەیە بۆ ڕای خەڵکی کوردستانی تورکیا بۆ بڕیاردان لەسەر پەیوەندی سیاسی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا. ئەوەی کە واپیشان دەدرێ ئەم هەڵبژاردنەو چوونی هەدەپە بۆناو پەرلەمان ئەم مەسەلەیەش دەخاتە سەر ڕەوتی چارەسەری ئاشتیانە‌، نزیکایەتی لەگەڵ لێکدانەوەی مارکسیستی و کۆمۆنیزمی کرێکاریدا سەبارەت بە مەسلەو کێشەی میللی نیە.
6.سیستەمی پەرلەمانی سەرباری ئەوەی کە خۆی سیستەمێک نیە دەسەلات بدات بەهاوڵاتیان، بەڵکو وەرگرتنی‌ پەنجەمۆری جەماوەری دەنگدەرە بۆ شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی بۆرژوازی و بەردەوامیدان بە کۆنترۆلی بۆرژوازی بەسەر ئایندەو چارەنوسی کۆمەڵگەوە. نوێنەرانی پەرلەمانی ئەمجارەی تورکیا وەک هەر دەورانێکی تر بە دوای هەڵبژاردنەکاندا نەک نوێنەرایەتی خۆشگوزەرانی و ئاڵوگۆر بە قازانجی کرێکاران و زەحمەتکێشان ناکەن، بەڵکو ئەمجارە نوێنەرانی پەرلەمان لەژێر ناوی نەتەوەو ئایندا دابەش دەبن‌، کەسەرەتای دەستپێکردنی لێکترازانی ڕەسمیی کۆمەڵگەی تورکیا دەبێت بە ناوی کورد و تورک و ئیسلام و..تاد.بەوجۆرە بێجگە لە کێشەو گرفتە ئابوریەکان، دەرگای کۆمەڵەکێشەیەکی دیکەی سیاسی بۆ کۆمەڵگای تورکیا دەکرێتەوە.
7.ئەم هەڵبژاردن‌‌‌‌ و پەرلەمانە نەک نوێنەرایەتی بەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشانی تورکیای نە کردووەو نایکات، بەڵکو دەورەیەکی تر لەهەوڵی تەواوی بۆرژوازی تورکیا بە ڕەنگە جیاوازەکانیەوە، بەرجەستە دەکات بۆ ڕێکخستن و پاراستنی دەسەڵاتی سیاسی‌‌ و سیستەمی ئابوری بۆرژوازی لە تورکیا لە هەلومەرجێکی سیاسی کۆنەپەرستانە و نالەباری ناوچەکەدا و لە هەناوی کێشمەکێش و شەری نێوان قوتبە جیهانیەکان و ووڵاتانی ناوچەکەو بوونی هێزیکی درندەی وەک داعش، کە بە هەمویان دۆزەخێکیان بۆ ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشانی ناوچەکە داخستووە. ئەو ئالوگۆرانەی لە ئاکامی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە هاتونەتەپێشەوە تورکیای خستوەتە سەر ڕەوەندیکی سیاسی وکومەلایەتی هەمەلایەنە و ئالۆز.زامنی بەرگرتن بە هەر سیناریۆو پێشهاتێک کە بەزیانی خەلکی ئازادیخوازو کرێکاران و زەحمەتکێشان تەواو بێت، هاتنە مەیدانی نارەزایەتی بەرفراوانی جەماوەریە بۆ وەستانەوە لەبەرامبەرتەواوی ئەو سیاسەت و پیلانگێرانەی کە لایەنەکانی بەشدار لە پێکاهاتەی دەسەڵاتی سیاسی ئایندەدا پەیڕەوی دەکەن. هەر بۆیە ئاسۆو ڕێگایەک بۆ ڕزگاربونی چینی کرێکارو جەماوەی زەحمەتکێشی تورکیا بەگشتی لە هەلومەرجی پرکارەسات و نالەباری ئێستا نارەزایەتی و هەڵسان‌ و شۆرشی جەماوەریە لەبەرامبەر دەسەڵاتی بۆرژوازی ئەو ووڵاتە.
8.حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی لە خەباتی سیاسی سەربەخۆو ڕیزی بەرینی نارەزایەتی‌ کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەڵکی ئازادیخوازو مۆدێرن و بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی تورکیا دەکات‌ لەپێناو گەیشتن بە ژیانێکی ئازادو یەکسان و خۆشگوزەران‌ و کۆتاییهێنان بە دەورو نەخشی سیاسی هێزو بزوتنەوە کۆنەپەرستە ڕەنگاورەنگەکانی بۆرژوازی لە ڕاگرتنی کۆڵەکەکانی دەسەڵاتی بۆرژوازی و هێشتنەوەی سیستەمی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری لەو ووڵاتەدا.هاوکات پشتگیری لەهەر هەوڵ‌ و بزوتنەوەیەکی پێشکەوتنخوازانە دەکات لە کۆمەڵگای تورکیادا کە بەئاقاری بەرینکردنەوەی ئازادی و مافەکانی کرێکاران‌ و زەحمەتکێشان‌ و کورتکردنەوەی دورودەخالەتی ڕەوتی کۆنەپەرستی ئیسلامی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا تێدەکۆشێت.
21-06-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,398 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
وشە و دەستەواژە
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 21-06-2015 (9 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 24-06-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,398 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,086
وێنە 105,457
پەرتوک PDF 19,106
فایلێن پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.609 چرکە!