پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتوک PDF 18,882
فایلێن پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
ئەنجام: 10 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 1
















نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

(زەینەب جەلالیان)ە کێنە و سەرگوزەشتش چێشەن و هۆکار چێشەن ئازادە نمەکریۆنە
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: دۆزا ژن | زمانێ بابەتی: هەورامی
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
2 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

(زەینەب جەلالیان)ە کێنە و سەرگوزەشتش چێشەن و هۆکار چێشەن ئازادە نمەکریۆنە

(زەینەب جەلالیان)ە کێنە و سەرگوزەشتش چێشەن و هۆکار چێشەن ئازادە نمەکریۆنە
(زەینەب جەلالیان)ە کێنە و پەی چێشی 13 ساڵێن زیندانیەنە و سەرگوزەشتش چێشەن و چی تا بە ئارۆ و بە تایبەتی جە سەردەمو (کۆرۆنا ڤایرۆس) یەنە ئازادە نەکریێنە؟
(زەینەب جەلالیان)ە ساڵەو (1361)ی وەرەتاوی جە دەگاو دەمقشلاق-و شارو #ماکۆ#-ی سەر بە وەرهۆرز (ڕۆژهەڵات)و کوردستانی جەئەڎێ بیێنە و هەر جە ئا شارەنە ژیوایش بەسەر بەردەن و قۆناخەکێ وانای سەرەتایی تا ئامادەییش تەمامێنێ. جە نەوجەوانییەنە تێکەڵە بە کۆشاییشی ئازادی بیێنە و دلێ ژەنا و کۆمەڵگەیەنە کارا ئا کۆشاییشە ئەنجام دان و فرە جارێ کێشێ و گرفتەکێ ژەنا و گلێرگەیش چاەسەرێ کەردێنێ. بە نونگەو بەشداری جە کۆشای ئازادی چەنڎین جارێ هەڕەشێش ونەکریێنێ تا ڕاشەوە ناچارە بکریۆنە دەست جە کۆشای باوەرۆنە. بەڵام هەڕەشەکێ نەک (زەینەب)ەشان جە کۆشای پەیشمانە نەکەردەوە، بەڵکو سورتەرەشان کەردە جە بەردەوامی دای بە خەباتی. دەرنجام ‌جە (20/ سیاوکامی/1386)ی وەرەتاوی، جە بازگەو قازانچی نزیک شارو #کرماشان#-ی دەستگیرە کریا و ڕەوانێ سیاوچاڵەکانو کۆمارو ئیسلامی کریا. تا ئا ڕۆچە کە دادگایی کریا جە سیاو چاڵەکانە دژوارتەرین ئەشەکەنجەی جەستیی و دەرونی کریا تا دزان بنیۆن کەردار و تاوانێویەرە کە نەکەردەبێش. بەڵام سەرەڕاو ئەشکەنجەی و هەڕەشەکان، قارەمانانە وەرگەش گێرت و نەلا چێرو تاوانێوی کە ئەنجامش نەڎابێ. دەرەنجام جە (کەڵهەرزو/1388) وەرەتاوی، دادگاییوی نماییشی دژش پێکئاوما و بە تۆمەتو دژبەری خوڎای و ڕژێمی ئیسلامی و ئەندامیەتی پەژاک-ی، سزاو جەداردایش پەی بڕیاوە. بەڵام دماتەر چێرو فشاری کوردستانی و ئێرانی و جیهانی و چالاکیێ و کەمپینەکانە سزاکێش پەی هەتاهەتایی فاڕیا.
جە 13 ساڵێ ویەردێنە و جە زیندانە زەینەبە سەختتەرین بارودۆخش بەسەر بەردەن و بەهۆکارو فاشاری ڕۆحی و جەستەیی دووچارەو چەنڎین جۆرێ نەوەشیان بیێنە و تەنانەت چەمێ و گورچیلەکێش زیانی فرەشان پنە یاوان، بەڵام کاربەدەستێ زیندانی ڕاشان نەڎێنە جە نەوشخانەنە چارەسەر بکریۆنە و مۆڵەتش بدریۆنە پەنە تا سەردای یانەیشان و کەسوکاریش بکەرۆنە، کە ئانەیچە نەک پێچەوانە و دژبەرو پیمانەکانو مافەکانو مرۆڤی بییەن، تەنانەت پاشێلکەردەی یاساکێ کۆماری ئیسلامیچ بییەن. دژ بە ناهەق سزادای جەلالیانێ و پەی ئازادکەردەیش جە کوردستان، ئێران و جیهانەنە دەیان کەمپینێ و چالاکیێ جۆراوجۆرێ ئەنجامێ دریێنێ. بەڵام دەسەڵاتدارێ ئێرانی نەک سەرجەم کەمپینێ و چالاکیێشان نادیدە گێرتێنێ و ئامادێ نەبیێنێ نامبریێ ئازادە بکەرانێ، بەڵکو فشارەکێشان پەی سەرو جەلالیانێ زیاتەرێ کەردێنێ.
ئارۆچ کە پەتا و نەوەشی کۆرۆنا ڤایرۆس ئێران و جیهانەنە وەڵاو بییەنەوە و تەشەنەش کەردەن و زۆرش پەی مرۆڤایەتی ئاوردەن و فرەتەرین دەوڵەتێ جیهانی بەهۆکارو پەتا و نەوەشەکەی زیندانیەکانشان ئازادێ مەکەرانێ، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئامادە نییەن زەینەب جەلالیانێ و زیندانیە سیاسیەکێ تەرێ ئازادێ بکەرۆنە.
جە 28و ئی مانگێنە، پارێزەرێ و بنەماڵەو زەینەب جەلالیانێ ئاشکراشان کەردەبێ: سەرەڕاو خراپی تەندروستی زەینەبێ، هێزە ئەمنیەکێ ئێرانی بە شێوازێوی کوتوبڕ شیێنێ زیندانو شارو خۆی و نامبریێشان چەنی وێشان بەردێنە و بە چەمێ بەسیێ و دەستێ کەلەپچە کریێ شار بە شار مەگێڵنانێش. سەرەتا بریێنە زیندانو ئورمیەی، دماتەر بریێنە زیندانەکێ کرماشانی و تارانی و دما جار ڕەوانەو زیندانو قەرچەک-و شارو وەرامین-ی جە نزیکو شارو تارانی کریێنە و وزیێنە بەشو کەرەنتینەی.
جە ئا بارەوە، عەلی جەلالیان تاتەو زەینەب جەلالیانێ ناڕەزایەتیش نیشانەدان و واتەنش: کناچەکێم جەوەختێوەنە دلێ ماشینو هێزە ئەمنیەکانە بیێنە تەلەفۆنش پەی کەردانی و پنەش واتانی؛ چەنڎین ڕوێن بە چەمێ بەسیێ و دەستێ کەلەپچە کریێ، شار بە شار مەبەرانێم و بەردێناشان زیندانەکێ ئورمیەی وکرماشانی، بەڵام هۆرشان نەگێرتانی و ئیسە مەبەرانێم پەی تارانی. دمای ئانەیە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەش پڕچیا و جە ئاوەخەتەوە ئاگادارێش نیەنمێ و نمەزانمێ چێشش سەر ئومان و چارەنویسش نادیارەن.
عەلی جەلالیان نیگەرانی وێش و خانەوادەکەیش جە بارودۆخو کناچەکێش نیشانەدان و واتەنش: نمەزانمێ بە چ هۆکارێوە کناچەکێمان جە زیندانو خۆی بەروزیێنە و ئامانج جە ئەوەفاڕایش چێشەن؟ ئاڎە ئەشیەی ئیسە ئازادە بکریۆنە و نەک بریۆنە پەی زیندانی تەری. هەر چوومنە بۆنە ژیوای کناچەکێم ئینا خەتەرەنە و سیناریۆی مەتەرسیدار و چارەنویسی نادیار چەمەڕاش مەکەرۆنە. پەوکەی پنەواری هەن گرد کەس و لایێوە هەوڵ و تەقەلا بڎانێ تا کناچەکێمان کە بێتاوانەنە و تەندروستیش خراپەن و 13 ساڵێن بە ناهەق زیندانیەنە، ئازادە بکریۆنە و جە نەهامەتی و سەختی زیندانی ڕزگارە بکریۆنە. چونکە ئاڎە تەندروستیش تەما نییەن و پنەوازی خێراش بە چارەسەری هەن و جە گردی گرنگتەر بێتاوانەنە و تۆمەتەکێ سەریش ناڕاستێنێ و ناهەقێنێ.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (هەورامی) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئی بابەتۍ بە زۋانی (هەورامی) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەڤ بابەتە 4,855 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 12-05-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: هەورامی
باژێر و باژارۆک: ماکۆ
جورێ ئاریشەیا ژنێ: ئازادییا ژنان
جورێ ئاریشەیا ژنێ: بەشداری کرن ل سیاسەتێ
جورێ ئاریشەیا ژنێ: پیاوسالاری و ڕەگەزپەرستی
جورێ ئاریشەیا ژنێ: پێشکەفتنا ژنان
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) ل: 12-05-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 13-05-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 13-05-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,855 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1155 KB 12-05-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
پەیامی زەینەب جەلالیان بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی زەینەب جەلالیان بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان

پەیامی زەینەب جەلالیان بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان
بە دڵ و بە گیان ڕۆژی 8ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەم.
ئەی گوڵاڵە سوورە و ڕەنگاورەنگەکانی نیشتمانەکەم بۆ لە بەرامبەر زوڵم و زۆردا سەرتان نەوی کردووە؟!
گوڵاڵە چەماوەکان سەرە نازدارەکانتان بەرز بکەنەوە و سەیری چاوە ڕەشە پڕ لە ئەسرینەکانتان بکەن، کە سۆی چاوەکانتانی داهێناوە و لە بەرامبەر ئەو ناهەقییە کە بۆ ماف و هەقتان و مرۆڤایەتی بەرامبەرتان ئەنجام دەدرێت، ئەو توڕەییە پەنگخواردووەی چەندین ساڵەی دەروونتان بکەنە هاواری ئازادی.
ئایا ئیدی شینگێڕان بۆ خۆشەویستان و ئازیزانمان و ئازادی، کە دەستمان داوە بەسە؟! ئەی گوڵاڵە زیندانیکراوەکان، من 11 ساڵە شاهیدی بێدەنگییە کوشەندەکەتانم، بەرامبەر ئەو زوڵمەی، کە بەرامبەرتان ئەنجام دەدریت، ئەوە گەورەترین ئازارە، کە بە درێژایی تەمەنم ئەزموونم کردووە.
وەرن پێکەوە دەست لە دەستی یەکتر بنێنین و هاواری هەقخوازانەمان بە هەموو دونیا بگەیەنین. ئەم کۆت و زنجیرە کە ستەمکاران لە دەست و قاچیان بەستوین تێکبشکێنین و لەگەڵ هاواری ئازادیی جیهاندا ببینە یەک و دان بەخۆداگرتن، لێبوردەیی، خۆسوتاندن و خۆکوشتن بکەینە هاواری هەقخوازانەمان.
ئەی هاوزیندانییە نازدارەکانم، گوێ لەم گۆرانییە دڵنیشنە بگرن، کە ئەم گۆرانییە بە خوێنی هاورەگەزەکانی ئێمە خوڵقاوە.
بەڵێ خۆشەویستان و ئازیزان، باڵای بەرز و ڕێک و خەنەیتان بەرز بکەنەوە، سەری دانەواوتان بەرز بکەنەوە، چاوە پڕ لە ئەسرینەکانتان بە ئاوی ژیانی 8ی مارس بشۆرن و توڕەی پەنگخواردوی هەزاران ساڵەتان تێکبشکێنن. بێنە پاڵ ئەم گۆرانییە گەورەییە تاوەکو هیچ ستەمکارێک نەتوانێت ستەم لە ژن بکات.
من لە پشت دیوارە بەرزەکانی زیندانەوە بەو ئومێدە دەژیم، کە ڕۆژێک بە باوەشێکی پڕ لە گوڵی یاسەمینەوە بەرەو لاتان بێم و سەری نەوازشتان بۆ دابنەوێنم و بە دڵە مێهرەبان و بەسۆزەکانتان گوڵێکی یاسەمین پێشکەش بکەم.
زەینەب جەلالیان
زیندانی خۆی
#08-03-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,402 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-03-2019 (5 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 12-03-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 13-03-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 13-03-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,402 جار هاتیە دیتن
زەینەب جەلالیان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کرمانجی - کوردیی سەروو
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەینەب جەلالیان

زەینەب جەلالیان
ناڤ: زەینەب
نازناڤ: زەینەب جەلالیان
ساڵا ژدایکبوونێ: 1983
جهێ ژدایکبوونێ: ماکو
$ژیاننامە$
زەینەب جەلالیان ل ساڵا 1983 ل باژێڕێ #ماکو#یا ڕوژهەڵاتێ کوردستانێ ژ دایک بوویە، ل ساڵا 2007 ل بازگەهێ قازانچی یێ دناڤبەرا #سنە# – #کرماشان# ب تومەتا ئەندامبوونێ د #پارتیا ژیانا ئازاد#ی کوردستان (#پژاک#) ژئالێ هێزێن ئەمنی ڤە هاتە دەستەسەر کرن،پشتی دووساڵان ب تومەتا دژایەتی کرنا خودێ ڤە و ل ساڵا 2009 ێ سزایا ب سێدارەدانێ بسەردە هاتە سەپاندن و پشتڕە ب گوشارێن ناڤخویی و دەرەکەی دادگەها پێداچوونەڤێ هاتە نەچار کرن سزایا وێ ژ بو زیندانا تاحەتایی بگوهڕێت.[1]
ئەڤ بابەتە 17,703 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کرمانجی - کوردیی سەروو | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - کامەران ئاکرەیی
فایلێن پەیوەندیدار: 10
بابەتێن پەیوەستکری: 23
ئامار و راپرسیا
بەلگەنامە
پارت و رێکخراو
دۆزا ژن
رێکەوت و رووداو
شەهیدان
هەمەجۆرە
کورتەباس
کەسایەتی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
تایبەت ژبۆ کوردیپێدیا هاتیە نڤیساندن!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 27-11-2009 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( کاروان م. ئاکرەیی )ڤە: 26-03-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 17,703 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.241 KB 08-06-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلا وێنەیی 1.0.120 KB 27-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت

زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت
کوردستان دایکی هەموو شارستانیەتەکانی جیهانە، بەڵام دیکتاتۆرە دەسەڵاتخوازەکان هەوڵی لەناوبردنی ئەم شارستانیەتە زێڕینەیان داوە، دەزانین و دەبینین کە بە ساڵانە گەلی کورد بووەتە ئامانجی هێرشی ئەم عەقڵیەتە زۆرداریە، کە ئاکامەکەی جگە لە مەرگی هەزاران مرۆڤی بێتاوان شتێکی دیکە نەبووە، دەوڵەتی تورک لە زۆڵم و ستەمی لە دژی کوردەکان سنور ناناسێت، چارەسەریی لە هێرشە فاشیستیەکان دەبینێت، هێرشێک کە تەنیا بە ستەم لەدژی کوردەکان سنوردار نابێت، ئەمە ستەمێکی دوو لایەنەیە، چونکە قەیرانە ئابورییەکانی تورکیا دۆخی نالەباری گەلی تورکیشی دووقات کردووە، بە شێوەیەک کە ڕۆژانە لەگەڵ هەژاریی و برسیەتی ڕووبەڕوو دەبنەوە، ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرانە بوونەتە هۆی مردن و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ناوچەکە و بەردەوامیشە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کوردەکان هەمیشە دەستی ئاشتییان بەرەو دەوڵەتەکانی ناوچەکە درێژ کردووە و بە سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە تەنیا ڕێگای چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەکەیە، هەوڵیان داوە کێشەکان چارەسەر بکەن، بێگومان ئەم مۆدیلە بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە هەڕەشەیەکی جددییە، چونکە بەرژەوەندی گەلان لەم سیستمە بنیات دەنرێت، هەروەها گومانێک لەوەدا نییە کە بەهۆی ئەوەی گەلی کورد پێشەنگایەتی ئەم مۆدێلە خۆبەڕێوەبەریەی لە ئەستۆ گرتووە، هێرشێکی زیاتر دەکرێتە سەریان، بەڵام هەموو دەزانین کە گەلی کورد بە پێشینەیەکی مێژوویی لە بەرخۆدان، ڕێبەرێک وەکوو عەبدوڵا ئۆجالان و نوێنەرانێک وەکوو #لەیلا گوڤەن# و هەزاران تێکۆشەری ڕێگەی ئازادیی لە زیندانەکان، هەوڵی شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان دەدەن.
لەیلا گیان من دەزانم بێخەبەری لە گۆڕانکارییەکان، خراپتر لە ئەشکەنجە، زۆڵم و ستەم و مانگرتن لەخواردنە، بە هەموو هەبوونی خۆم لە تۆ تێدەگەم، لەیلا گیان، بێخەبەری لە زیندان شتێک وەکوو 'مردنێکی لەسەرخۆ'یە، بەڵام من دەزانم کە گڵی تۆ لە ئازادیی و لە پۆڵا پێکهاتووە، چونکە دیکتاتۆرەکان هەر دەستێک کە لە جەستەی ناسکی تۆ دەوەشێنن، وەک پۆڵا، پێداگرتر دەبی.
لەیلای ئازیزم، من زەینەبم، زەینب جەلالیان، لە پشت شیشەکانی زینداندا، ئەو کاتەی دەنگی سازگاری ئازادیخوازیی تۆ دەبیستم، بۆ تێکۆشان لە دژی ستەمکاران پێداگرتر و بەرخۆدێرتر دەبم، دەبێ ئۆمێدم هەبێت، کە لەو 72 ڕۆژەی کە تۆ نانت نەخواردووە، جەستەی ناسکت ئازاری زۆری پێنەگەیشتبێت، تەندروستیت بۆ من زۆر گرنگە، بە هەموو هەبوونمەوە هەرچی هێزمە پێشکەشت دەکەم، هیوادارم ئەم دیاریە لە منی بە دیلگیراو قبوڵ بکەی، لەیلا گیان هیچ هەوڵێک بێ ئاکام نامێنێت، باوەڕم وایە تۆ بە پێداگری و بەرخۆدانت دەگەیتە ئامانج، لەیلای هێژا، ئەوین دەنگی مەوداکانە، بە هەموو هەبوونمەوە لە ئامێزت دەگرم، هیوادارم بە سەربەرزیی لەم ئەزمونە مێژووییە دەرباز بیت، چونکە تۆ و کەسانێک وەک تۆ پێشەنگی تەڤگەرێکی جیهانین، کە شایستەی باشترینەکانن.
#زەینەب جەلالیان#
#20-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,373 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-01-2019 (5 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 20-01-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 20-01-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 20-01-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,373 جار هاتیە دیتن
زەینەب جەلالیان لەدۆخێکی مەترسیداری جەستەیدایە وئێزنی چاوپێکەوتنیشی پێ نادرێت
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زەینەب جەلالیان لەدۆخێکی مەترسیداری جەستەیدایە وئێزنی چاوپێکەوتنیشی پێ نادرێت
بەلگەنامە

زەینەب جەلالیان لەدۆخێکی مەترسیداری جەستەیدایە وئێزنی چاوپێکەوتنیشی پێ نادرێت
بەلگەنامە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان لە وتووێژێکی کورد کە لەگەڵ مافی مرۆڤی کوردستان بەئەنجامی گەیاندووە باسی لەدۆخی مەترسیداری جەستەیی وپێنەدانی ئیزنی چاوپێکەوتنی کەسووکاری دەکات لەلایەن ئیدارەی پاراستنی ئیتلاعاتی زیندانەوە.
جێی ئاماژەیە ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد کە لەدەیەمین ساڵی زیندانی کردنیدایە هۆکاری بێبەری کردنی سەرلەنوێی لەچاوپێکەوتنی حەوتانە لەگەڵ بنەماڵەکەی بەم جۆرە دەگێڕێتەوە :(ماوەی بەرێ کێشان وبەکارهێنانی زۆری ماددە هۆشبەرەکان لەناو بەنددەکەدا، ناڕەزایەتی زارەکی ونووسراوەیی منی لێکەوتەوە، بەڵام نەتەنیا ناڕەزایەتییەکەی منیان پشت گوێ خست بەڵکوو لەوڵامی ئەم ناڕەزایی دەربڕینەی من، کەسانێکی دەستنیشان کراو مادەی هۆشبەرە وتەنانەت میزیشیان کردبوویە نێو سەماوەری ژوورەکەمەوە).
هەروەها لەدرێژەی باسەکەیدا کوتی: (وڵامی ئەوان تەنیا بەم شێوازە کۆتایی پێنەهات بەڵکوو لە هەوڵێکی نایاساییدا منیان لەچاوپێکەوتنی بنەماڵەکەم بێبەش کرد.)
بەکوتەی ناوبراو ماوەی 15 ڕۆژە چاوی بە بنەماڵەکەی نەکەوتووە.
جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەی بەسەری زیندانیانی سیاسی کوردی دێنێ لە ئێعدام خراپترە ولەڕێی دەست وپێوەندییەکانییەوە هەموو چەشنە سوکایەتی وئەشکەنجەیەکی ئەوان دەکات وبەتێکەڵ کردنی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ زیندانیانی دیکە کە بۆخۆیان سەرپێچکار ودژە کۆمەڵگایی بوون وتەنانەت لەڕێی داموو دەزگا ئەمنییەکانەوە هان دراون وپاڵ پشتی کراون کە جومگەکانی کۆمەڵگا لێک بترازێنن،هەموو چەشنە خەسارێک بەزیندانیانی سیاسی دەگەیەنێ وتووشی دەیان نەخۆشی ڕۆحی وجەستەیان دەکات.
#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#
17-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,429 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-09-2017 (7 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 88%
88%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 09-10-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 13-10-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 13-10-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,429 جار هاتیە دیتن
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی خۆی بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بارودۆخی خۆی، نامەیەکی سەرئاوەڵای بڵاو کردەوە
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی خۆی بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بارودۆخی خۆی،
بەلگەنامە

زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی خۆی بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بارودۆخی خۆی،
بەلگەنامە

من ئەم نامەیە بۆ کەسانێک دەنوسم کە ڕێز لە مافی کەسانی دیکە دەگرن و لە پێناویدا هەوڵ دەدەن.
من یازدە ساڵە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دام و تا ئێستا داوای چارەسەری پزیشکیم نەکردووە.
لە پێشدا من چاوەکانم، لە پاشاندا گورچیلە و سییەکانم تووشی نەخۆشی بوون و تووشی دابەزینی زەختی خوێن بووم و دەمم تووشی کەف کردن بوو و لە کۆتاییدا ددانەکانم خراپ بوون و ناچار بووم ئێشێکی زۆر بچێژم. چونکە بۆ ماوەی سێ مانگە داوای چوونە لای دکتۆری ددانم کردووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان هیچ هەوڵێکیان نەداوە. من وەک زیندانییەکی سیاسی لە هەموو جۆرە مافێک بێبەشم و هەمیشە ناچار بووم لەگەڵ ئازارەکانم ڕابێم وەک دایکێک کە منداڵە نا ئارامەکەی بە لایەلایەکان ئارام دەکاتەوە، چۆن باش دەمزانی ئەگەر داوای چارەسەریش بکەم وەک ئێستا هیچ وەڵامێکم پێ نادەنەوە.
ئەم نیزامە ڕیاکار و درۆزنە، منیان بۆ دوکتور نەبردووە و لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیاندا بەڵگەی درۆینەیان بڵاو کردووەتەوە کە #زەینەب جەلالیان#مان بۆ دوکتور بردووە. ئەمە درۆیەکی گەورەیە، ئەم نیزامە هیچ بۆنێکی لە مرۆڤایەتی نەبردووە و خراپتر لەمەش وێنەگەلێک کە لە ساڵی 1387 گرتوویانە لەمن بڵاویان کردووەتەوە، لە ڕاستیدا کەڵکاژۆییان کردووە هەتا ناوەندە مافی مرۆڤییەکانی پێ فریو بدەن.
ئایا ئەشکەنجەدانم و ڕاگرتنم لە ژووری تاکەکەسیی شێدار، مەحروم کردنم لە مەلاقات و تەلەفۆن بەس نەبووە، کە بۆ بێکەڵکترین داواکارییەکانم دەیان مەرجیان دادەنا، بۆ نموونە ئەو جەلادەی سرۆمی لە لەشمدا دەردەهێنا و بە زەردەخەنەیەکی نەرمەوە داوای لێدەکردم هەستم و بڕۆم، ئەمە چ جۆرە هەڵسوکەوتێکی پیسە کە ئەم جەلادانە لەگەڵ من ئەنجامی ئەدەن.
ئایا ئەگەر کەسێک کە وەک ئەم جەلادانە بیر نەکاتەوە و ڕەفتار نەکات، دەبێت بمرێت؟ یان لە زینداندا بڕزێت؟ ئەم لۆژیکە ڕەشە حاشا کردنە لە سروشت، ئەی چارەنووسی ئەم هەموو ڕەنگ و جیاوازییانە چی بەسەر دێت؟ ئایا ئەگەر کەسێک وەک ئەم جەلادانە تینوی خوێن نەبێت دەبێت بمرێت؟
ئەی جەلادەکان دەنگی ئازادیخوازی من لە پشتی میلەکانی زیندانەوە دەبیسن؟ بهێڵن ئەرخەیانتان بکەم، کە من بە جەستە خەباتم نەکردووە کە ئەفسوسی ئەوە بخۆم کە خەسەتەم لە زینداندایە، کەسێکی ئازاد بە بیر و ئەندێشەی خەبات دەکات نەک بە جەستەی، خۆشبەختانە ئێوە جەلادەکان ناتوانن بیری هیچ ئازادیخوازێک زیندانی بکەن.
بۆ من تەنانەت مردن و ئازارکێشان لە ڕێگای ئازادیدا بەنرخە. لە ڕاستیدا ئێوە لە ڕیشەی خۆتان دەدەن و هەموو هەوڵەکانی ئێوە کردووتانە بێسوود بووە و دووچاری شکست بوون.
هیچ کەس و هیچ شتێک ئەوەندە بەهێز نییە کە بتوانێت من لە گەیشتن بە ئامانجەکانم ڕابگرێت. بە تەنیای لە هەمووان بەهێزترم و درێژە بە ڕێگاکەم دەدەم.
بە سپاسەوە
زەینەب جەلالیان
زیندانی خۆی
جۆزەردانی 1397
ژونی 2018
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,732 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 88%
88%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 12-06-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 12-06-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 12-06-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,732 جار هاتیە دیتن
مانگرتن لە خواردنی دەواودەرمانی (زەینەب جەلالیان) بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مانگرتن لە خواردنی دەواودەرمانی (زەینەب جەلالیان) بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەلگەنامە

مانگرتن لە خواردنی دەواودەرمانی (زەینەب جەلالیان) بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەلگەنامە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ پارێزەری زەینەب جەلایان، ئەمیر سالار داودی لە نامەیەکدا بۆ دادستانی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەواڵی مانگرتنی لە خواردنی دەواودەرمانی بریکارەکەی (موکل) ڕاگەیاند و سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی بریکارەکەی نوسیویەتی بۆ جارێکی دیکە داوا لە بەرپرسانی بەندیخانەی خۆی و بەرپرسانی ئەمنییەتی و قەزایی ئەو شارە و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و هەروەها بەرپرسانی باڵای وڵات لە مەڕ گارانتی تەندروستی دەروونی و جەستەیی بریکارەکەم دووپات دەکەمەوە و ڕادەگەیەنم کە مانگرتن لە خواردنی دەرمانەکانیان بەڕێزیان تا چارەسەری کێشەکانیان بەردەوامە و درێژەی دەبێت.
پارێزەر داودی لە نامەکەیدا بۆ دادستانی باڵای وڵات “ئایەتوڵا مۆنتەزری” نوسیویەتی :
دادستانی باڵای وڵات بەڕێز(حضرت) ئایەتوڵا مۆنتەزری وێڕای سڵاو و ڕێز، لە مەڕ بریکارەکەم خاتو زەینەب جەلالیان بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنم کە تۆمەتبار لە ڕێکەوتی 26ڕەشەممەی 1395 تا ئێستا بە هۆی کردەوە ناڕاستەکانی بەرپرسانی بەندیخانەی خۆی (شوێنی ڕاگرتنی بریکارەکەم) لە ئامادەکردنی بەڵگەی دەوورەیی(مانگانە و حەوتانە) نەخۆشیدا بە چەشنێک کە دوور لە هەر جۆرە ڕاستیەکە و هەر وەها ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتگەلی چەوت و ناڕاست بە ناوەندە نێونەتەوەییەی و مافی مرۆییەکان، بۆ نموونە ڕاپۆرتێک کە پشتڕاستکەرەوەی پێڕاگەیشتنەکان و فحسگەلی دەورەیی پزیشکیە لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو خاتوونەدا، چوەتە مانگرتن لە خواردنی دەوا و دەرمانی بێ کۆتایی ! بەڕێز… حەز دەکەم سەرەڕای نیگەرانی و پەرۆشی لە دۆخی تەندروستی بریکارەکەم، بۆ جارێکیتر ئەرکی بەرپرسانی گرتوخانەی خۆی و بەرپرسانی ئەمنیەتی و قەزایی شاری خۆی و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لە ئاستێکی باڵادا بەرپرسانی باڵای وڵات لە مەڕ گارەنتی تەندروستی دەروونی و جەستەیی بریکارەکەم دووپاتی کەمەوە و ڕادەگەیەنم کە مانگرتن لە دەرمانی بریکارەکەم تا کاتێک بەرپرسانی مافی پێشێل بکەن و لە کردەوەیەکی ناڕاستدا هەوڵی ئامادە کردنی ڕاپۆرتگەلی ناڕاست بدەن، درێژەی دەبێت ! بەڕێز … ئاگادارن کە بریکارەکەم تووشی نەخۆشیگەلی زۆرە و بۆ نموونە نەخۆشی چاوو و ڕێخۆڵە و….. ئازاریی دەدات و لە کەمترین خزمەتگوزاری پزیشکی بێ بەریە. لە کۆتایدا هیوام وایە کە بەڕێزتان وەک بەرپرسێکی باڵای قەزایی خۆتان لە سەر ئەو مژارە ڕابوستن و بە وردی هەموو ئەو ڕووداوانە بخەنە ژێر لێکۆڵینەوە و بەرگری بکەن لە ڕوودانی ئەم کارەساتە.
(و من اللە توفیق) ئەمیر سالار داودی پارێزەری زەینەب جەلالیان
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە سازمانی لێبردویی نێو دەوڵەتی لە لێدوانێکدا لە ڕۆژی 19 ئۆکتۆبر (چوارشەممە 28ڕەزبەر) دووپاتی کردەوە کە زەینەب جەلالیان بەندکراوی کورد کە پاش دادگای کردنی نا دادوەرانە، بڕیاری سزایی زیندانی هەتاهەتای بە سەردا سپێندرا و لە بەندیخانەی خۆی ڕاگیراوە، و لە ئێستادا ئەگەری لە دەستدانی چاوەکانی هەیە و بەرپرسانی قەزایی و بەرپرسانی قەزایی ڕێگری ناوبراوون بە ئەوی چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت.
زینەب جەلالیان، بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە دایک بووی 1361 کە لە ساڵی 1386 دەستبەسەر و لە ساڵی 1388 بە تۆمەتی دەرباز بوون لە سنوور بە ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا (محارب) لە ڕێگای ئەندامیەتی لە پارتێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پژاک) بە سێدارە سزا درا، سزای سێدارەی ناوبراو لە دادگای پێداچونەوا و دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە، بەڵام پاش ناڕەزایی پارێزرانی دژ بەو سزاییە و زەخت و گۆشاری نێو نەتەوەیی، سزای ئێعدامی ناوبراو بە پلەیەک شکا بۆ سزای زیندانی هەتاهەتای، ناوبراو لە ئێستادا لە بەندیخانەی خۆی، یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ورمێ بەندکراوە.
http://www.kmmk.info/ku/6557
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
10-05-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,305 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 10-05-2017 (7 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 91%
91%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 10-05-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 10-05-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 7,305 جار هاتیە دیتن
کژار؛ خاوەنداریەتی لە دەنگ و ئیرادەی ئازادیخوازی زەینەب جەلالیان بکەین
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کژار؛ خاوەنداریەتی لە دەنگ و ئیرادەی ئازادیخوازی زەینەب جەلالیان بکەین

کژار؛ خاوەنداریەتی لە دەنگ و ئیرادەی ئازادیخوازی زەینەب جەلالیان بکەین
وەک دەزانین زیاتر لە مانگێکە زیندانی سیاسی کورد #زەینەب جەلالیان# لە زیندانی خۆی سەر بە پارێزگای #ورمێ# لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە گوێزراوەتەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین کە بۆ هەر کەسێک ڕوون و ئاشکرایە زیندانی قەرچەک یەکێکە لەو بەندیخانانە، کە نە لە بواری ئەمنی و نە لە بواری تەندروستی هیچ گەرەنتیەکی نییە بۆ پاراستنی ژیانی زیندانیان بە تایبەت زیندانیانی سیاسی، هەر بۆیەش سیستەمی سەرکوتکەر و چەوسێنەری ئێران بۆ بێدەنگکردن و بە چۆکداهێنانی ئیرادەی سیاسی و ئازادیخوازی، ئەو شوێنەی وەکو تەبعیدگایەک بۆ زیندانیانی سیاسی و بەتایبەتی ژنان بەکار دێنێت و بەتایبەت لەم کاتەدا کە پەتای کۆرۆنا لە تەواوی ئێران بڵاو بووەتەوە و بە هۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ئیران و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتایەکان بۆ هاوڵاتیان و لە هەمان کاتدا لە زیندانەکان هەر دەچێت کۆرۆنا تەشەنە دەکات و بووەتە مەترسییەکی جدی بۆ لە ناو بردنی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێران کە بەداخەوە زەینەب جەلالیان تووشی ئەم پەتایە کراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و ژیانی لە مەترسی دایە و هەروەها لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕێگری کراوە لەوەی کە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان و چارەسەری بۆ بکرێت، بێگۆمان ئەم ڤایرۆسەش بووەتە داردەستی سیاسەتی قڕکەری کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئێمە دەزانین بە ساڵانە دەوڵەتی ئێران هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ لە ناو بردنی کەسایەتییە ئازادیخوازەکان لەبەر ئەوەی کە دەزانێت بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی بە درێژای حوکمڕانی خۆی لە سەر گەلانی ئیران و بەتایبەت ژنان سەرکەوتوو نەبووە و لە بەرامبەر ئەو قەیرانانەی لە ئەنجامی ئەم سیاسەتە هەڵانەدا کە بەرۆکی تەواوی کۆمەڵگای گرتووەتەوە بێ چارە ماوە و ئیدی کۆمەڵگاش بەرگەی ئەم دۆخە ناگرێت و هەر دەچێت دەنگی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەم دۆخە نالەبارەدا زیاتر دەبێتەوە و بێگومان زەختی دەوڵەتیش لە بەرامبەر ئەم دەنگە ناڕازییەدا زیاتر دەبێت بەتایبەت زیندانیانی سیاسی کە جەستەی خۆیان کردوەتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی ئیرادەی سیاسی گەلان، هەر بۆیەش پێویستە ئیمەش ئەوە باش بزانین ئەو کەسانەی لە بەندیخانەکانی ئێراندان ئیرادەی سیاسی و دەنگی ئازادیخوازی گەلان و بەتایبەتی ژنانن و لەو چوار چێوەیەدا پیویستە ئێمە هەم وەکو گەل و بەتایبەتیش وەکوو ژن بە هەموو شێوازێک خاوەنداریەتی لە ئیرادەی خۆمان بکەین و بە گیانی تەبایی نەهێڵین ئەو دەنگە ئازادیخوازەکان کپ بکرێتەوە لەبەر ئەوەی هەبوونی ئێمە بەندە بە هەبوونی ئەوانەوە، لێرەدا ئێمە وەکو، کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، بانگ لە هەموو هێزە ئازادیخوازەکان، کۆمەڵگای مەدەنی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی ژنان و کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین، کە بیدەنگ نەبن لە بەرامبەر دۆخی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئیران بەتایبەتیش ڕەوشی زینەب جەلالیان، چونکە بێدەنگی دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی زیندانیانی دیکە.
#07-06-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,014 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 07-06-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 07-06-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 07-06-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 07-06-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,014 جار هاتیە دیتن
کەمپینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەمپینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

کەمپینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ئێمە دەنگی #زەینەب جەلالیان#ین
زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد، سالی 1982 لە شاری #ماکۆ# سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) لەدایک بووە. دوایی ماوەیەک کارو چالاکی سیاسی، سالی 2007 لە #کرماشان# لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران-ەوە دەستبەسەر کراوە. لە کاتی دەستبەسەر کردندا ڕووبەروویی هەڵسوکەوتی نەشیاو و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بۆتەوە. دوای دەستبەسەر کردنی، ناوبراو بە بێ پارێزەر و تێپەڕاندنی پرۆسەی یاسایی، لە دادگای شۆرشی ئێراندا و لە دۆخێکی ئەمنییەتیدا و بە شێوەی فۆرماڵیتە لە چەند خولەکدا، سزایی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. دوای چوارساڵ پێداگری زەینەب جەلالیان لەسەر ڕەدکردنەوەی تۆمەتی محاربە و هاوکات دەنگدانەوەی دۆسیەی زەینەب جەلالیان لە ناوەندە جیهانییەکاندا، سزاکە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتا هەتایی. جێگای ئاماژەیە زەینەب جەلالیان یەکەم ژنە لە ئێران کە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە.
بارودۆخی تەندروستی
سێزدە سالە زەینەب جەلالیان لە لایەن دادگای شۆرشی ئیران و سپای پاسدارانەوە لەژێر سەخترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدایە و بەو هۆیەوە ژیان و تەندروستی زەینەب جەلالیان لە مەترسیدایە. هەروەها، لەبەر ئەشکەنجە و نەبوونی مافی کەڵک وەرگرتن کە پرۆسەی دەرمانی، تا ڕادەیەکی زۆر چاوەکانی کز بووە و هەویان کردوە. لەم دواییەشدا بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان، توشی ڤایرۆسی کرۆنا بوە، بەو حاڵەشەوە مافی وەرگرتنی چارەسەری لێ زەوت کراوە. ئەمە سەرەڕای بەردەوامی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی..
دۆسیەی زەینەب جەلالیان
سەبارەت بە دۆسیە زەینەب جەلالیان سەرەڕای هەوڵدانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەمنیستی، نەتەوە یەکگرتووەکان، تۆرەکانی مافی مرۆڤی ئێران و کوردستان، چالاکانی سیاسی و مەدەنی...هتد، کۆماری ئیسلامی بەردەوام زەختەکانی بۆ سەر ناوبراو زیاد کردوە.
رۆژی 28ی مانگی ڕابردوو کە بە بێ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەکەی، ناوبراویان گواستەوە و دوای دەرکەوت کە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و لە ئاکامدا توشی کرۆنا بوە و لە پرۆسەی دەرمانیدا، پەراوێز خراوە و ژیانی و گیانی لە مەترسیدایە. بە پێی ئاخرین وتەی باوکی لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، بە هۆی ڤایرۆسی کرۆناوە، سییەکانی توشی کێشە بوە و لە ڕەوشێکی توندی ئەمنیدا گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەر بەو بۆنەوە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ژن، سیاسی، مەدەنی و کەسایەتییەکان، بۆ پشتیوانی لە زەینەب جەلالیان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی، ئەم کەمپیەنەمان ڕاگەیاندوە. لێرەوە داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان، چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی، ژنان و سەرجەم ئازادیخوازان دەکەین بۆ خاوەندارێتی لە چارەنوسی زەینەب جەلالیان و سەرجەم زیندانیان سیاسی، پشتگیری کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان بکەن.
داخوازییەکانی کەمپەینەکە
1- داوایی ئازاد کردنی دەستبەجێی زەینەب جەلالیان.
2- بە لە بەرچاو گرتنی قەیرانی کرۆنا و توش کردنی زەینەب جەلالیان و هەندێک لە زیندانیانی سیاسی دیکە بە ڤایرۆسی کرۆنا، پێویستە زەخت بخرێتە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئەوە پابەند ببن بە مافەکانی مرۆڤ و کۆنوانسیۆنەکان و جاڕنامە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی گیانی زیندانیان.
3- ئەم کەمپەینە داوا لە ئەمێنسێتی ئەنترناشنال، نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەوروپا و وڵاتان، ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان، ئێران و کوردستان و هاوکات سەرجەم چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و ڕاگەیاندنەکان دەکات بۆ ئازادی زەینەب جەلالیان زەخت بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
4- کەمپەین داوای هاوکاری و پشتگیری بۆ بەڕێوەبردنی ئەو چالاکییانە کە دەستنیشان کراون، دەکات. چالاکی لگاڵ و مەیدانی بۆ ئازادی زەینەب جەلالیان لە وڵاتەکان لەبەردەم سەفارەتی ئێران و ناوەندە پیوەندیدارەکان.
5- هەرکەس دەتوانێت نوسین، وێنە یا دیمەنی پەیامی پشتگیری بۆ ئەم کەمپەینە بنێریت.
6- کەمپەین داوا دەکات مافنامەی دیجیتالی بۆ ئازادی زەینەب جەلالیان واژۆ بکرێت. ئەم مافنامە بۆ ئەمێنیستی ئەنترناشنال، نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەوروپا، ولاتان و ناوەندەکانی ماڤی مرۆڤ، بەڕێ دەکرێت.
کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان
FreedomForZeynabJalalian
#12-06-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,304 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-06-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 12-06-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 12-06-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا )ڤە: 12-06-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,304 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.227 KB 12-06-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
فایلا وێنەیی 1.0.127 KB 12-06-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
کەنەکە: پێویستە زەینەب جەلالیان و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەنەکە: پێویستە زەینەب جەلالیان و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن

کەنەکە: پێویستە زەینەب جەلالیان و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن
دۆخی ژنە گیراوی سیاسی کورد #زەینەب جەلالیان# لە زیندانی قەرچەل لە ئێران خرابە وژیانی لە مەترسیدایه.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، حکومەتی ئەم وڵاتە ڕووبەروی ڕەخنەی تووند بوتەوە بە هۆی کەمتەرخەمیەکانی بەرامبەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا.
بە پێ ئامارە فەرمیەکان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران 171 هەزاری تێپەراندووە، و ژمارەی گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسەش هەشت هەزاری تێپەراندووە، وتەنیا لە 24 کاتژمێردا 72 تووشبووی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە زندانەکانی ئێران تا دەچێت ڤیرۆسی کۆرۆنا بڵاوتر دەبێتەوە و تەشەنە دەکات و بووەتە مەترسییەکی جدی بۆ لە ناو بردنی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێراندا.
سەرباری ئەوەی کە بە پێ ڕاگەیندراوەکانی ئێران بە هۆی کۆرۆنا دەیان هەزار زیندانیی لێبوردنیان بۆ دەرکرابوو، یان مۆڵەتی چوونە دەرەوە لە زیندانیان پێدرابوون، بەڵام ئەم لێبوردنە سەدان زیندانیی سیاسیی لێ بێبەشکراوە و ئەوەش نیگەرانیی لێکەوتوەتەوە.
ژنە گیراوی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان کە ماوەی 13 ساڵە لە زندانەکانی ئێران ڕاگیراوە له و کەسانیە کە توشی ئەم پەتایە بووە. بە پێ زانیاریەکانی باوکی ئەلی جەلالیان ڕایگەیاندووە، کە کچەکەی لە زیندانی قەرچەک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، و کاربەدەستانی ئیتڵاعاتیش ڕێگەیان نەداوە ببرێتە نەخۆشخانەی دەرەوەی زندان.
ئاشکرایە کە ڕژێمی ئێران بە مەبەستی شکاندنی ئێرادەی ئازادیخوازی ژنان زەخت وگوشارەکانی بۆ سەر ژنان فراوانتر دەکات و تایبەت لە زندانەکان و بە تایبەتی زیندانیانی سیاسی ژن.، لە ئێستادا بە هۆی فیرۆسی کۆرۆنا مەترسیەکان بۆ سەر ژیانی زنیاندانی سیاسی ژن زیاتر بووه و تایبەت ژنە گیراوی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان کە تووشی فیروسی کۆرۆنا کراوە.
لە بەر ئەوە پێویستە ئێمەی ژنان بەهەموو جورێک خاوەندارێ لە زندانیانی سیاسی ژن بکەین. هەر وەها، داوا لە هەموو، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین کە بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران دژی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێراندا بەتایبەتیش لە بەرامبەر دۆخی ژنە گیراوی سیاسی کورد زینەب جەلالیان، چونکە بێدەنگی دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی زەینەب جەلالیان و دەیان زندانی سیاسی دیکە کە لە زندانەکانی ئێران ڕاگیراون. هەروەها لە پێناوی پاراستنی ژیانیانیان داوای ئازادکردنی سەرجەم زندانیانی سیاسی و تایبەت زندانیان ژن دەکەین.[1]
#08-06-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,716 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 08-06-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-06-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 08-06-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 08-06-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 03-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,716 جار هاتیە دیتن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتوک PDF 18,882
فایلێن پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.141 چرکە!