پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 515,995
وێنە 105,145
پەرتوک PDF 19,081
فایلێن پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
ئەنجام: 6 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 1
















نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بەیاننامەی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک بە بۆنەی دەسگیرکردنو کوشتنی خۆ پیشاندەران
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک بە بۆنەی دەسگیرکردنو کوشتنی خۆ پیشاندەران
بەلگەنامە

بەیاننامەی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک بە بۆنەی دەسگیرکردنو کوشتنی خۆ پیشاندەران
بەلگەنامە

هیچ پاساوێک بۆ کوشت و بڕو ڕفاندنی خۆپیشاندەران نییە
وەک هەموو ئاگادارین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندان لە چەندان شار و دەقەری باشوری کوردستان سازکرا، کە ئامانج لێی وەرگرتنی موچە و بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا هەندێک داواکاری ڕەوای تر بوو. دیارە ئاشکرایە خۆپیشاندان لە سەرجەم دەستور و جارنامە جیهانییەکانی مافی مرۆفدا مافێکی جێگر چەسپاوە.
بەداخەوە دوو حزبە سەرەکییەکەی دەستەڵاتی باشور وەک پیشەی هەمیشەییان لە بارەگاکانیانەوە کەوتنە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و تا ئێستا 5 هاووڵاتی لە ڕاپەرین و یەکێکیش لە کۆیە بوونەتە قوربانی، جگە لە دەیان برینداری تر، کە زۆربەی هەرە زۆریان بە گوللەی هێزە ئەمنی و پاسەوانی بارەگاکان پێکراون.
لەکاتێکدا هیواخوازبوین خۆپیشاندەران بەهیچ شێوەیەک پەنایان بۆ شێوازی توندو تیژی نەبردایە، بەڵام بەرد فرێدان و تەنانەت سوتاندن و تێکدانی بارەگا حزبییەکانیش لە لایەن گەنجانی بێکار و موچە و بێهیوا و نائومێد لە ژیان و گوزەرانیان، هەرگیز نابێت ببێتە پاساوی تەقەکردن و کوشتوبڕ و ڕفاندنی خۆپیشاندەر و چالاکوانان. تۆمەتبارکردنی خۆپیشاندەران بە (دەستی دەرەکی) و (هاندراوانی ئەم حزب و ئەو لایەن) هیچ نییە جگە لە پاساوهێنانەوە بۆ کوشتوبڕ و ئازاردانی خۆپیشاندەران و چالاکوانان، دەستەڵاتی باشور پێویستە فێربێت گوێ لە خەڵکی ناڕازی و بێ موچە و مافخوراو بگرێت، ئەگینا چارەنوسی لە ڕژێمەکانی قەزافی و بن عەلی و موبارەک باشتر نابێت.
ئێمە وەک چاودێری کوردۆساید – چاک زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە پڕ لەتاوانەی هێزە چەکدارەکانی یەکێتی و پارتی دەکەین کە بەو شیوازە هۆڤیانە مامەڵەیان لەگەل خۆپیشاندەران کرد و کۆمەلکوژیەکیان بۆ خەلکی قارەمانی باشور ئەنجامدا، چونکە بەپێی هەموو مافێکی مرۆیی هەموو دام ودەزگا چەکداریەکان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەرانیش بوایە، دەبوایە تەقە بۆ ئاسمان بکەن و هەرگیز فیشەک بە ئاراستەی شەهییدبونیان نەکرێت.
هاوکات ئەو سەرکوت و هەڕەشە و چاوسورکردنەوانەش کە لە ناوچەی زەرد بە ئامانجی سازنەدانی گردبوونەوەی ناڕەزایی و خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت لە قاو دەدەین، هەرگیز دەستەڵات ناتوانێت تا سەر بەم جۆرە ڕەفتارانە دەنگی هەقوازانە و داواکارییە ڕەواکانی خەڵک پشتگوێ بخات. لامان وایە کە حکومەتی هەرێم دوای شکستەکانی ڕابردووی و بەم تاوانەش ئەوەندەی تر کەلێنی نێوان خۆی و گەلی باشوری فراوانتر کرد، بە جۆرێک خەریکە ڕەوایەتی خۆی بەتەواوی لە دەست دەدات.
بە داخەوە پارتی و یەکێتی، کە بەرپرسی یەکەمن لە نەدانی موچە و کەمتەرخەمی لە خزمەتگوزاریییەکان و لە هەمووش خراپتر لە دەستدانی زیاتر لە نیوەی خاکی باشور پێش دوو مانگێک، بەردەوام بەرامبەر خەڵکانی نارازی و خۆنیشاندەر کەلتورێکی زۆر مەترسیداری دژە دیموکراسی دەگرێتە بەر، بۆیە ئێمە بەتوندی ئەو ڕەفتارانە ئیدانە دەکەین و داوا دەکەین لێژنەیەکی بێلایەن لەدەرەوەی ئەم دوو پارتە بۆ بەدواچون بەرامبەر ئەو تاوانانە بێتە ئاراوە.
ئێمە وەک چاودێری کوردۆساید، بە وردی چاودێری ڕەوشی شارەکانی باشوردەکەین و سەرجەم تاوان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەرهەق بە خۆپیشاندەران بە بەڵگەوە دەگەیەنینە پەرلەمان و حکومەتی وڵاتانی ئەوروپا و جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
لەکۆتایشدا پرسە وسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان دەکەین و هیوای چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین و هیوادرین خۆپیشاندەرانیش لەبڕی پەنابردن بۆتوندوتیژی بە شیوازی مەدەنیانە خەباتی جەماوەری خۆیان پەرە پێ بدەن و دەزگا ئەمنیەکانیش گیانی هاولاتیانی کوردستان بپارێزن.
چاودێری کوردۆساید – چاک
#24-12-2017#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,825 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-12-2017 (7 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 29-04-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 29-04-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 29-04-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,825 جار هاتیە دیتن
چاودێری کوردۆساید - چاک و دوانزە ساڵی پڕ خەبات و تێکۆشانی بەردەوام
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چاودێری کوردۆساید - چاک و دوانزە ساڵی پڕ خەبات و تێکۆشانی بەردەوام
بەلگەنامە

چاودێری کوردۆساید - چاک و دوانزە ساڵی پڕ خەبات و تێکۆشانی بەردەوام
بەلگەنامە

هاووڵاتیان و مرۆڤدۆستانی ئازیز
کەس و کاری قوربانیانی کیمیاباران، ئەنفالەکان و کۆمەڵکوژییەکان
خانەوادەی شەهیدان
چاودێری کوردۆساید - چاک، لە ڕێکەوتی 2002/1/6 دامەزرا، ئەمساڵ پێدەنێتە سیانزەهەمین ساڵی تەمەنیەوە. مەبەست لە دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە، یەکخستنی هەوڵ وتێکۆشانەکان بوو بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدی کورد و بە دادگاییگەیاندنی بکەرانی لە " دەوڵەتان – کۆمپانیاکان- کەسەکان هەروەها کارکردن دژ بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر گەلی کوردستان لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا.
ڕێکخراوەکەمان یەکەمین ناوه ندی کوردی بوو له سه ڕ دؤزی جينؤسايد له هه موو به شه کانی کوردستان کاری کرد.هەر زۆر زوو توانی وەک ڕێکخراوێکی بوێر لە هەوڵوێست و پشوودرێژ لە هەوڵدان و داهێنەر و بە سەلیقە لە کارکردن لە ناو جەماوەر بناسرێت، لەو کاتەوە تاکو ئێستا ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنە کوردی و بیانییەکانەوە گوێبیستی کارو چالاکییەکانی بووین.
کارە زۆرو زەبەنەکانی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید لە (12) ساڵی ڕابردوودا گەواهی چالاکی و دڵسۆزی ڕێکخراوەکەمان دەدەن، ئامادەبوونی لە هەموو شوێن و پێگەکانی تێکۆشان دژ بە کورد کوژی و پێشێلی مافی مرۆڤ و پێشێلی ئازادییەکان، ئامادە بوونمان لە هەموو ئه و خۆپیشاندان و چالاکی و ڕێپێوانانەی لە کوردستان و هەندەران ئەنجامدران.
چاودێری کوردۆساید یەکەم ناوەند بوو بۆ دۆزی ژینۆسایدی کوردی بە دیدێکی کوردی و کوردستانیانە هاوکات لە کوردستان و هاندەران ڕاگەیەنرا.
کارو چالاکییەکانی (12) ساڵی ڕابردوو هێندە زۆرن، پێویستمان بە کاتيکی زؤر دەبێت بۆ باسکردنیان.بەلام هێندە دەڵێن کە هەر ئەو چالاکیانە بوون ڕێکخراوەکەمانی خۆشەویست و ناسراوتر کرد.
چاودێری کوردۆساید لە هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی تاوانبارانی ئەنفال و هەڵەبجەدا دەست پێشخەربووە،لە جوڵاندنی هەندێک کەیسی هەستیاردا لە ڕیزی پێشەوەدا بووە. لە تۆمار کردنی سکاڵادا لەسەر بڕێک تاوانکاری جینۆساید، هاوکار و پاڵپشت بووه ياخود دەستپێشخەر بووە.
لە هەموو ئەو میحنەتانەی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان بەرەو ڕووی کورد بونەتەوە، ڕێکخراوەکەمان یەکەم دەنگ هەڵبڕ بووە و لە سەنگەری پێشەوە بووە، چۆن بۆ ئەنفال و هەڵەبجە سوتاوە، ئاواش یەکەم لایەن بووە یادی تاوانه کانی سەردەشت و قاڕنێ و قەڵاتان و عامودای کردۆتەوە.
چالاکانە پشکداری لە دۆزی دادگایی فرانس ڤان ئانرات کرد، سکاڵاکەرانی بۆ دادگا ئامادە کرد، شایەدحاڵی بۆ دۆزییەوە، چەندین خۆپیشاندانی سازو ئامادە کرد، بەشێکی گرنگ لە خەرجی پارێزەری قوربانیانی دابینکرد، ئاکامی ئەم ڕەنج و تێکۆشانەش سزادانی تاوانبار (رانسڤان ئانرات) بوو بە (17)ساڵ زیندانی. ئەم کارەش دەنگدانەوەی باشی لە ڕاگەیاننەکانی هۆڵەندی و جیهانی هەبوو، که بەهاترین بەشداری کورد بوو لە دادگاییەکەدا،ئەویش بە سایەتی خودی دادگا.
چاک هەمیشە لە گەڵ خۆشی و ئازارەکانی کوردستانیانی سەرتاپای کوردستان و کوردانی هه موو جيهان ژیاوە، لە میحنەتەکانیان بە تەنیا بەجێیانی نەهێشتووە، لە گەڵ قامیشلو ومهاباد و ماکۆ و عامودا و کۆپانی لەسەر شەقامەکان بووە، لە کاتی تۆپباران و هێرشی داگیر کەران دەنگە زوڵاڵەکەی ناڕەزایەتی جەماوەر بووە، چۆن هەمیشە لەگەڵ هەڵەبجەو گەرمیان بووە، ئاواش بووە بۆ سنەو مەریوان و دیاربەکر. چاک چۆن بەپەرۆش بووە بۆ مافی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران، چۆن لە پێشەوە بووە بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤی کورد، ئاواش دژ بە موتوربەکردنی لیستی شەهیدان و پێشمەگەی دێرین بووە بە جاش و تاوانکاران، هەر بۆیەش کاتی خۆی پاکسازی لیستی شەهیدانی کرد بە ئەمری واقیع بەسەر وەزارەتی شەیهداندا.
هاوکات لە 14-4-2006 و 21-8-2008 بووە دەستپێشخەر بۆ جۆپشدانی شەقام و هوشیارکردنەوەی جەماوەر بۆ داخوازی مافە یاساییەکانی و ناسینی کردەی ئەنفال بە ژینۆساید و داوای لێبوردن کردن لە کورد لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە و داواکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی ئەنفال لە پێشیانەوە 18 پاکیزەکەی کورد لە میسر، هەروەها توانی چەندین شایەتی گرنگ بۆ دادگای باڵای تاوانەکان پەیدا بکات لەوانە هەردوو پرۆفیسۆری نەمساوی و بەلجیکی." هندريکس و فلارينکه "
چاک بەوە ناسراوە هەمیشە دەستپێشخەر بووە لە کار و چالاکی مەیدانییدا، هەر بەم هۆیەوە کاتێک مافی قوربانیانی ئەنفال پێشێل کرا سکاڵای خۆی تۆمار کرد دژ بە بەرزترین پلەی دەسەڵاتدارییەتی لە عێراق، هاوکات بە هۆی کەمتەرخەمیان لە دۆزی ئەنفالدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی بالاترين دەسەڵاتی کرد لە کوردستان، بەم هۆیانەوە فشاری زۆری بۆ هێنرا، وەلێ ملی نەدا بە پاڵەپەستۆکان و لە میتۆدی کارکردنی خۆی لای نەدا و بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکانی، چاک ئابلووقەو بایکۆتی پێ باشتربوو لەوەی تەسلیمی دەسەڵاتداران ببێت یا ببێتە داردەستی لایەنەکان.
چاک لە ڕیزی پێشەوەی کارکردن بووە بۆ وەستاندنی سزای لە سێدارە لە خۆرهەڵاتی کوردستاندا، بە شانازییەوە ڕۆڵێکی بەرچاومان هەبوو له هەڵوەشاندنەوەی بریاری لە سێدارەدانی ڕۆژنامەنوس و چآلاکوانان (هیوا بوتیمار و عەدنان حەسەن پور)...
لە ڕێکەوتی2012/11/28 سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی سوید تاوانەکانی هەڵەبجە و ئەنفالیان بە جینۆساید ناساند، دەسکەوتێکی مەزن بوو بۆ گەلەکەمان، کە کۆمیتەی سویدی چاک ڕۆڵی سەرەکی و گرنگی هەبوو تێیدا. هەر ڕێکخراوی ئێمە بوو دۆسیە‌ی هەڵەبجە و ئەنفالی گەیاندە پەرلەمانەکانی سویسرا، بەریتانیا، نەرویج و گفتوگۆیان لەسەر کرا... چاک بۆ یەکەم جار لە مێژووی کورددا توانی لە ئازاری 2012 کۆنفرانسێکی نێودەوڵە‌تی لە نێو بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان له ژنێڤ بەبەشداری کۆمەڵێک پسپۆری کورد و بیانی ساز بکات...
له ئاستی کارکردن دژ بە تیرۆری چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان ڕۆڵی کاریگەرمان هەبووە لە ئەوروپا و کوردستان، لە گەیاندنی هەواڵی تاوانەکان و لە قاودانییان وه ‌فشار خستنە سەر دەستەڵاتی وکوردی بۆ سزادان و دادگاییکردنی بکوژان. وەک چۆن هەمیشە پشتگیری داخوازی و داواکاریی خۆپیشاندەران و جەماوەری نارازی کوردستانی کردوە...
لەسەر ئاستی نووسینگەی باشوور و کۆمیەی ولاتەکان لە ئەورپا کۆمەڵێک چالاکی باش و گرنگ ئەنجام دران، کە بە هەمویان خەرمانی چالاکیەکانی (چاک) یان پێ مەزن کردوە.
هەموو دەزانین کە هێرشی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی ڕابردوودا و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزیدی، جارێکی تر سەلماندیەو‌ە، کە هێشتا گەلەکەمان تەنانەت لە باشوریشدا له هەڕەشەی جینۆسایدی تر ڕزگاری نەبووە.
چاودێری کوردۆساید - چاک بڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا کۆنگرە‌ی پێنجەمی خۆی لە وڵاتی بەلجیکا ساز بکات، کە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆیەکی کاریگەر بۆ نوێژەنبوونەوە و چالاکبوونەوە بۆ کار و خەباتی زیاتر و بە بایەختر، هاوکات هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، کە چۆن (12) ساڵ لەمەوپێش بە بەیاننامەیەک هاتینە مەیدانەوە تا خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکەین، هەر واش بەڵین دەدەین لە داهاتووشدا چاکتر و بوێرتر و سەربەخۆتر بین، وە لەسەر پەیامەکەی خۆمان بەردەوام بین.
لە کۆتاییدا داوا لە دڵسۆزانی گەلەکەمان و دۆستانی ڕیکخراوەکەمان دەکەین پشتیوانی ناوەندەکەمانبن بۆ بەردەوامبوون لە کارو چالاکی و خزمەتی پتر بە دۆزی جینۆساید بەگشتی و هەلەبجەو ئەنفال بە تایبەتی.
پیرۆزبێت یادی دوانزەهەمین ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان
چاودێری کوردۆساید - چاک
06-01-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,359 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
جهـ
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 06-01-2015 (9 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 91%
91%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 09-01-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 6,359 جار هاتیە دیتن
چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
بەلگەنامە

چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
بەلگەنامە

ئەمڕۆ 16-09-2016 نادیە موراد وەک یەکەم قوربانی دەستی داعش، یەکەم کوردیش لە مێژوودا وەک بالوێزی نیازپاکی لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەستنیشان کرا.
دیارە بەخشینی ئەو نازناوە و پۆستە بە نادیە موردا خۆی لە خۆیدا گرنگی و بایەخێکی مێژوویی و سیاسی و یاسایی و دادوەریی گەورەی هەیە، مانا و مەغزایەکی گەورەی هەیە بۆ گەل و گروپ و ئەتنییە کۆمەڵکوژکراوەکان بە گشتی و نەتەوەی کورد بە تایبەتی.
ئێمە لە کاتێکدا پشتگیری تەواوی گەیاندنی دۆسیەی تاوانی گەورەی شەنگال و تەواوی کۆمەڵکوژییەکانی گەلەکەمان دەکەین، پیرۆزباییەکی گەرم لە نادیە خان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر و زۆرتری بۆ دەخوازین، بە ئومێدین کە بەخشینی ئەم پۆستە دەرگایەک بێت بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بە ناوبراو.
هاوکات سوپاس و ڕێزی خۆمان بۆ خاتوو ئەمەل کلۆنی دەنێرین، کە وەک مرۆڤ دۆستێک و داکۆکیکەرێکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و پارێزەری مافەکان هەوڵ و ماندووبوونی خۆی ئەنجامدا بۆ ئەم کارە.
هەر لێرەشەوە داوا لە دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کشانەوە و کەمتەرخەمی هێزەکانی شەنگال و دەوروبەری ئاشکرا بکەن و کەمتەرخەم و سەرپێچیکەران سزای خۆیان وەربگرن.
چاودێری کوردۆساید-چاک
16-09-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,924 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-09-2016 (8 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 88%
88%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 17-09-2016 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 8,924 جار هاتیە دیتن
ناوەندی چاک - ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: پارت و رێکخراو | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناوەندی چاک

ناوەندی چاک
ڕێکخراوێکی ناحکومییە، تایبەت بە جینۆسایدەی گەلی کوردە. ساڵی 2001 دامەزراوە.
ساڵی 2001 لە ژوری پاڵتاڵکی پێشکەوتوخوازان، شەوانە دەیان کوردی تاراوگە کۆدەبوینەوە و گفتوگۆو سیمناری سیاسیمان ئەنجام دەدا. تاوای لێ هات، هەنگاوەکان بەرەوکاری مەیدانی چوو. سەرەتا بەناوی کەمپینی هەڵەبجەو ئەنفال ودواتریش کرا بەناوی ناوەندی هەلەبجە وئەنفال(چاک). لەو ڕۆژ بەدواوە بەسەدان ئەندام لەدامەزرێنەرەوە تائەندامی ئاسایی شەمەندەفەر ئاسا هات و چوو، وەلێ ئەم ڕێکخراوە و ئەندامەکانی نەکەوتن. سەرباری ئەوەی یەکەم ئەزمونی ڕێکخراوی سەربەخۆ بوو، هاوکات خەمێکی زۆر گەورەی خستە سەرشانی کە توانی تەکانی گەورە بەدۆسیەی کۆمەلکوژی بدات و هاریکاریش بێت لەکەمکردنەوەی ئازارەکانی گەل و دەنگە ئازادیخواز و قەڵەمە بوێرەکانیش.
ئەم ڕێکخراوەیە لە 10 ولاتی ئەوڕوپی کۆمیتەی هەیە لە باشور و ڕۆژهەلات و باکور کە کاریگەری خۆی هەیە، دیار کەوتنی بەردەوامی لەمیدیاکان.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 496 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | وتاری (قادر نادر )لە کوردستان پۆست
بابەتێن پەیوەستکری: 1
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سروشت بەکر ) ل: 08-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 08-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 08-06-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 496 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1163 KB 08-06-2022 سروشت بەکرس.ب.
کوردۆساید
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: وشە و دەستەواژە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کوردۆساید
وشە و دەستەواژە

کوردۆساید
وشە و دەستەواژە

[1]

تێبینی: کوردیپیدا ب هیڤییە تەمامیا پەیڤ و دەستەواژێن کوردی ب هەمی شێوەزارا ب پێناسا رێزمانی ڤە و ئێخستنا وان د ناڤ ڕستێ دا کومبکەت و وێنەی بو پەیدا بکەت ، هیڤییە هەڤکاریا کوردیپیدیا بکەن...
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,637 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 62%
62%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 29-08-2012 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 10-09-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 1,637 جار هاتیە دیتن
کوردۆساید - چاک
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: پارت و رێکخراو | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردۆساید - چاک

کوردۆساید - چاک
ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد-چاک، ناسراو بەناوەندی چاک
- لە #06-01-2002# بە بانگەوازێک بە ناوی کەمپینی هەڵەبجە و ئەنفال ڕاگەیەنرا و لە ژووری پێشکەوتنخوازانی پاڵتاکەوە دەستبەکار بوو.
- لە ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ گۆڕا بۆ ناوەندی چاک، پەیڕەو پڕۆگرامی بۆ داندرا.
- لە پڕۆسەی دادگایی نزار خەزرەجی چالاکانە پشتیووانی لە کۆمیتەی بە دادگایی گەیاندنی نزار خەزرەجی کردووە و ئەندامی لە کۆمیتەکە هەبووە.
- چالاکانە بەشداری پڕۆسەی دادگایی فرانس ڤان ئانراتی کردووە سکاڵاکەری ئامادە کرد، شایەدحاڵی دۆزییەوە، دۆکۆمێنتی زۆری دا بە دادگا، خۆپیشاندانی ئامادە کرد، ......
- سکاڵای لەسەر وەفیق سامەڕائی تۆمار کردووە لە 6-12-2006، ناوبراو بەهۆیەوە ئێراقی بەجێهێشت.
- بۆ یەکەمجار یادی قاڕنێ، سەردەشت، عامودای کردووەتەوە.
- بۆ یەکەمجار لە ئەوروپا تەکانی دا بە یادکردنەوەی ئەنفال.
- ساڵانە بە بەرفراوانی یادی هەڵەبجە دەکاتەوە.
- چالاکترین ڕێکخراوی کوردییە و ئەندامی لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەیە.
- لە 22-09-2007 گرووپێکی لێ جیابوەو هەر بە هەمان ناو کاردەکەن و ماڵپەڕێکیان هەیە بە ناوی www.chak.info
- ئەندامی زۆر ڕێکخراوی جیهانییە.
- لە زۆربەی وڵاتان کۆمیتە و نووسینگەی هەیە.
- دوو مالپەڕ و ڕۆژنامەیەکی هەیە بە ناوی نگرە سەلمان.
- www.chak.be www.chaknews.com
- لە پڕۆژەیدایە گۆڤارێک ساڵانە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر پرسی ژینۆساید بە ناوی کوردۆساید دەربکات.
- پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و بنیات نانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان دەکات.
- پاشکۆی هیچ ئایدۆلۆژیا و پارتێکی سیاسی نییە، کوردستانیانە هەڵوێست وەردەگرێت، بەردەوام بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان چالاکی دەنوێنێت.
- دەستپێشخەر بووە لە زۆر دۆسییەی هەستیار، کاریگەریی لە بواری پرسی ژینۆساید و یەکێتی نەتەوەیی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە هەبووە.
- تاکوو ئێستا دوو کۆنگرەی بەستووە لە یۆنی 2006 و دیسەمبەری 2007، خۆی بۆ کۆنگرەی سێیەم ئامادە دەکات.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 32,823 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 282
بەلگەنامە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 17-12-2008 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 29-12-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 32,823 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.132 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کورتەباس
کاروانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 515,995
وێنە 105,145
پەرتوک PDF 19,081
فایلێن پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کورتەباس
کاروانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.531 چرکە!