پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,099
وێنە 105,465
پەرتوک PDF 19,113
فایلێن پەیوەندیدار 96,126
ڤیدیۆ 1,290
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەنجام: 35 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 4



نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێم
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
بەلگەنامە

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
بەلگەنامە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری کوردستان
پارتە سیاسیەکان
هەڵسوڕاوو کادرو ئەندامان و دەنگدەران
ئێمە کۆمەڵی ئیسلامیی و بزوتنەوەی گۆڕان پاش چەندین ساڵ لە خەبات لەپێناو بەرپاکردنی حوکمێکی ڕەشید و نەهێشتنی گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و نوسینەوەی دەستور و ڕێکخستن وبەسیستەمکردنی دامەزراوەکانی حوکمڕانی بەگشتی وهێزەکانی پیشمەرگه و ئاسایش بەتایبەتی و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی وە خزمەتکردنی هاوڵاتیان، وە بێلایەنکردنی دەسەڵاتی دادوەری بۆپاراستنی ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان.
بەشداریکردنی گۆڕان و کۆمەڵ لەحکومەتی بنکە فراوانی کابینەی هەشت، پێویستیەکی قۆناغەکە بوو، بۆ ئەوەی وێنەی سیستەمی حوکومرانی لەهەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی ڕاست بکرێتەوه و ڕۆڵێکی کاریگەرمان لەپرسی چاکسازی و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی لەهەرێمی کوردستان هەبێت.
لێرەدا پێویستە ئه و ڕاستیە بیربخەینەوە،کە دەسەڵات دارانی هەرێم بەشیوازێکی بەرفراوان درێژەیاندا بە گەندەڵی سیاسی،یاسایی،ئابوری و دارایی و،هەروەها بەدەر لە یاساکان ماوەی دووساڵی تریان بۆ سەرۆکی هەرێم درێژکردوەو،دواتر پەرلەمانی کوردستانیان پەکخست و کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمیان ئیفلیج کرد،وەک هەمیشە شەراکەتی ڕاستەقینەیان قبول نەکرد وە ئامادەش نەبون چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدریت.
دەسەڵاتداران بەهۆی عەقلییەت و شکستی فۆرمیی حکومڕانیان هەرێمیان توشی قەیرانیکی گەورەی ئابوری و دارایی کرد،دواجاربەهۆی سیاسەتی نا واقیعی و عینادی،هەڵەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کوردستانیان توشی شکست و هەرەسێکی مێژوویی،سیاسی،سەربازی، مەعنەویی،جەماوەری، ئابووری و دارایی کرد
لەدوای ڕووداوەکانی پاش ڕیفراندۆم، ویستمان دەرفەتێک بدەین تاکو دەسەڵات بەدەم ئەرکی قۆناغەکەوە بێت و حکومەتێکی کاتی دابمەزرێنین بۆئەوەی ئیدارەی گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو لەگەڵ بەغداد بدات و کار بۆ چاککردنی مووچە و بژێوی خەڵکی بکات و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکات،دوایی پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران لەسەدان هەزار دەنگی ساختە، بەڵام پاش چەند مانگێک لە چاوەڕوانی دەرئەرنجام بێئومێد بوین لە مانەوه لەم حکومەتەدا و ئەم بڕیارەشمان پێشتر لەلایەن هەردوو لاوە وەرگیراوە لەبەر ئه و هۆکارانەی سەرەوە بە پێویستمانزانی دوای بخەین، بۆیە ڕایدەگەیەنین:
1. کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەلی ئیسلامی لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2. لە ئیستاشدا بەپێویستی دەزانین ئەم حکومەت هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی کاتی پێکبهێنرێت.
3. پشتیوانی لە هەموو داواو داخوازییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین لە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی بێ توندوتیژی.
4. هێزەکانی پێشمەرگه و ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و هیچ پاساوێک نییە بۆ گرتن و ئازاردان وکوشتنی خۆپیشاندەران،هەر لێرەوە داوا دەکەین هەموو ئەوانەی لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون ئازاد بکرین.هاوکات دیاردەی سوتاندنی بنکه و بارەگای حکومی و حیزبی ئیدانه دەکەین وه به کارێکی ناشارستانی دەزانین.
5. هەر هەڵبژاردنێک لە کوردستان بێ پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران هیچ ماهیەت و نرخێکی نیە و پێشتر ئەنجامەکەی مسۆگەر کراوە!
بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەلەکەمان وەتێپەراندنی ئەم قۆناغە لە خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبین بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی بەختەوەر و ئازادو دادی کۆمەڵایەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستور و لەسەرو هەمویانەوە ماددەی 140 و هەموو فشارێک دەخەینە گەڕ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، وە حکومەت ناچارە مل بدات بۆ داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، وه ئه مه ش ده که ینه سه ڕه تای قۆناغێکی نوێی سیاسی،وە کۆکردنەوەی هیزو لایەنە سیاسییەکان لە هاوپەیمانی و بەرەیەکدا بەئەرکێکی هەنوکەیی ئەمرۆ دەزانین
#بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان#
#20-12-2017#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,408 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-12-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: ک. ئیسلامی
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 20-12-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( بەناز جۆڵا ) ل : 21-12-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا )ڤە: 21-12-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 5,408 جار هاتیە دیتن
بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی‌ ئیسلامی لەسەر دەستکاریکردنی ئەنجامی دەنگدانی سلێمانی‌ ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای‌ گشتی‌ بڵاودەکەنەوە
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی‌ ئیسلامی لەسەر دەستکاریکردنی
بەلگەنامە

بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی‌ ئیسلامی لەسەر دەستکاریکردنی
بەلگەنامە

روونکردنەوەیەک بۆ ڕای‌ گشتی‌ کوردستان
ئێمە وەک چوار لایەنی‌ بەشدار لە پرۆسەی‌ هەڵبژاردن لە سنوری‌ پارێزگای‌ #سلێمانی‌# هەر زوو هۆشداریمان دا بەوەی‌ کە لایەنێک دەیەوێت تەزویرێکی‌ ڕێکخراو بە چەند قۆناغێک و بە چەند شێوازێک ئەنجام بدات و مافێکی‌ سەرەتایی‌ هەموو دەنگدەرێک کە دەنگدانە پێشێل بکات، لە ڕۆژی‌ دەنگدانیشدا هەمان ئەو لایەنە تەزویرێکی‌ ڕێکخراوی‌ ئەنجامدا کە چەندین بەڵگەی‌ حاشاهەڵنەگرمان لەبەردەستدایە و سکاڵامان تۆمار کردوە.
پاش دەرکەوتنی‌ دەرەنجامی‌ سەرەتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ڕاگەیاندنی‌ حیزب و کەناڵەکانەوە، ئەو لایەنە کەوتە ڕێخۆشکردن بۆ ڕەتکردنەوە و ئاوەژووکردنەوەی‌ ئەو ئەنجامانە بەوەی‌ کە تەنها سەرچاوە بۆ ڕاگەیاندنی‌ دەرەنجامەکان کۆمسیۆنە.
پاشان دەرەنجامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانمان لەلایەن ئۆفیسی‌ سلێمانی کۆمسیۆنەوە وەرگرت، کە تائێستا ئەنجامەکانی‌ نزیکەی‌ (100) وێستگەمان بەدەست نەگەیشتوە، ئەمە وێڕای‌ ئەوەی‌ کە چەند جار و لە ڕێگای‌ چەند کەناڵێکەوە داوای‌ ئەو ئەنجامانەمان لێکردون، بەڵام بێ‌ ئەنجام بووە.
هۆکارەکەشی‌ دەگێڕنەوە بۆئەوەی‌ گوایە بەدەستیان نەگەیشتوە، ئەمەش جێگای‌ گومانێکی‌ گەورەیە. چونکە وێنەی‌ دوەمی‌ فۆڕمی‌ ئەنجامەکان دەچێتە مەکتەبی‌ پارێزگای‌ کۆمسیۆن.
پاش بەراوردی‌ ئەنجامەکان دەرکەوت ئەنجامی‌ بریکارەکانمان لەگەڵ ئەنجامی‌ ڕەسمی‌ کۆمسیۆن تاڕادەیەک هاوتان، بەڵام لەلایەن لایەنێکی‌ سیاسیەوە بەشێوازێکی‌ بەرنامە بۆ داڕێژراو کاردەکرێت بۆ ئاوەژوکردنەوەی‌ ئەو ئەنجامە ڕاستەقینە فەرمیەی‌ کە لە کۆمسیۆنەوە وەرمانگرتوە.
ناکرێت دەرەنجامی‌ ڕاستی‌ دەنگی‌ خەڵک ساختەکاری‌ تێدا بکرێت بۆ ڕازیکردنی‌ تەنها یەک لایەن لە سلێمانیدا و لایەنەکانی‌ تر بێبەش بکرێن لە مافی‌ دەنگدەرەکانیان.
بۆیە ئێمە بەدەر لە دەرەنجامە فەرمییەکانی‌ کۆمسیۆن کە بە فۆڕمی‌ (902) گەیشتۆتە دەستمان بەهیچ دەرەنجامێکی‌ تر ڕازی نابین و ڕەتی‌ دەکەینەوە، ئۆباڵی‌ هەر پێشهاتێکیش دەخەینە ئەستۆی‌ بەرپرسی‌ ئۆفیسی‌ کۆمسیۆنی‌ سلێمانی‌ و لایەنی‌ ساختەکار.
ژوری‌ هەڵبژاردنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان - دەزگای‌ هەڵبژاردنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان - مەکتەبی‌ هەڵبژاردنی‌ یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌ کوردستان - ناوەندی‌ هەڵبژاردنی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ کوردستان
16-05-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,702 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-05-2014 (10 سال)
پارت / لایەن: ک. ئیسلامی
پارت / لایەن: گۆڕان
پارت / لایەن: پ. د. ک.
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 16-05-2014 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 11-09-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 9,702 جار هاتیە دیتن
بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویداین
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویداین
بەلگەنامە

بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویداین
بەلگەنامە

بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویداین.
ئێوە پشتیوانی چوار کۆمسیارتان کردووه، قبوڵکردنی ساختەکاری و زوڵم ئێستا لەدەستی ئەواندایە. دەتوانن زوڵم و ساختەکاری ڕەتبکەنەوه و ئومێد بۆ خەڵک و بەها بۆ هەڵبژاردن بگەڕێننەوە.
لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژویداین
خۆتان لەبریکارەکان و کارمەندەکانی کۆمسیۆن بپرسن.. باش دەزانن ئەمە هەڵبژاردن نەبووه و گاڵتەجاری بووە بە هەڵبژاردن.
1-هەڵکوتانە سەر بنکەکانی دەنگدان بەهێزی چەکدار، ساختەکاریکردنی دەنگ و لێدان لەبریکارەکان و کارمەندەکانی کۆمسیۆن. سیمای ئەم هەڵبژاردنەبوون.
2-دەسەڵاتداران نزیکەی 250 هەزار ناسنامەی ساختە دروستبکەن، چۆن دەهێڵن بدۆڕێن! چۆن ساختەی گەورە ناکەن، هەر خۆتان وێنه و بەڵگەی سەدان ناسنامەی ساختەتان لەبەردەستدایە لە سەرتاسەری کوردستان.
3-گۆڕینی ڕێژەی دەنگدەران لە 35٪ بۆ 55٪ لە پارێزگای #سلێمانی# چیمان پێدەڵێت؟
4-لە هەندێک بنکە لە کۆیه و #شەقلاوە# ڕێژەی بەشداری 120٪. بووە. بۆچی دەستیان گەشتووە به و دوو بنکه و بەوانی دیکە نەگەیشتووە؟ بەڵێ بەهووی گەشتوە، هەندێک کەم و هەندێک زۆر.
5-لە بریکارەکانتان لە شارۆچکەی #سۆران# و دوروبەری #هەولێر# بپرسن چیان دیوە، چۆن تەهدیدکراون و دەرکراون و لێیان دراوە، چۆن ساختەکراوە.
6-بپرسن بزانن چۆن لە #کەرکووک#ەوە خەڵک هێندراوە بۆ #چەمچەماڵ# و لە شارەزورەوە بۆ سلێمانی و لە #گەرمیان#ەوە بۆ کۆیه و چۆن ساختەکاری کراوە.
7-بەڵگە لەبەردەستە مولازمی ئاسایش لە هەولێر بە چەکدارەوە هاتووە و چەندین جار دەنگی داوه و وتوویەتی هەرکەس قسە بکات بێسەروشوێنی دەکەین!.
8-بەیاسا دەنگدەر ئازادە، بەڵام فشار لە دەیان هەزار دەنگدەرکراوە کە وێنەی دەنگەکانیان نەگرن فەسڵ دەکرێن. باشترین بەڵگەش ئه و 19 هەزار دەنگدەری تایبەتەیە کە دەنگیان بە دەسەڵاتداوه و وێنەیان گرتووه و سوتاندوویانە.
9-بڕۆن بە وردی ئه و سەدان سکاڵایە بخوێننەوە ئەوجا دەزانن ئەمە هەڵبژاردن نەبووە، تەنیا شانۆگەریەک بووە بۆ شەرعیەتدان بە حوکمی دیکتاتۆر.
بەڕێزان، ئێمە‌ بەشێک نین لەم ساختەکاریە، ساختەی گەورەمان لێکراوە، سوکایەتی و لێدان بە بریکارەکانمان کراوە بۆ قوبوڵی بکەین!.
ئه و چوار نوێنەرەی ئەم سێ هێزە ئەگەر واژوو لەسەر ئەنجامەکان نەکەن پەسەند ناکرێت بە دڵنیایی، ئەگەر واژووش بکەن بەشێک دەبن له و تاوانە گەورەی دەسەڵات کردوویەتی.
هیچ ساختەکاریەک وەک ئەمە نەبووە، پارتی و یەکێتی دوای ئەم هەموو نەهامەتیەی بەسەر ئەم میللەتەیاندا هێنا، 10 کورسی زیاد بکەن!
سوتاندنی دەیان سندوقیش هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، چونکە پرۆسەکە هەمووی ئیهانەی هەڵبژاردنە، خۆتان نەتانوتووە نابێت هێزی چەکدارو ئاسایش بچێتە ناوەندەکانی دەنگدان، ئەوان نەک چون، بەڵکو سندوقیان پڕکرد و هەڕەشەیان دەکرد و لە خەڵکیان دەدا..
خۆتان کاتژمێرێک پێش کۆتای دەنگدان نەتانوت دەیان ناوەند لەدەست کۆمسیۆندا نەماوە. ئێستا چی؟
داواکەی ئێمە قورس نیە، تەنیاو تەنیا ئەم ئەنجامە ساختانە واژوو مەکەن..
ئەگەر ئێستا ڕەتکردنەوەی ساختەکاری لەدەست ئێمەدا بێت و نەیکەین ئیدی خەڵک نە متمانەی بە هەڵبژاردن دەبێت نە بە ئێمە. ئەم چوار کۆمسیارە بەڕێزەی ئەم سێ لایەنە پشتیوانی کردوون بەڕەتکردنەوەی ئەنجامی ساختە بەها بۆ دەنگی خەڵک و هەڵبژاردن دەگەڕێننەوە.
ئەگەر یەکێتی و پارتیش لەدەرەوەی ڕێنمایی بە زۆر ئەنجام پەسەند دەکەن باوەک قەزافی و موبارەک 98٪ پەرلەمان هی ئەوان بێت.
عەلی حەمە ساڵح
#04-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,602 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 04-10-2018 (6 سال)
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 04-10-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 04-10-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,602 جار هاتیە دیتن
بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنیاندا، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردس
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنیاندا، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بروسکەیەکی...

بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنیاندا، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بروسکەیەکی...
‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
‎بەرێز: مامۆستا عەلی باپیر- ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
‎بەڕێزان: ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی
‎بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی 18 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە 18 ساڵی ڕابردووی تەمەنی خۆیدا، وەک یەکێک لەهێزە سیاسییەکانی کوردستان توانیویەتی لەگۆڕەپانی سیاسیدا خاوەن دید و بۆچوونی جیاوازی خۆی بێت و هاوتەریبی هێزە سیاسییەکانی تر ڕۆڵ و کاریگەری هەبێ لە ڕووداوەکان و بەرە و پێشبردنی پڕۆسەکە.
ئێمە لە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، خوازیارین لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان پەیوەندییەکی قووڵ و پتەومان هەبێ، پەیوەندی توندو تۆڵ و دۆستانەمان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و هێزەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی کوردستان پەرە پێ بدەین و هەوڵی جدی بدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری کوردستان و گەیاندنە کاروانی ئارامی پڕۆسەی سیاسی لە ناوچەکەماندا.
جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم و دەخوازم ئەم یادە پیرۆزەتان هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی و ئاشتەوایی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەکان بێ و بەیەکگوتاری و یەک هەڵوێستیمان سازو ئامادەبین بۆ پێشهات و ئەگەرە نوێکانی ناوچەکە.
‎کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
‎جێگری سکرتێری گشتی
‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#31-05-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,501 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 31-05-2019 (5 سال)
پارت / لایەن: ک. ئیسلامی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 31-05-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 31-05-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 31-05-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,501 جار هاتیە دیتن
بەلاغی شاندی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەلاغی شاندی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکرا...

بەلاغی شاندی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکرا...
ئێمە وەفدی هاوبەشی (#بزووتنەوەی گۆڕان#، #کۆمەڵی ئیسلامی#، #هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری#)، وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژویی و نیشتمانی ئەم قۆناغە هەستیارەی گەلەکەمانی پیادا تێپەڕدەبێت و لەپێناو کۆتاییهێنان بەو کێشە سیاسی و قەیرانە داراییە قوڵەی بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە، سەردانی شاری بەغدامان کردوە و لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و سەرۆک کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەکان کۆبونەوە دەکەین.
لەکۆبونەوەکەمان لەگەڵ بەرێز د. حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق‌ باسمان لە پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان و چوارچێوەی سیاسی هەرێم کرد، لەگەڵ چەسپاندنی شەراکەتی ڕاستەقینە لە ناوەندی بڕیاڕی سیاسی و دۆزینەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆتەواوی کێشەکان لەڕێی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی جدی لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق.
پرسی بودجە و موچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ماف و ئیمتیازی هێزەکانی پێشمەرگە یەکێکی تربو لەو پرسە گرنگانەی کە بە بایەخەوە باسمانکرد و داوامان لە بەڕێز عەبادی کرد وەک بەشێکی گرنگ لە ئەرک و بەرپرسیارییەکانی بەرامبەر بەهاوڵاتیانی کوردستان سنورێک بۆ نەهامەتیەکانی خەڵک دابنێت و پەڕەیەکی نوێ‌ لەپەیوەندنی سیاسی هەڵدەینەوە کە چەسپاندنی بنەماکانی هاوڵاتیبون و دادی کۆمەڵایەتی ناونیشانی سەرەکی بێت.
هاوکات پێویستی پەلەکردنمان لەچارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و قەزای دوزخورماتو و گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕاگرتنی هەر هەوڵێک بۆ تەعریب و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کێشە لەسەرەکان خستەڕو و تەئکیدمانکرد جگە لەپێکەوە ژیانی ئاشتیانە کە خزمەت بەتەواوی پێکهاتە جیاوازەکان و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکات هیچ بژاردەیەکی ترمان لەبەردەستدانیە، بۆ ئەمەش نابێت ڕێگە بەدوبارەبونەوەی ستەمی ڕابردو بدرێت.
زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەمان بو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و پێمان ڕاگەیاند، مەرجی سەرەکی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە دەنگ و ئیرادەی خەڵک تیادا ڕەنگبداتەوە لەپاککردنەوەی تۆماری دەنگدەرانەوە دەستپێدەکات، لەوبارەیەشەوە داوامانکرد هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانین بۆ دەستەبەرکردنی ئیرادەی ڕاستەقینەی هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەنگداندا.
بە سوپاسەوە بەرێز حەیدەر عەبادی بەڵێنیدا بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای وردبینیکردن و خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و ئامادەیی خۆی دەربڕی هاوکار و پشتیوان بێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تر و لەو چوارچێوەیەشدا داوای هاوکاری لەسەرجەم هێزە سیاسییەکان کردو بەڵێنیشیدا ناوچە جێناکۆکەکان بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن.
#04-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,398 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 04-01-2018 (6 سال)
پارت / لایەن: ک. ئیسلامی
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 04-01-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 04-01-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 6,398 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.164 KB 04-01-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
پەیامی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومە...

پەیامی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومە...
بسم الله الرحمن الرحیم
روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیی
بەپێویستم زانی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە چەند سەرنجێک بخەمەڕوو:
1- لەلای هەمووان ئاشکرایە هەرێمی کوردستان و عێڕاقیش بەبارودۆخێکی زۆر هەستیارو دژواردا ڕەت دەبن، کە پێویستیمان بە هەرچی زیاتر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی هەیەو، گرێدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەم هەل و مەرجەدا کە خەڵک و جەماوەر چاوەڕێ ی چارەسەرکرانی گرفت و کێشەکانی گوزەرانیان دەکەن، بەمەبەستی لابردنی پارێزبەندیی (حصانە) لەسەر چەند پەرلەمانتارێک شتێکی سەیرو نالۆژیکییە!
2- بێگومان هیچ کەس نکووڵیی لەجێ بەجێ کردنی یاسا ناکات و ئێمەش گرفتاری پێشێلکرانی یاساین، بەڵام یاسا نابێ بە بانێکه و دوو هەوا پیادەبکرێ و وەک لاستیک بەکەیفی خۆت بەرەولای بەرژەوەندییەکانتی بکێشێ و، ئەگەر زانیت قازانجتە پەنای بۆ بەریو، ئەگەر زانیشت بۆت باش نیە پێشێلی بکەی!
3- ئێمە هەرگیز لەگەڵ لابردنی پارێزبەندیی پەرلەمانتاران نەبووین و نابین، مادام بەهۆی ڕەخنەگرتن و قسەکردنەوە بێ، چونکە ئەوە مانای بێدەنگ کردنی پەرلەمانتارانە و پەکخستنی گرنگترین کاروچالاکییانە کە ڕەخنە گرتن و چاودێریی کردنی حکوومەت و دام و دەزگاکانە.
4- لێرەوەش زۆر سوپاس و دەستخۆشیی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و سەرجەم فراکسیۆنە هاودەنگەکانیش دەکەم، کە کە ئامادەنەبوون مل بدەن بۆ ئه و هەوڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێموایە زیانێکی گەورەی بەسومعەی پەرلەمان و قەوارە سیاسییەکەمان و خودی خۆیشی گەیاندو، درزێکی سیاسیی گەورەی پەیداکرد.
5- جێ ی سەرسوڕمانیشە کە پارتی دوێنێ گوێ ی بەداواکاریی حەوت فراکسیۆنی جۆراوجۆری پەرلەمان نەدا، بۆ چاوپێداگێڕانەوەی ئه و هەوڵ و هەنگاوەی، ئایا ئه و لایەنەی لەهەموو کەس و لایەنێک “بەحەق یان ناحەق”لەم وڵاتەدا زیاتر بەهرەمەندە نەدەبوو بەتەنگ پاراستنی تەبایی و یەکڕیزییەوەبێ ؟!.
6- هیواداریشم هیچ کەس گره و لەسەر ئەوە نەکات کە #کۆمەڵی ئیسلامی#ی لەژێر زەخت و فشاردا دەستبەرداری هەڵوێستە مەبدەئییەکانی بێت، بەتایبەت وەدەنگ هاتن لەسەر بەرژەوەندیی گشتیی و بەرگریی لەچینی هەژارو نەدار.
7- کاک #سۆران عومەر#یش کادیرێکی دڵسۆزو کارای کۆمەڵی ئیسلامییەو، هیچ کات لاریی نەبووە لە ئامادەبوون لەبەردەم دادگادا گرنگ ئەوەیە دادگاییەکی دادگەرانه و بێ غەرەز بکرێ.
برای دڵسۆزتان: عەلی باپیر
7/5/2020
14/ ڕەمەزانی/1441
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,572 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 07-05-2020 (4 سال)
پارت / لایەن: ک. ئیسلامی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: ئێڕاق
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 07-05-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 07-05-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-05-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,572 جار هاتیە دیتن
پەیامی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی 2020
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی 2020

پەیامی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی 2020
بسم الله الرحمن الرحیم
ذلک ومن یعظم شعائر الله فإنها من تقوی القلوب
جەماوەری مسوڵمانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمیش!
السلام علیکم ورحمة الله
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی مانگی ڕەمەزانی پڕ پیت و پێزەوە، پیرۆزبایی لەهەموولایەکتان دەکەم و، لەخوای میهرەبان داواکارم خواپەرستیی و چاکەکاریی هەمووانی بەباشترین شێوە وەرگرتبێ و، لەهەڵه و پەڵه و کەم و کوڕییەکانمانی بوردبێ.
بێگومان ژیانی دنیای هەرکامێکمان تاکە دەرفەتێکە لەبەردەمماندا بۆ ئیسپاتی بەندایەتییمان بۆ خوا، ئه و ئامانج و حیکمەتەی کە خوا جینن و مرۆڤی تەنیا بۆ وی هێناونەدی: (وما خلقت الجن والإنس إلا لیعبدون) الذاريات -56-.
ئنجا مانگی ڕەمەزانیش وێستگەیەکی یەکجار گرنگ و بایەخدارە لەژیانماندا، کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوەو، هەرکەس له و وێستگەیە بەهرەمەندبێ، بۆ بەخۆداچوونەوه و لەخوا نیزیک بوونەوە، بەهۆی خۆ پاک و چاککردن (تزکية النفس)ەوە، ئەوە نیشانەی عاقڵمەندیی و بەختەوەرییەتی (قد أفلح من تزکی. وذکر اسم ڕبه فصلی) الأعلی -15، 14-.
ئاشکراشە ئێمە لەهەرێمی کوردستان و عێڕاق و سەرجەم بەشەکانی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و دەورووبەریشماندا، لەبارودۆخێکی سەخت و دژواردا ئەم جەژنە دەکەین، چونکە لەگەڵ گەلێک قەیران و کێشەی جۆراو جۆردا دەسته و یەخەین، کە بەشێکیان دەرهاویشتەی پەتای (کۆڕۆنا)ن و، زۆربەشیان قووڵ و ڕیشەدارو لەمێژینەن و، بەوبۆنەیەشەوه دوای جەژنە پیرۆزە لێکردن، ڕوو دەکەمە حوکمڕان و بەرپرسانی هەرێم و دەڵێم:
یەکەم: پێویستە هەرچی زووترە هەنگاو بنێن و هیممەت بخەنە گەڕ بۆ گێڕانەوەی شکۆو ئیعتیبار بۆ دامەزراوەکانی هەرێم، بەجۆرێک کە خەڵک و جەماوەر متمانەی پێیان هەبێ و بەهی خۆییان بزانێ، نەک بەهی حیزب و شەخس و گرووپ، کە بێگومان دامەزراوه و دام و دەزگاکانی هەرێمەکەمان نیشانەی پرسیاری زۆریان کەوتۆتە سەرو لەکەدار کراون!
دووەم: چی دیکە لەکەوڵ و قاوغی تەسکی حیزبیی و شەخسیی و بەرژەوەندییە بچووک و تایبەتییەکاندا خۆتان قەتیس مەکەن و، وەرنە نێو بازنەی فراوانی دەوڵەتداریی و خزمەتی کۆمەڵگا بەگشتیی و، دڵنیابن ئامڕازی حوکمڕانیی سینگ فراوانییە (آلة الرئاسة سعة الصدر) بۆیه هەرگیز بەبێ عەقڵی گەوره و دڵی فراوان، حوکمڕانییەکی سەرکەوتوو ناکرێ.
سێیەم: ئەگەر دەتانەوێ ڕەخنەی هەقتان لێ نەگیرێ “ئەگەرنا هیچکەس لەڕەخنه و گلەیی ناهەق سەلامەت نابێ” پێویستە عەیب و کەم و کوڕییەکانتان چارەسەر بکەن، وەک گوتراوە: (الباب الذي یجیئک منه الریح سدّه، تستريح) ئەگەرنا بێگومان خەڵک هەتا عەقڵ و ویژدانیان زیندووبن، لە بەرانبەر ستەم و قۆرخکاریی و گەندەڵی و قڕیی و پڕیی و چینایەتییدا، کە لەم ڕۆژگارە لە هەرێمدا یەکجار زەقە، بێدەنگ نابن.
با هیچ بەرپرسێکیش پێی وانەبێ: چونکە خۆی و دەوروبەری تێروپڕن و بارودۆخەکەیان بە کەیفێیە، دنیا شامی شەریفە! تکای دڵسۆزانەتان لێدەکەم لە بورجە عاجییەکانتان وەرنە خوارێ و، بچنە نێو خەڵک و جەماوەر، تاکو بە چاوی سەرتان حاڵ و باڵی شپرزو مەینەتباریی زۆرکەس ببینن، نەک دەوروبەری سوود وەرگر، بە ڕاپۆرت و زانیاریی ناڕاست، چەواشەتان بکەن و ڕەشتان بە سپی پێشان بدەن و، دڵنیاشبن ئەم بارودۆخە بەم شێوەیە بەردەوام نابێ.
چوارەم: لە کۆتاییدا دەڵێم جەژن دەرفەتێکە بۆ ئاشتەوایی و تەبایی و نەهێشتنی تەم و مژی نێوانمان، بۆیە با حوکمڕان و دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ جەماوەری پەست و بێزارداو، خەمێکی جیددیی لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گشتیی و بەتایبەت چینی هەژارو نەدار بخۆن و، گوێیان سووک بێ بۆ بیستنی دەنگی ئاخ و ناڵەو ناسۆریان و، بەره و بێ ئومێدیی و بێزاریی زیاتریان نەبەن، چونکە بێگومان هەموومان زیانی گەورەی لێدەکەین.
لەخوای پەروەردگارو بەخشەر داواکارم، دەرووی خێری خێرا بکاتەوە لە کۆی مرۆڤایەتی بە گشتیی و مسوڵمانان بە تایبەتیی و، بە تایبەتتر خەڵکی عێڕاق و هەرێمی کوردستان.
دووبارە جەژنی هەموو لایەک موباڕەک و تەمەنتان پڕبەرەکەت و هەر شادو سەرفرازبن
عەلی باپیر
30/ ڕەمەزان/1441 ک
#23-05-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,031 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 23-05-2020 (4 سال)
پارت / لایەن: ک. ئیسلامی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: ئێڕاق
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 23-05-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 23-05-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 23-05-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,031 جار هاتیە دیتن
دیوە شاراوەکەی عەلی باپیر و مەکری کۆمەڵی ئیسلامی
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: پەڕتووکخانە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیوە شاراوەکەی عەلی باپیر و مەکری کۆمەڵی ئیسلامی

دیوە شاراوەکەی عەلی باپیر و مەکری کۆمەڵی ئیسلامی
محەمەد فەریق
2015

تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 14,264 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 66%
66%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 17-08-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 17-08-2015 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 14,264 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.156 KB 17-08-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ژمارەیەک بەرپرس و کادیری کۆمەڵی ئیسلامی هەڕەشەی جیابوونەوە دەکەن
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژمارەیەک بەرپرس و کادیری کۆمەڵی ئیسلامی هەڕەشەی جیابوونەوە دەکەن

ژمارەیەک بەرپرس و کادیری کۆمەڵی ئیسلامی هەڕەشەی جیابوونەوە دەکەن
#09-06-2014#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 20,247 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 09-06-2014 (10 سال)
پارت / لایەن: ک. ئیسلامی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 88%
88%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 07-06-2014 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 16-08-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 20,247 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.190 KB 16-08-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ژمارەیەک کادری باڵای دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ژمارەیەک کادری باڵای دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد
بەلگەنامە

ژمارەیەک کادری باڵای دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد
بەلگەنامە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بۆ/ بەڕێزان لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵی ئیسلامی
ئەندامان و کادیران و لایەنگرانی کۆمەڵی ئیسلامی
السلام علیکم و ڕحمەالله و برکاتە
بابەت/ ڕوونکردنەوە

ئەنجومەنی چاودێری و بەدواداچوون وەک ئەرک و تایبەتمەندی خۆی لە بواری چاودێرییکردن و هەڵسەنگاندنی کار و ڕەوتی کۆمەڵی ئیسلامی بە شاهیدیی زۆرینەی ئۆرگانەکان، چالاکیی بەرچاوی هەبووە و ڕۆڵی گرنگی بینیووە لە چالاککردنەوەی ئۆرگانەکان، لەو پێناوەشدا -لە لایەن چەند ئەندامێکەوە کە پشتگیریان لێکراوە و بەردەوام کۆسپ بوون لەبەردەم پرۆسەی چاکسازی وگۆرانکارییدا - دووچاری چەندین ئاستەنگ و کۆسپ بووەتەوە. هەرچەندە لەو پێناوەدا ئێمە لە ڕوانگەی (لاخیر فیکم ان لم تقولوها ولا خیر فینا ان لم نسمعها) بەردەوام بووین و ماندوو نەبووین.

ئێستاش لەسەروبەندی بەستنی کۆنگرەی سێیەم و بە هیوای ئاسۆیەکی گەشتر و پێگەیەکی بەهێزتر بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی لە کوردستاندا، هەوڵی خۆمان خستنەگەڕ بۆ دەستنیشانکردنی کەموکورتییەکان و خستنە بەردەستی نەخشە و پلانی گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵی ئیسلامیی. لەڕێگەی داڕشتنەوەی ڕەشنووسی پەیڕەوێکی تۆکمە بۆ بەردەستی ئەندامانی کۆنگرە و دەنگدان لەسەری.

پەیڕەوێک کە بریتییە لە گرێبەستێک کە تیایدا ئەندامانی کۆنگرە بە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی کۆنگرە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێ لەسەری ڕێکدەکەون و پەیمانی پابەندبوونی پێوە دەدەن.

پەیڕەوێک تیایدا ئەرک و مافەکان بە ڕوونیی دەستنیشان بکرێت و دەسەڵاتەکان جیابکرێتەوە و سەربەخۆیی و لامەرکەزیی بدرێتە ئۆرگانەکان و بنەمای دەستاودەستکردنی دەسەڵاتەکان پیادەبکرێت و میکانیزمی ئاسان و سادەی بۆ دابنرێت، لەگەڵ ڕەچاوکردن و بەرزنرخاندنی هەوڵ و خەباتی پێشینەکان و دەرفەت بەخشین بە توانا و بەهرە نوێیەکان.

پەیڕەوێک کە بڕیار بوو ببێتە هۆکاری دڵدانەوەو گێڕانەوەی دەستەیەک لە ئەندامان و کادیرانی پێشکەوتووی کۆمەڵی ئیسلامیی، کە تەنیا هۆکاری نیگەرانیان پێداگیریان بوو لەسەر چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە پەیڕەوی کۆمەڵی ئیسلامیی و بەو هیوایەوە بگەڕێنەوە نێو ڕیزەکانی کۆمەڵ و درێژە بە کاروچالاکیان بدەن.

لێرەدا بەشێک لەو گۆڕانکاریی و چاکسازییانە دەخەینەڕوو:
1- بە دامەزراوەیی کردنی ئۆرگانەکانی کۆمەڵ لەڕێگەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆکردنی ئۆرگانەکان لە میانەی پیادەکردنی سیستەمی لامەرکەزی لە بەڕێوەبردندا بە جۆرێک کە بواری گەشەکردن و داهێنانی بۆ بڕەخسێنێت و دەستکراوە بێت لە بڕیارداندا.

2- کەمکردنەوەی ڕۆتینی ئیداری و سادەکردنەوەی پەیکەری حزبی و سنوردارکردنی ژمارەی پۆست و ئۆرگانە باڵاکان.

3- بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکان بەجۆرێک زۆرترین بوار بدرێت بە ئەندامان و باشترین فرسەتیان هەبیت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگا و پەیڕەو و پەیماننامه.

4- پابەندبوون بە پەیڕەو و پرۆگرام و کارنامە و بنەما شەرعییەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کە تا ئێستا زۆربەی خاڵەکانی جێبەجێ نەکراوە و فەرامۆشکراوە.

5- بەهێزکردنی دەزگای چاودێریی و لێپرسینەوە، بەمەبەستی بەدواداچوونی بڕیار و ڕاسپاردەکان و داکۆکیکردن لە ئەرک و مافەکانی سەرجەم پۆست و ئاست و ئۆرگانەکان، کە سەرچاوەی کێشەکان دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکان و زیادەڕۆیی لە سنوری مافەکان.

6- بەهێزکردنی کاروباری سیاسیی و دیپلۆماسی حزب لەڕێگەی تایبەتمەندکردنی مەکتەبی سیاسی بۆ سەرپەرشتی کاروباری پەیوەندییە سیاسییەکان سەرقاڵنەکردنی بە کاروباری ئیداری و ڕۆتینی ڕۆژانەی ئۆرگانەکانەوە.

بەڵام بە داخەوە پاش هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر و دەیان کۆبوونەوە و وتووێژ لەو بارەیەوە نەگەیشتینە ئەنجامێک کە جێگەی ئومێد بێت و دواجار گۆرانکاڕییەکی ئەوتۆ نەهاتەدیی لەنەخشە ڕێگا و ئاراستەی کۆمەڵ، بەوپەری بێمنەتیی و بێباکیی مامەڵەکرا لەگەڵ خواستی زۆربەی هەرە زۆری کادیر و ئەندام و دۆست و لایەنگراندا، هیوایەک نەهێڵرایەوە بۆ گۆڕانکاریی و چاکسازیی، ئەمەش ئێمەی ناچارکرد وەک بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی چاودێریی و بەدواداچوون هەڵوێست وەربگرین و بڕیاری ناچاریی بدەین بە بەشداری نەکردن لە کۆنگرەدا، بەڵام بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی چاکسازیی نێو کۆمەڵا و داکۆکیی دەکەین بۆ گەڕانەوە وکارکردن بۆ چەسپاندنی بنەما شەرعییەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی، لەهەمانکاتدا داواکارین ئەندامانی کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵی ئیسلامیی داکۆکی بکەن لەسەر پرۆسەی گۆرانکاریی ڕیشەیی لە پەیکەر و ئاراستەی کۆمەڵی ئیسلامیی لەپێناوی گەیشتن بەئامانجەکانمان.

ناوەکان :
1. ئارام قادر – کارگێڕی ئەنجومەنی چاودێریی
2. عەبدولڕەحمان ئەحمەد- کارگێڕی ئەنجومەنی چاودێریی
3. عەبدولحەمید جەلال- بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
4. یاسین زەنگەنە- ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
5. فایەق محەمەد سەلیم- ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
6. شەمسە سەعید – ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
7. جەمال قەرەداغی- ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
8. شوان هەورامی- ئەندامی ئەنجومەنی چاودێریی
9. ئەمیر محمد فەقێ فەرج -بەرپرسی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی چاودێریی
10.جەلال ئەحمەد- ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی چاودێریی
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,647 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 88%
88%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 30-05-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 9,647 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,099
وێنە 105,465
پەرتوک PDF 19,113
فایلێن پەیوەندیدار 96,126
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.657 چرکە!