دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئەیلول، لە شارۆچکەی پشدەر سەردانی مەرزی کێلێی کرد و بڕی زیاتر لە ملیارێک دیناری تەرخانکرد بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی ئەو مەرزەکە.
جەوهەر ڕەسوڵ، بەڕێوبەری گومرگی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و بەیاوەری دەرباز کۆسرەت وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم، بۆ ئاگاداربوون لە هەوڵەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێڵی، لە سنوری قەزای پشدەر، سەردانی مەرزی کێلێی کرد.
وتیشی: جێگری سەرۆکی حکومەت بڕی 725 ملیۆن دیناری بۆ ڕێکخستن و دروستکردنی بینا و ڕێگا و سیاجی مەرزەکە تەرخانکرد، لەگەڵ تەرخانکردنی بڕی 450 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی کارەبای مەرزەکە.
باسی لەوەشکرد، لەگەڵ بەڵێندەران کۆبوەوەیان کردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو پڕۆژانە بۆ مەرزی کێلێ جێبەجێبکرێن، کە پێداویستی سەرەکین بۆ بەفەرمی ناساندی مەرزەکە.
هاوکات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر ڕایگەیاند لەگەڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەرەو مەرزی کێلێ دەرۆین.
تاڵەبانی نوسیویەتی مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ یەکێک لە بەڵێنەکانی یەکێتی بوو، خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ خزمەتێکی گەورەی خەڵکی کوردستان بە گشتی و خەڵکی دەڤەرەکە بە تایبەت دەکات و هەلی کارێکی زۆر بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت.[1]
#12-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,706 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!