فراکسیۆنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بەیاننامەیەکی لەبارەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە بڵاو کردەوە، کە کرایە سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە لە باکووری
هەولێرهەولێر.
ئەمڕۆ دووشەممە
01-01-202401-01-2024، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرش و کردەوە تیرۆریستییە دەکات، کە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی قارەمانی لە باکووری هەولێر کردە ئامانج و زیانی دارایی لێ کەوتەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان، بە شتێکی قبووڵنەکراو و پێشهاتێکی مەترسیدار دادەنرێت، کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و سەلامەتیی هاووڵاتییانی دەکاتە ئامانج، هەروەها ئاماژەیە بۆ لاوازییەکی گەورە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە لە مامەڵەکردنی جددی و یەکلاکەرەوە لەگەڵ ئەم گرووپانەدا، کە پاڵپشتیی داراییان بۆ دابین دەکرێت و چەکدار دەکرێن لەلایەن ئەو لایەنانەی کە نایانەوێت سەقامگیری لە عێراقدا بە گشتی هەبێت.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکات: هەنگاوی خێرا و بەپەلە بگرێتە بەر، ئەو گرووپە لەیاسادەرچوانە و ئەوانەی هاوکارییان دەکەن ڕابگرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، ڕووبەڕووی یاسایان بکاتەوە، کار بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی عێراق بکات، لێکۆڵینەوە بکات لە شوێنی ئاڕاسەتەکردنی ئەو فڕۆکە بۆمبڕێژکراوانە و شێوازی هاوردەکردنیان و ئەو لایەنانەی کە گرووپە لەیاسادەرچووەکان بەم فڕۆکانە پڕچەک دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتە: ھەرێمی کوردستان بە سەرسەختی دەمێنێتەوە بەرامبەر بەو کەسانەی کە ھەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری دەدەن و مەترسی لەسەر سەلامەتیی ھاووڵاتییانی دروست دەکەن، ئەم هەوڵە نائومێد و بەدبەختانە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی پڕشکۆ، سەرکەوتوو نابێت.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 690 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!