=KTML_Bold=سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە بیستەمین ساڵیادی دوو تەقینەوەکەی 1ی شوباتی هەولێر دەڵێ:=KTML_End=
با یادی شەهیدەکان بکەینە هەوێنى یەکڕیزى و تەبایى و یەکترقبووڵکردن و کارى پێکەوەیى بۆ خزمەتکردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گەل و نیشتمان.
#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، #01-02-2024#) ڕایگەیاند، بە شکۆوە یادى هەڤاڵان و هاوکارانمان، شەهیدانى نەمرى یەکى شوبات دەکەینەوە و سەرى ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنوێنین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ، با یادى شەهیدان کە پۆلێک سەرکردە و کادیرى دیار و بەتواناى پارتى و یەکێتى و لایەنەکانى دیکە و خەڵکى کوردستان بوون و کرانە ئامانجى تاوانێکى ڕەشى تیرۆرستى، بکەینە هەوێنى یەکڕیزى و تەبایى و یەکترقبووڵکردن و کارى پێکەوەیى بۆ خزمەتکردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گەل و نیشتمان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێ، دروود بۆ یاد و گیانى شەهیدانى یەکى شوبات و تەواوى شەهیدانى کوردستان. گیانیان شاد و یادیان هەمیشە بە خێر بێت. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە و کەسوکارى سەربەرزیان.
لە 1ی شوباتی ساڵی 2004 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای مەڵبەندی سێی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، دوو تەقینەوەی خۆکوژی ڕوویاندا و، بەهۆیانەوە 103 کەس لە هەردوو بارەگا شەهید بوون و 246 کەسی دیکەش بریندار بوون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=