$باشووری کوردستان$
- لە هەندێک شارۆچکەی باشووری کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزاییی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێکردەوە.[1]
- دوای چەند ڕۆژێک لە بایکۆت و ڕاگرتنی دەوام لە ناوەندە تەندروستییەکانی #سلێمانی# و #هەڵەبجە # و ئیدارەکانی #گەرمیان# و #ڕاپەڕین#، دەوامی ئەو ناوەندانە دەستیپێکردەوە. نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دەڵێت، لەپێناو خەڵکی کەمدەرامەت گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.[3]
- جارێکی تر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوام و وەستاندنی مامەڵەی هاوڵاتیانی ڕاگەیاند.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بەچڕیی دەستیان بە بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی #قەندیل# و #برادۆست# کردەوە.[1]
- لە شارۆچکەی #کانی ماسێ# لە سنووری #ئامێدی#، سوپای تورکیا تەقە بە ئاراستەی ماڵەکان دەکات، بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دروستکردووە.[3]
- حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێم نییە بۆ پاشەکەوتکردنی #مووچە#ی فەرمانبەرانی هەرێم و دەڵێت هەولێر دەتوانێت مووچەی تەواوی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم بدات.[2]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک له مامۆستای #زانکۆی سەلاحەددین# لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای لابردنی پاشەکەوتی مووچە لە ئەنجومەنی وەزیران کرا.[2]
- #مەلا کەریم شکور#، بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی ڕایدەگەیێنێ، کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەڕێنەوە #خورماتوو#، بەڵام تەنیا بۆیان هەیە چەکی کڵاشینکۆف لەگەڵ خۆیان ببەنەوە، ئەویش بەشێوەیەکی دیاریکراو.[3]
- وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر مامۆستایان لە دەڤەری سلێمانی و ڕانیە و گەرمیان و هەڵەبجە نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، ئەوا ڕەنگە بڕیارێک بدرێت کە بەدڵی هیچ کەسێکمان نەبێت.[2]
- بومەلەرزەیەک هەڵەبجە و دەوروبەری هەژاند.[1]
- لە شارۆچکەی #ماوەت# بەهۆی دەستکاریکردنی مینەوە دوو کەسی تەمەن 27 ساڵ و 35 ساڵ گیانیان لەدەستدا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- داگیرکەری تورک و چەتە ئیسلامییەکان بەردەوامن لە گواستنەوەی ماڵە عەرەب و تورکمانەکان بۆ نیشتەجێکردنیان لە ناوچەکانی #عەفرین#ی داگیرکراو.[1]
- لە گەڕەکی مەحمودییە لە عەفرین، شەڕڤانان چالاکییەکیان ئەنجام داوە و لە ئەنجامیدا نۆ چەتەی سەربە سوپای تورک کوژراون. هەروەها لە نزیک فلکەی کاوەی ئاسنگەر، شەڕڤانان چالاکییەکیان ئەنجام داوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ چەتەی سەربە سوپای تورک کوژراون.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕاوێژکارێکی باڵای #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ڕۆڵی ڕووسیا لە عەفرین ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا ئاسمانی عەفرینی بۆ نەکردینایەتەوە، یەک فڕۆکەشمان نەیدەتوانی ناوچەکە بۆردمان بکات.[2]
- لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمپەینێک بۆ بایکۆتکردنیی گەشتیاریی تورکیا ڕاگەیەندرا، ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی تورک بۆ داهاتیی ساڵی 2018ی حسابی سەرەکیی لە سەر کەرتی گەشتیاریی کردووەتەوە.[4]