رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی
پیرانشارپیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا. ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردە عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی قەڵاتە ڕەشی شاری پیرانشار ڕاگەیەندراوە.
[1]
باشووری کوردستان
- فرسەت سۆفی، ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات مووچەی پێشمەرگە پێش جەژن دابەشبکرێت و دەڵێت: ناکرێت پێشمەرگە لە ڕیزبەندی یەکەمی مووچە بچێتە ڕیزبەندی کۆتایی و دوای جەژن.
[3]
- لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە و بە هاوکاری هاوڵاتیانی ناوچەکە، لەگوندێکی سنوری
خانەقینخانەقین سێ چەکداری
داعشداعش دەستگیرکران کە پێشتر دەستیان لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە.
[4]
- حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بازاڕێکی تایبەت بە گەنم بۆ
هەڵەبجەهەڵەبجە بکاتەوە و فۆڕمی خۆراکی ئەو پارێزگایەش بکاتە سەربەخۆ.[4]
- لە سنووری
ئاکرێئاکرێ ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە و چوار خێوەت سووتان، کەسێکیش برینداربوو. ئەو کەمپەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە ناوی چەمشکۆ-یە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، کەمپەکە تایبەتە بە ئاوارەکانی
شنگالشنگال و زیاتر لە 25 هەزار ئاوارەی لێ نیشتەجێکراون.[3]
- وتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای دەکات، حزبەکەی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی مەڵبەندەکان و ڕێکخراوەکان کردووە و بڕیاری بۆ دەرکردوون. گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیەیە (
سامان گەرمیانیسامان گەرمیانی) کراوە بە بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان و (
سیروان کوێخا نەجمسیروان کوێخا نەجم) کراوە بە بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ و (
عوسمان بانیمارانیعوسمان بانیمارانی) کراوە بە بەرپرسی مەڵبەندی کۆیە و (
بەرزان ئەحمەد کوردەبەرزان ئەحمەد کوردە) کراوە بە بەرپرسی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان.[4]
- هێزێکی سوپای ئەمریکا چووەتە سنووری چیای شنگال و لە ناوچەی چل مێرای چیای شنگال جێگیر کراون، چوونیشیان بۆ ئەو ناوچەیە بەمەبەستی سەقامگیری سیاسییە لەو ناوچە سنوورییە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا، کاتژمێر 2ی دوێنێ شەو لە
عەفرینعەفرین، 5 هاووڵاتی مەدەنی سەر بە عەشیرەتی بوبان-یان کوشت. بەگوێرەی ئەو زانیارییەکان، لەنێو ئەو قوربانیانەدا ژنێک و منداڵێکیش هەن.
[2]
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە عەفرینەوە، هێزە داگیرکەرەکانی عەفرین لە ماوەی دوو ڕۆژدا، 40 بنەماڵەی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتیان لە گوندی کاخور-ی سەر بە ماباتا جێگرکردووە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- پێنتاگۆن داوا لە حکومەتی سووریا دەکات چاو بە پلانی خۆی بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدەدا بخشێنێتەوە. هۆشدارییش دەدات لە ئەگەری هەر هێرشێک و ڕایدەگەیێنێت، هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا یان هاوبەشەکانی لە سووریا سیاسەتێکی هەڵە دەبێت.[3]
- لەکۆنگرەی 11 ی زەردەشتیەکانی جیهان کەلەشاری Perth ی باشوری ڕۆژئاوای کیشوەری ئوسترالیا، ناو و ئاڵای کوردستان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەناو 27 دەوڵەتی جیهان هاتبو و لەپاڵ سرودی نیشتمانی ئەو دەوڵەتە گەورانەش سرودی
ئەی ڕەقیبئەی ڕەقیب لەکاتی ناساندنی شاندی کوردستان لێدرا کە 300 کەسایەتی لەم دەوڵەتانەوە داوەت کرابون بۆ ئەم کۆنگرە نێودەوڵەتیە گرنگە کە هەر چوار ساڵ جارێک لەیەکێ لەوڵاتانی دنیا دەکرێت،کۆنگرەکە لە 1 هەتا 4 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و سەرۆکی ئوسترالیا و چەندین پەرلەمانتار و کەسایەتی دبلۆماسی و ئاینی و لێکۆڵەر و میدیاکار تێیدا بەشدارن.
[5] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran