دەقی ڕاگەیەندراوەکەی یەبەشە:
ئێمە شەهیدانمان لە خانەسۆر لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان بە ڕێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە، بەژنی خۆمان بەرامبەریان دادەنەوێنین.
ئه و هێرشەی بۆ سەر خانەسۆر ئەنجامدرابوو، پلانی دەوڵەتانی داگیرکەر بوو و ئه و هێرشە لەسەر دەستی پەدەکە ئەنجامدرا. هێرشی خانەسۆر، دوای ڕزگارکردنی شەنگال ئەنجامدرا. شەنگال لەسەر دەستی کچ و کوڕانی ئەم گەلە بە پێشەنگایەتی هەپەگە، یەژەئاستار و هێزەکانی یەبەشە-یەژەشە ڕزگار کرابوو. بە ڕێککەوتنی هێزە دەرەکیەکان و هەندێک لایەنی جیاجیا ڕووینەدابوو. بە تەواوەتی بە داواکاری و ئیرادەی گەل و پێشەنگایەتی سەربەخۆ ئه و سەرکەوتنە بەدەستهێنرابوو. دوای ئه و سەرکەوتنە هێدی هێدی هێزی گەل خۆی ڕێکخستبوو و لەسەر ئه و بنەمایە خۆبەڕێوەبەری سازکرا. بەڵام داگیرکەری خۆی بەرامبەر به و سەرکەوتنە پێنەگیرا. خۆی لە خۆیدا لەسەر ئه و بنەمایە هێرشەکە ئەنجامدرا. پەدەکەش بۆ ئەوە کەوتە جوڵەوە. پێویستە لەسەر ئه و بنەمایە ئێمە لە ناوەرۆکی هێرشەکەی 3ی ئادار تێبگەین. بە تەواوەتی ئه و هێرشە بەرگەنەگرتن و خۆپێنەگیران بەرامبەر بە ئیرادەی گەل بوو. لەبەر ئەوەی کاتێک گەل ڕێکخراو بێت هیچ پێویستییەکی بەوان نابێت. گەلی ڕێکخراو بەر لە هەموو شتێک لە بواری ئەمنی و کولتوری و سیاسی سەربەخۆ دەبێت. له و ڕووەوە توڕەبوون و ڕقی پەدەکە مایەی تێگەیشتنە. لەبەر ئەوەی چەندین ساڵە پەدەکە گەل فریو دەدات. دەڵێت من ئیرادەی ئێوەم من ئاسایشی ئێوەم و دەتانپارێزم‘ بەڵام لە کۆتا فەرماندا دەریانخست کە به و جۆرە نین. کاتێک #داعش# هەبوو پەدەکە هەڵاتبوو، کاتێک ئه و شوێنە ئازاد کرا، سەرلەنوێ کەوتنە جوڵە و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانیان هێنایەوە بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان.
گەلەکەمان لە بەرامبەر ناپاکیدا خاوەنی کاردانەوە و هەڵوێست بوو. گەل و گەریلاکانی شەنگال پێکەوە کەوتنەخۆ. خۆی لە خۆیدا ئه و کاتەی شەهادەتەکانی 3ی ئادار ڕوویاندا، ئێمە بینیمان کە گەلی شەنگال بە یەک دەنگ، بە یەکدەست بەرامبەر بە داگیرکاری وەستانەوە. لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی هەڤاڵ نازێ، لە ڕاگەیاندنی ئازاد هەڤاڵ نوژیان، لە هێزە سەربازییەکان لە پێشی پێشەوە بە پێشەگایەتی بەرخودانی هەڤاڵ ئۆرهان، چەکدار، چیا، تێکۆشین بە گشتی 12 هەڤاڵی ئێمە بۆ ئەوەی ڕێگە له و داگیرکارییە نەگریسە بگرن شەهید بوون. ئه و ئەنجامە بەرپەرچدانەوە و وەڵامێکی توند بوو، لەبەرامبەر داگیرکاری هەڵوێستێکی گەورەبوو. لە ئەنجامی بەرخودان ئه و جوگرافیایە بۆ پەدەکە چۆڵ نەکرا.
ئەمڕۆش لە پێش پەردە و لە پشت پەردە زۆر سەودا و مامەڵە لەسەر شەنگال دەکرێت. زۆرجار هەڕەشەی پەدەکە لەسەر ئه و جوگرافیایە ساز دەبن. نەک هەر تەنیا هەڕەشە، پلان و هەوڵدانی ئەوان دێنە ئاراوە. ئەوەی سەرنجڕاکێشە پشتی خۆیان بە دەوڵەتی تورکەوە دەبەستن. ئه و دەوڵەتە لە مێژووی خۆیدا بەرپرسی چەندین فەرمانە لە دژی شەنگال. پەدەکە باش دەزانیش کە ئێمە وەک میللەتی ئێزدی لە بەرامبەر داگیرکاری تورکی عوسمانی چەندە هەستیارین. بەڵام سەرباری ئەوەش ئه و هێزە دەست له و پلانە چەپەڵەی هەڵناگرێت. ئەوان باش بزانن کە بۆ ئەوەی شەڕ نەیاتە ئاراوە ئێمە زۆر بە وریاییەوە جوڵاینەوە. بەڵام ئەمجارەیان هەموو هەوڵدانێکی پەدەکە دەبێتە هۆی بەرپەرچدانەوەیەکی توند. ئەمجارەیان لە هەموو کات زیاتر ئامادەین کە گەلەکەمان و دەستکەوتەکانمان بپارێزین.
لەسەرەتای فەرمانەکەوە تا ئەمڕۆ، ئێمە له و پێناوەدا قوربانی زۆر بەرنرخی وەک بەرخودان، مام زەکی، زەردەشت، مام بەشیر، ئارین، بێریڤان، سەهید، دژوار و ئازادەکان پێشکەش کردووە و ئێمە لە تێکۆشان و ئامانجەکانمان بۆ وڵاتێکی ئازاد و ئازادانە ژیان هەنگاومان بۆ دواوە نەناوە. هێرشەکان چی دەبن با ببن، لە چ لایەکەوە دێن با بێن، ئێمە تاکۆتایی لە سەر ڕێبازی ئه و شەهیدانەمان کە داستان و ئەفسانەیان تۆمار کردووە بەرخودان دەکەین، ئێمە ئاوات و ئامانجەکانیان بەدیدەهێنین. ئێمە ئه و بەڵێن و پەیمانەمان هەروەک چۆن لە ڕۆژی یەکەمەوە و لە هەلومەرجی دژوار داوە، ئێمە ئەمڕۆ لە کەسایەتی شەهیدانمان لە خانەسۆردا بە گەورەتر دوپاتدەکەینەوە.
لەسەر ئه و بنەمایە ئێمە شەهیدانمان لە خانەسۆر و لە کەسایەتی شەهیدانی خانەسۆریشدا سەرجەم شەهیدانمان کە لە پێناو مرۆڤایەتی، یەکسانی و ژیانی ئازاد گیانی خۆیان بەخت کرد، به و پەڕی ڕێزەوە بە بیردێنینەوە بەژنی خۆمان بەرامبەر بە یادی ئەوان دادەنەوێنین. ئێمە دەڵێن لەبەر ڕۆشنایی ئه و پاکڕەوانانەدا سەرکەوتن بۆ ئێمە و گەلەکەمان دەبێت.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!