- 03-02-2020
- 02-02-2020
- 01-02-2020
- 31-01-2020
- 30-01-2020
- 29-01-2020
- 28-01-2020
- 27-01-2020
- 26-01-2020
- 25-01-2020
- 24-01-2020
- 23-01-2020
- 22-01-2020
- 21-01-2020
- 20-01-2020
- 19-01-2020
- 18-01-2020
- 17-01-2020
- 16-01-2020
- 15-01-2020
- 14-01-2020
- 13-01-2020
- 12-01-2020
- 11-01-2020
- 10-01-2020
- 09-01-2020
- 08-01-2020
- 07-01-2020
- 06-01-2020
- 05-01-2020
04-02-2020
- 05-02-2020
- 06-02-2020
- 07-02-2020
- 08-02-2020
- 09-02-2020
- 10-02-2020
- 11-02-2020
- 12-02-2020
- 13-02-2020
- 14-02-2020
- 15-02-2020
- 16-02-2020
- 17-02-2020
- 18-02-2020
- 19-02-2020
- 20-02-2020
- 21-02-2020
- 22-02-2020
- 23-02-2020
- 24-02-2020
- 25-02-2020
- 26-02-2020
- 27-02-2020
- 28-02-2020
- 29-02-2020
- 01-03-2020
- 02-03-2020
- 03-03-2020
- 04-03-2020
- 05-03-2020
باکووری کوردستان
- ڕازیە تورگوت، ڕێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئەوەی بچن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چیا محەمەدی، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی
سنەسنە، لەلایەن لقی 4ی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتی دادوەر تەیاریەوە، بە 6 ساڵ زیندان مەحکووم کرا. ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، پێشتر لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنەوە بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
[5]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیە لە سنوری
خانەقینخانەقین ئاشکرای دەکات: لە دوای ڕزگارکردنی ناوچەکە لە شەڕی
داعشداعش تاوەکو ئێستا کوردەکانی سنورەکە نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و ڕێژەی کورد بۆ 5 لە سەد کەمبووەتەوە.
[1]
- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی
شێرپەنجەشێرپەنجەوە، لە سلێمانی ماراسۆنی پاڵپشتی توشبووانی شێرپەنجە سازدەکرێت و درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە جیهاندا نمایش دەکرێت.
[3]
- لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا لە شاری سلێمانی ماراسۆنێک بۆ پشتیوانیکردن لە نەخۆشانی شێرپەنجە ڕێکخرا.
[2]
- بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییەوە،
سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی بەهۆی کارکردنەوە بەرز ونزمیی زۆر تێدەکەوێت و گوتیشی ئەوەش شتێکی ئاساییە، چونکە ئێمە یەک حیزب نین، بەڵام گرنگە پارتی و یەکێتیش ئاگایان لەوە بێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاڕاستەیان نەکەن، چونکە مەرج نییە ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وروژێنرا بەو جۆرەبێت، دەبێت بڕیارەکان لەسەر بنەمای بەدواداچوون و مەنتیق بدرێن.[2]
- وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە نوسراوێکدا داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کەمئەندامان بۆ بڕینەوەی مووچە دەسپێبکاتەوە کە ژمارەیان نزیکەی 30 هەزار کەس دەبێت.[1]
-
یوسرا ڕەجەبیوسرا ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرای دەکات، کە نووسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات لەبارەی هێرشەکەی سەر
مەخموورمەخموورەوە و پێیان ڕادەگەیەنێت کامپی مەخمور بەشێکە لە عێراق و نابێت چیتر بێدەنگبن.
[4]
- قائیمقامی
چەمچەماڵچەمچەماڵ لەبارەی تەقەکردن لەتانکەری غاز ڕوونکردنەوە دەدات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ڕووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.[3]
- لە دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەند هاوڵاتییەکی کوردی هەرێم کە لە وڵاتی چین دەژین، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی
سلێمانیسلێمانی نێودەوڵەتییەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێم، بەڵام ڕاگیراون و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە تا دڵنیا ببنەوە لەوە هەڵگری هیچ جۆرە ڤایرۆسێک نین.[1]
- هاوڵاتیانی
عەربەتعەربەت دژی کەمیی کارەبا و نەوت ڕژانە سەر شەقام و ڕێگا سەرەکییەکانی سلێمانی،
هەڵەبجەهەڵەبجە و
گەرمیانگەرمیان-یان داخست.[4]
-
وەزارەتی کارەباوەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا 800 مێگاوات کەمیکردووە.[2]
- بڕیاربوو پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری
هەولێرهەولێر گردبوونەوەیەک دژ بە کەمیی و گرانبوونی نرخی غاز و دابەشنەکردنی نەوت ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و ڕێگا بە ئەنجامدانی نەدرا.[4]
- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا باسی پێشێلکارییەکان بەرامبەر منداڵان لەلایەن هەموو هێزەکان لە عێراق لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە دەکات کە 34 منداڵیان کوشتووە. بریکاری
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەش ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، ڕاپۆرتەکە بێبنەمایە.[2]
- فراکسیۆنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ڕەوانەکردنی هیچ هێزێک بۆ سنووری سلێمانی قوبڵکراو نییە و ئەو هێزەشی وەزیری ناوخۆی لەزاری
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانییەوە باسی ڕەوانەکردنی دەکات خۆی لەسلێمانی جێگیرە و سەر بەیەکێتییە، دەشڵێت، قەیرانی غاز بەهۆی کۆمپانیایەکی بێتواناوە سەریهەڵداوە و ئەرکی حکومەتە سوتەمەنی بۆ هاووڵاتیان دابین بکات نەک حزب.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لەبەردەم بینای یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە شاری سلێمانی کەمئەندامان بۆ داواکردنی سوتەمەنی گردبووەنەوە.[4]
- ئەمڕۆ، هەریەک لەحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، سەردانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمووریان کرد، بۆئەوەی لە نزیکەوە لێکەوتەکانی ئەو هێرشە ببینن، کە چەتەکانی داعش کردیانە سەر کامپەکە و هاوخەمیان دەربڕی بۆ دانیشتوانی کامپەکە. لە ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور و سەرۆکی ئەنجومەنی عەشتار و ئەندامانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کامپەکە پێشوازی لە شاندی حزبەکان کرا.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- تەرمی هاوڵاتی عەلی مەنلای 65 ساڵان کە دوێنی لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا لە گوندی ئاقیبەی سەر بە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین شەهید ببوو، لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.[6]

تەرمی عەلی مەنلا کە لە لایەن سوپای تورکەوە کوژرا، بەخاک سپێردرا
- سوپای دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوەندێکی سەربازی ڕوسیایان لە گوندی کشتهاری سەر بە ناوچەی شەڕا تۆپباران کرد.[6]
-
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب و
منبجمنبج، بە خۆڕاگرییەکی پۆلایینەوە، هێرشێکی گروپی چەتەکانی 'کالکان فورات'یان بۆ سەر گوندەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی منبج تێکشکاند.[6]
دەرەوەی کوردستان
- بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە چین تا ئێستا 20 بازرگانی کورد لەو وڵاتەن و تا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە بۆ کوردستان.[1]
- سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هاوتا ڕووسییەکەی ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشەی کرایە سەریان لە سووریا، بە تووندترین شێوە بەرگری لە خۆیان دەکەن.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran