$باکووری کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک لە گەڕەکەکانی سەر بە ناوچەی لیجە و حەزرۆی #ئامەد# دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کردووە. هاوکات لە شاری ئەدەنەش هەرچی چالاکی و گردبوونەوە هەیە، قەدەغەی کردووە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو لاوی کورد بە ناوەکانی حەمید ئەژدەری کوڕی مەحموود و ئوسامە بامداد کوڕی ئارام، خەڵکی گوندی نێی #مەریوان#، هەر کام بە دانانی بارمەتەی 100 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران. شەوی شەممە 19ی ڕێبەندان، ئەم دوو لاوە کوردە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لە کلووپێکی وەرزشی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و لێیان درا. ئەم دوو لاوە 16 ساڵەیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە #ڕانیە#، ڕێوڕەسمی یادی 29 ساڵەی ڕاپەڕینی باشوری کوردستان کرایەوە، بەڵام بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یادەکە بە ساردی بەڕێوەچوو.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378299/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=05-03-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378299/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- بۆڕێگریکردن لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو کەسانەی بەگومانی هەبوونی ڤایرۆسەکە گیان لەدەستدەدەن لە گۆڕستانێکی تایبەت لە شاری #سلێمانی# دەنێژرێن.[3]
- بەرێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی بریاری دا بە: 1. قەدەغەکردنی یاری ئۆکەی و دۆمینە لە کافتریاکان. 2. داخستنی بازاری دۆلارە کۆنەکە. 3. چەند ڕێکارێک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە ناو بازاری سلێمانی.[3]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی #وەرتێ# لەسەر بڕیاری #وەزارەتی ناوخۆ# داخستنی 2 ڕێگای لە سنووری ڕاپەڕین و #ڕواندز# ڕاگەیاند. داواش لە هاولاتیان کراوە، هەمولایەک هاوکاربن و ڕێگای #بالیسان# وەک جێگرەوەیەک بۆ ئه و دوو ڕێگایە بەکاربهێنن.[4]
- بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی 116 هاوڵاتی لەکەرەنتینەکان ڕەوانەی ماڵەوە کردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووه کە تەندروستیان باشە.[5]
- نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی شارۆچکەی ناوەندی #هەولێر# ڕایگەیاند، تا ڕۆژی یەکی نیسان سەرجەم پیشانگەکانی ئۆتۆمبێل لە سنووری هەولێر تەنیا لە ڕۆژانی هەینی دادەخرێن.[4]
- لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ئه و هەواڵە ڕەت دەکاتەوە و دووپاتیش دەکاتەوە، ڕێکاری یاسایی لە دژی ئه و کەسانە دەگیرێتە بەر، کە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە بەشداریی پارتە سیاسیەکان و چەندین لایەن و کەسایەتی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#-رۆژئاوا لە مەراسیمیکی تایبەتدا یەکەم نوسینگەی خۆی لە شاری #قامیشلۆ# کردەوە.[1]
- بە سەدان هاوڵاتی #عەفرین# و ناوچەی شەهبا لە بەردەم نەخۆشخانەی ئەڤرین لە ناوچەی فافین بە مەبەستی وەرگرتنەوە تەرمی شەهید گرد بوونەوە. دوای وەرگرتنی تەرمی شەهید سەرهڵدان، بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی ئەحرەز بەڕێکرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378299/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەهید سەرهەڵدان عەفرین لە شەهبا بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەهید سەرهەڵدان عەفرین لە شەهبا بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی ئیدلبەوە لە 1ی کانوونی یەکەمی 2019وە 184 هەزار و 547 کەس لە ئیدلب و دەوروبەریەوە چوونەتە هەرێمی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان.[2]
- فڕۆکەیەکی سیخوڕی سوپای داگیرکەری تورک لە عەین عیسا لەلایەن #قەسەدە#وە خرایە خوارەوە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیرانی ناوخۆی 27 وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی بە پەلەدا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، یەکێتیی ئەوروپا گوشاری کۆچبەران لە ڕێگەی تورکیاوە، کە مەبەستی سیاسیی لە پشتەوەیە بە توندی ڕەتدەکاتەوە.[1]
- گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بڕیاری دا بە ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و کوێت، بەڵام بڕیارەکە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران ناگرێتەوە.[2]
- سەرۆکی سووریا کێشەی کورد لە وڵاتەکەی بە خەیاڵ و درۆ ناودەبات و لەبارەی هێرشەکانی تورکیا لە ئیدلب دەڵێت: ئەوانەی بەیاننامەی تووند دژی تورکیا دەردەکەن با چەکدارمان بۆ بنێرن و پێکەوە شەڕی تورکیا بکەین.[2]
- دوای نزیکەی سێ کاژێر لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی تورکیا، ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاند، گەیشتوون بە ڕێککەوتن. بەپێی ڕێککەوتنەکەش ناوچەی ئارام دروستدەکرێت و لە ئەمشەوەوە ئاگربەست ڕادەگەیێندرێت.[2]