$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەعید تابناک، ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور، ڕەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و ڕەحیم ڕەفعەتی خەڵکی #شنۆ#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.[8]
- لاوێکی #بۆکان#ی بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی عەباس ئاوای ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە کوردە و لە کاتی دەسبەسەریدا، ئەو لاوە کوردەیان ئازار و ئەشکەنجە داوە. ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.[8]
$باشووری کوردستان$
- تورک هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی چیای خامتیر چڕترکردووەتەوە و لە 24 کاژێری ڕابردوو نزیکەی 20 جار دەوروبەری ئەو چیایە و گوندی منینێ و شاقولێ تۆپبارانکراوە.[1]
- قایمقامی #کۆیە# ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە داواکاری گشتی شارەکە سکاڵای لەسەر بانگخوازێکی ئیسلامی تۆمارکردوە چونکە سوکایەتی بەمارشی نەتەوەیی #ئەی ڕەقیب# و شاعیری دیاری گەلی کورد #دڵدار# کردوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384457/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 05-07-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 05-07-2020=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان؛ 12 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 267 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.[7]
- ئەمڕۆ کارمەندانی لیژنە تەندروستی سەر لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی #هەڵەبجە# لە مەرزی #شۆشمێ# #تەوێڵە# مانیان گرتووە، هەرچەندە کارەکانی مەرزەکە پەکی نەکەوتووە، بەڵام شوفێران بەبێ پشکنین، هاتووچۆ دەکەن.[2]
- شەهاب حاجی ئەحمەد قایمقامی شارۆچکەی #کەلار# و هاوسەر و منداڵەکانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەماڵەوە کەرەنتین کراون.[5]
- ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 3.30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کە تەمەنی 32 ساڵە ژنی ماڵە و دانیشتووی پارێزگای #سلێمانی#یە، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت لەلایەن برایەکی تەمەن 34 ساڵییەوە کە پیشەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتنە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لێی دراوە و لەپارێزگای سلێمانی، پاش هێنانەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن مردووە.[5]
- بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە بەرزترین پلەی گەرما دەگات نزیک 50 پلەی سیلیزی.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگای M4 لە نزیک عەین عیسا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرد، بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ برینداربووە. گەنجەکە ناوی ئوسامە عەسافە و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384457/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تورک گەنجێکی بریندار کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تورک گەنجێکی بریندار کرد=KTML_ImageCaption_End=
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دوای بوردومانکردنی هەر یەک لە گوندەکانی کورحەسەن و قزەلیی کە دەکەونە ڕۆژئاوای #گرێ سپی#، ئەم جارە گوندی حوریەیان بوردومان کرد.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی تاران، بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن زیاتر بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە 21 هەزار تمەن. نزیکەی دوو هەفتەیە بەهای دۆلاری ئەمریکا بەرامبەر بە تمەن بە زیاتر لە 20 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.[1]
- ئارمین سارکیسیان، سەرۆک کۆماری ئەرمینیا، سوپاسی ئەو ماڵباتە کوردانەی کرد کە لە کاتی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا لە ئەرمینیا، پەنای ئەرمەنەکانیان داوە و دەستی هاوکارییان بۆ درێژکردوون.[1]
- حکومەتی عیراق بەیاننامەیەکی لەبارەی بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەدا هێزە سەربازییەکانی تورکیا چەند جارێکە دەستدرێژیەکانیان بۆ سەر خاکی عیراق دووبارە دەکەنەوە، تەئکیدیشیکردەوە ئەوان بەهەموو جۆرێک ئەو هێرشانەی تورکیا ڕەتدەکەنەوە و بەتوندیش ئیدانەی دەکەن.[3]
- ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێردا 163 کەس بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕۆژانەیە لەوەتەی سەرهەڵدانی پەتاکە لە مانگی شوباتەوە لەو وڵاتە.[2]
- تورکیا ڕایگەیاند: تاوەکو لە عێراقەوە هێرشمان بکرێتەسەر، لە بەرگریکردن بەردەوام دەبین.[1]