=KTML_Bold=پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (29)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان=KTML_End=
بەڕێز/ #سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#..
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان..
بەبۆنەی(29)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەرنامە و کاری داهاتووتان بۆ خزمەتی گەلەکەمان.
هەل و مەرجی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەکە وا دەخوازێ یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوانمان بەهێزتر و پتەوتر بکەین، لەم دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئەزموون و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و، بەدەستهێنانی مافە رەوا و دەستوورییەکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#06-02-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,184 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!