باکووری کوردستان
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان کاتژمێر 01:30 خولەکی نیوەشەوی ئەمڕۆ، لە نزیک ئیدری سەربە سەرحەد لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی تێکشکێندرا و هەشت سەربازیش کوژران.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
نەجیبە ساڵحزادەنەجیبە ساڵحزادە، ژنە چالاکی مەدەنیی کورد، لە شاری
سەقزسەقز و هاوسەری مەحمود ساڵحی، چالاکی کرێکاریی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە بیانییەکان و دەرەوەی وڵات بەتایبەتی ڕادیو پەیام و تیڤی ڕو در ڕو لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز دادگایی کرا.
[5]
باشووری کوردستان
- مامۆستایانی گرێبەست لە بەرامبەر دانەمەزراندنیان بە هەمیشەیی، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای شاری
سلێمانیسلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داواکی دامەزراندنی هەمیشەییان کرد.[1]
- لە پەرلەمانی کوردستان لە شاری
هەولێرهەولێر، کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی کاروباری ژنان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ژنانی ونبوی شەڕی
داعشداعش بەڕێوەچوو.[1]
- فراکسیۆنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات کۆبوونەوەیەکی باڵا ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر حکومەتی عێراق دەربکەوێت.[1]
- لە شارۆچکەی
کفریکفری، بەشێک لە خوێندکاران گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و تێیدا پشتگیری خۆیان بۆ داواکاری مامۆستایان دەربڕی و داواشیان کرد بگەڕێنەوە نێو هۆڵەکانی خوێندن.[1]
- لە گوندی بێموشێ لە شارەدێی
بنگردبنگرد، دوو برا بەناوەکانی (محەمەد و کاکەڕەش ئەرسەلان) لەکاتی ڕاوەماسیدا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە و بەوهۆیەوە هەردووکیان خنکان.
[2]
- عەبادی ڕایگەیاند، پێش جەژنی نەورۆز بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن و فڕۆکەخانەکانیش دەکەنەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرشی سوپای تورک و چەتەکان بۆ سەر عەفرین ئەمڕۆ لە 46-ەمین ڕۆژیدایە، فڕۆکە جەنگییەکان ئەمڕۆ بە سەختی ناوەندی شەرا و
جندرێسجندرێس بۆردوومان دەکەن.[1]
- هاوسەرۆکی کانتونی
عەفرینعەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان بانگەوازێک ئاڕاستەی حکومەت و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات کە پشتگیری نەخوشخانە و بریندارەکانی عەفرین بکەن.[2]
- هاوکارییەکانی خەڵکی
کەرکووککەرکووک، کە بریتیبوو لە نزیکەی 13 هەزار دۆلار و کۆمەڵێک دەرمان و کەرەستەی پزیشکی، گەیەندرایە دەست مانگی سووری کوردی لە سلێمانی، بۆ ئەوەی ڕەوانەی عەفرین بکرێت لە ڕۆژئاوای کوردستان.[1]
- بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکەوە لە گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی ماباتا لە عەفرین، دوو هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و هاوڵاتییەکیش برینداربوو.[1]
- بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە لە شارۆچکەی جندرێس لە عەفرین، پزیشکێک لەکاتی چارەسەرکردنی برینداراندا شەهید بوو.[1]
- سوپای تورک ناوەندی عەفرین تۆپباران دەکات.
[3]
- عامر ئیدلبی، وتەبێژی فەرمیی هێزە شۆڕشگێڕەکان لە ناوەندی ڕەقە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، کە هێزە شۆڕشگێڕەکان کە ژمارەیان 3 هەزار چەکدارە لە ڕەقە دەکشێنەوە و دەچنە عەفرین.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran