بە کرداری کردنی ئەم گوتارە یەکێتی دەبێتەوە سەر مەشقی خەباتی نیشتمانی.
بە ھاندان و بەرفراونکردنی ئەم ھێڵەو لادانی لەمپەرە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بزاوتێکی نوێی کاریگەر دوای سەد ساڵەی لۆزان دیاری دەکەین.
پەیامی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ کۆنگرەی لۆزان سەرەتایەکی گرنگە.
بافڵ تاڵەبانی نامەیەک بۆ کۆنگرەی لۆزان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێت و لە بەشێکی ئەو نامەیەدا دەڵێت: ئامانجی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان ڕوونە و درێژەپێدەری سیاسەتى حەکیمانە سەرۆک مام جەلالە، ئەو سیاسەتەى خۆی لە پشتیوانى کوردان و پشتگیری خەباتە سیاسیی و مەدەنییەکەیدا دەبینیێتەوە، سیاسەتێک کە ئامانجەکەی سەربەرزی کوردان و بەدیهێنانى ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانە، بۆ ئەمەش ڕوو لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەم و دەڵێم ڕاستە جیاوازییەکانمان زۆرن، بەڵام زمان و خاکە هاوبەشەکەمان خاڵی کۆکەرەوەی هەموومانە و دەبێت پارێزگاری لێ بکەین.
دەشڵێت: بە هەموو جیهان و وڵاتانى دراوسێکانمان دەڵێین شەڕ و ناکۆکی بژاردەى ئێمە نییە و بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەینەوە، دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکان گەشە پێ بدەین و دراوسێیەکى باش بین، بەڵام سازش لەسەر مافە ڕەواکانمان ناکەین و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لێدەکەین'. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,810 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!