- 05-12-2019
- 04-12-2019
- 03-12-2019
- 02-12-2019
- 01-12-2019
- 30-11-2019
- 29-11-2019
- 28-11-2019
- 27-11-2019
- 26-11-2019
- 25-11-2019
- 24-11-2019
- 23-11-2019
- 22-11-2019
- 21-11-2019
- 20-11-2019
- 19-11-2019
- 18-11-2019
- 17-11-2019
- 16-11-2019
- 15-11-2019
- 14-11-2019
- 13-11-2019
- 12-11-2019
- 11-11-2019
- 10-11-2019
- 09-11-2019
- 08-11-2019
- 07-11-2019
- 06-11-2019
06-12-2019
- 07-12-2019
- 08-12-2019
- 09-12-2019
- 10-12-2019
- 11-12-2019
- 12-12-2019
- 13-12-2019
- 14-12-2019
- 15-12-2019
- 16-12-2019
- 17-12-2019
- 18-12-2019
- 19-12-2019
- 20-12-2019
- 21-12-2019
- 22-12-2019
- 23-12-2019
- 24-12-2019
- 25-12-2019
- 26-12-2019
- 27-12-2019
- 28-12-2019
- 29-12-2019
- 30-12-2019
- 31-12-2019
- 01-01-2020
- 02-01-2020
- 03-01-2020
- 04-01-2020
- 05-01-2020
باکووری کوردستان
- یلماز شاڵان هاوسەرۆکی شارەوانی بێگر و یاکوب ئالماچ هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلی و ئەرکان ئاجار هاوسەرۆکی ناوچەی ئەلباک لە شاری
وانوان، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناو ماڵەکانیان دەستگیر کران و گواستیانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.
[1]
- دایک و باوکی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، تاهیر دەمیرتاش و سەعدیە دەمیرتاش لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ لای سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی (هەدەپە) تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و بەوهۆیەوەش برینداربوون.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی مستەفا خەیری، یاسین خەیری، نافێع مینایی و ئیبراهیم حوسێن نژاد، خەڵکی
سەقزسەقز، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، لە گەڕەکی تازاوای سەقز دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی
سنەسنە ڕاگوێزراون.
[5]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، فەوجەکانی لیوای (16)ی پێشمەرگەی بەره و سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری لە سنووری
گەرمیانگەرمیان جوڵاند.
[3]
کاروان یاسین عوسمان
- تەقینەوەیەک لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە
کەرکووککەرکووک لە نزیک هێزێکی پۆلیسی شارەکە ڕوویدا.[4] تەقینەوەکە بوەتەهۆی برینداربوونی پۆلیسێکی کورد بەناوی (
کاروان یاسین عوسمانکاروان یاسین عوسمان) و پاشان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
[6]
- لە سنووری
جەلەولاجەلەولا چەکدارانی
داعشداعش هێرشیان کردەسەر پۆلیسی فریاکەوتنی ناحیەکە و لە ئاکامدا شەش پۆلیس کوژران و برینداربوون.[4]
- کۆنسوڵخانەی ئێران لە
سلێمانیسلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی تۆمەتباربوون بە دەرمانخوارکردن و سووتاندنی خێزانێکی
هەڵەبجەهەڵەبجەیی لە
ورمێورمێ دەستگیرکراون.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- کەناڵی RTی ڕووسیا بڵاویکردەوە، کاروانێکی گەورەی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی قامشلۆ. بە گوێرەی زانیاری کەناڵەکە، کاروانە ڕووسییەکە بە یاوەری هێزە کوردییەکان لە شارۆچکەی عەین عیساەوە چووەتە قامشلۆ.[3]
- دانیشتوانی شاری
حەسەکەحەسەکە لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیر ڕژانە ناو شەقامەکان و بە یەک دەنگ وتیان، تا دوا هەناسە لە دژی ئەوانەی منداڵەکانمان دەکۆژن، تێدەکۆشین.[1]
- لە شارۆچکەی عەلی بابجەلی کە دەکەوێتە باکوری ناوچەی عەین عیسا هاوڵاتیان لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.[1]
دەرەوەی کوردستان
- جارێکی دیکە (زەیتی
عەفرینعەفرین) دەبێتە ڕۆژەڤی پەرلەمانی تورکیا. دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار دان بەوەدا دەنێن کە بازرگانیی نایاسایی بە زەیتی عەفرینەوە کراوە. پەرلەمانتارانی جەهەپە و
هەدەپەهەدەپە دەڵێن: داهاتی بە قاچاخبردنی زەیت دیار نییە و بە لۆژیکی (غەنیمەت) بازرگانی بە زەیتەوە دەکرێت.[2]
- هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران لە عێراق چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی ڕایدەگەیەنن: واشنتن سزا بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی عێراقیدا دەسەپێنێت.[4]
- تەقە لە خۆپیشاندەرانی بەغدا دەکرێت و زۆرتر لە 10 کەس دەکوژرێن.[6]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، سزای بەسەر 4 بەرپرسی عێراقیدا سەپاند، کە 3 لەوانە بەرپرسی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبین و لە ئێران نزیکن. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، هەریەک لە قەیس خزعەلی سەرۆکی میلیشیای عەسائیبی ئەهلولحەق لەیس خزعەلی برای، خەمیس خەنجەر و حوسێن فالح عەزیز لامی لە لیستی سزا داراییەکانی ئەمەریکان.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 41,889 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!