- چوار کەس بە تەقەکردنەوە هێرشیان کردە سەر پەڕڵەمانی ئێڕان لە شاری تاران و هەشت کەسیان بریندارکرد، کە یەکێکیان دواتر گیانی لە دەستدا.
- چەند کەسێک لەناو مەزارگەی #خومەینی# لە باشووری تاران بەیانی ئەمڕۆ تەقەیان کردوو، چەند کەسێک برینداربوون و هێرشبەرێک خۆی تەقاندەوە. هەندێک لە سەرچاوەکان لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران باس لە 8 کوژراو و زۆرتر لە 10 برینداردەکەن.[1]
- شەڕڤانان چوونە ناو گەڕەکێکی شاری ڕەققەوە.
- لە 14 گوندی سەربە شارۆچکەی خیزانی شاری #بەدلیس#ی باکووری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا.
- ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، کە لە چوارچێوەی چالکییەکانی ئەم دوواییانەی گەریلاکاندا لە #جولەمێرگ# 15 سەرباز، لە #مووش# حەوت و لە چەولکیش دوو سەربازی تورک کوژراون.
- نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکی بڕیارنامەیەکیان پەسندکرد و داوایان کرد لێپێچینەوەی یاسایی بکرێت لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەردۆغان و ڕێگری ئەنجام بدرێت لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەو جۆرە.[2]
- لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی #نەوشیروان مستەفا# ڕایگەیاند، لەچاپدان و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی نەوشیروان مستەفا قەدەغەکراوە و بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی دژی هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە ئەوکارە بکات.
- حزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بارزانی و لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە ڕۆژی 25 ی ئەیلولی ئەمساڵدا. هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە ڕۆژی شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
- ئۆرسۆلا ڤۆندەرلین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانیان لەبنکەی ئاسمانی #ئینجەرلیک#-ی تورکیا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی پەسەندکراوە.[3]