$باکووری کوردستان$
- دادگای تورک بڕیاری زیندانیی 4 ساڵ و 8 مانگ بۆ #سەڵاحەدین دەمیرتاش# و 3 ساڵ و نیوی بۆ #سورەیا ئۆندەر# دەرکرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153212/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=لوقمان و زانیار مورادی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153212/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- بڕیارە ئەمشەو هەردوو زیندانی سیاسیی کورد #لوقمان مورادی# و #زانیار مورادی# لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارەبدرێن.[4] هەندێک سەرچاوەی تر باس لەوەدەکەن کە سبەی بەیانی ئەنجام دەدرێت.[2]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری #نەغەدە# بە ناوی سەعدی مەعرووفی کوڕی لەتیف خەڵکی گوندی کوێک سەر بە شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[5]
- زانیار و لوقمان مورادی پەیامێکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە تیایدا بانگەوازیی لە هەموو ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکەن، کە بە جوڵانەوەی خێرا ڕێگریی بکەن لە جێبەجێکرجنی سزای لەسێدارەدانیان، چونکە سبەینێ درەنگ دەێت.[4]
$باشووری کوردستان$
- تۆپبارانی داگیرکەری ئێران بۆ #باڵەکایەتی# ئەمڕۆش بەردەوامە.[2]
- پاش ئەوەی شەوی ڕابرادوو تەرمەکەی لە ئەڵمانیاوە گەییشتە #سلێمانی#، کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی د. #جەمال ئەحمەد ڕەشید#، لە مزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی)یەوە بەڕێکرا و تەرمەکەی دەبرێتە ماڵەکەی خۆی، کلینیکەکەی و نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی. پاشانیش هەر لە سلێمانی لە #گردی سەیوان# بەخاک دەسپێردرێت.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153212/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=بەخاکسپاکردنی تەرمی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153212/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- چەکدارانی #داعش# ناوچەی تەلوەردیان لە باشووری #کەرکووک# هاوەن باران کرد.[3]
- ئاگرێک لەنێوان دوو گوندی دەڤەری نهێل کەوتەوە کە ناویان (سەرگەلێ و سگێرێ)یە، بەهۆیەوە دەیان دۆنم زەوی و پوش و پاوان گڕیان گرت.[3]
- #تەڤگەری ئازادی#ی کۆمەڵگەی کوردستان، بانگەوازیی لە هەموو کەسێکی ئازادیخواز کرد، کە هەڵوێست دەربڕن بۆ ئەوەی سزای لە سێدارەدانی هەریەکە لە زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیانی سیاسیی کوردی سزادراو بە سێدارە ڕابگیرێت.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەربازان و چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە #عەفرین# هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی ئاڤرازا و جۆقا لە ناوچەی ماباتای عەفرین. لە دوای ئەشکەنجەکردنی ژنان، دەیان هاووڵاتیی ئەو گوندانەیان ڕفاند.[1]
- لە گوندی دارگرێ لە ناوچەی ماباتای عەفرین چەتەکانی بەرەی شامی تورکیا 17 هاووڵاتییان ڕفاندووە. ناوی کەسە ڕفێنراوەکان بریتین لە: جەمیل خەلیل عارف، عەزیز مەنان موستەفا، ئەمین عەزیز موستەفا، لەوەند عەزیز موستەفا، مەنان عەزیز موستەفا، محەمەد مەنان موستەفا، دیار محەمەد موستەفا، کاوە ڕەشید عەلیکۆ، محەمەد عومەر عەلیکۆ، نەزمی ئەحمەد عەلیکۆ، ئەحمەد محەمەد سەقمی، ئەحمەد محەمەد عەلیکۆ، ڕۆشین ئەمین ئیجۆ، عەریف حوسێن ناسانان، ڕووکەن عومەر، سلێمان وەلید و جەودەت بەکر.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بارودۆخی بەسرە زۆر خراپتر بووە و چەندین بارەگای حیزبەکان سووتێنراوە، لە بەغداش چەند موشەکێک گیراوەتە ناوچەی سەوز.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153212/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=خۆپیشاندەرانی بەسرە کۆنسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153212/0015.JPG=KTML_Photo_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ کونسوڵخانەی ئێران لە بەسرە سووتێندرا. ئێران بەهۆیەوە سنووری لەگەڵ بەسرە داخست و داوای لە ئێرانییەکانی بەسرە و دەوروبەری کرد بەسرە بەجێبهێڵن.[2]
- هەرسێ سەرۆکەکانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا دەربارەی بارودۆخی سووریا لە تاران کۆبوونەوە.[2]