08-04-2014
📅 Rêkewt û Rûdaw
- سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، هۆشیار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی KNN و کاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاساییەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە کەناڵەکە، لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستبەسەرکرا.
- لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبونەوەیەکی ناڕەزایی لە بەرامبەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و دەست بەکارنەبوونی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڕێوەچوو.
- ئۆتۆمبیلێک بە بازگەیەکی هاوبەشدا لە نێوان ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆیی دوزخورماتوو، لەسەر رێگای سەرەکی دوز_ بەغدا تەقێنرایەوەو بەوهۆیەوە دوو پۆلیس کوژران و 13 کەسیش برینداربوون کە ئاسایشیان تێدایە.
- لەئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە شاری کەرکوک پێنج کەس بریندار دەبن.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krunulujiya rwîdana