$باکووری کوردستان$
- دادگای ئیستەنبووڵ داوا دەکات مەحمود ئاڵنئاک نووسەر و سیاسەتڤانی باکووری کوردستان بۆ هەتاهەتایی زیندانی بکرێت، لەبەر ئەوەی داوای لە #نەتەوە یەکگرتووەکان# کردووە لە تورکیا زمانی کوردی بکرێتە فەرمی.[2]
- سەربازانی دەڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی هەسپیستێ لە ناوچەی هەزەخی شڕنەخ گۆڕستانێکی تری گەریلاکانی #پەکەکە#یان تێکدا.[1]
- لەمیانی سەردانێکیدا بۆ بنکەی فەرماندەیی جەندرمە لە #بەدلیس#، سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوە کرد کە پەکەکە لاواز بووە و ڕایگەیاند، ژمارەی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوەوەی وڵات بۆ 486 دابەزیوە و گوتیشی: باوەڕم بە ئێوە هەیە ئەو شوینانەیان لێ تەنگ و تار بکەنەوە کە شەهیدمان لێداوە. هەروەها ئۆپەراسیۆنەکان بەپێی پلانی داڕێژراوی نوێ بەڕێوەدەبرێن.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #بەهمەن قوبادی# لە ڕێگای مافی فرۆشتنی دوو فیلمی سینەمایی خۆی بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی ویداد چێلیک یارمەتییان پێشکەش بە 50 گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382127/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهمەن قوبادی هاوکاری پێشکەش بە 50 گوند کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهمەن قوبادی هاوکاری پێشکەش بە 50 گوند کرد=KTML_ImageCaption_End=
- دوو کەس لە ئەندامانی مەکتەب قورئان له #مەهاباد# بە ناوەکانی سەعید ڕەشیدی و محەممەدعەلی لەشکری، بە شێوەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.[5]
$باشووری کوردستان$
- مانگێک پێش ئێستا دوو کچی کوردی ئێزدی بە ناوەکانی ڕونیا فەیسەڵ مسکین و لەیلا موڕاد عیدۆ لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان ڕزگارکرابوون، ئەمڕۆ 10ی ئایاری 2020 لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشخاپوورەوە دەگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان.[2]
- #وەزارەتی دارایی# هەرێم ڕایگەیاند: مووچەی #وەزارەتی شەهیدان# و ئەنفالکراوانی و کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.[5]
- شانەی قەیرانەکانی #کەرکووک# ژمارەیەک بڕیاری نوێی بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەرکرد و ڕایگەیاند کار بە سیستەمی تاک وجوتی ئۆتۆمبیل دەکرێت و هاتوچۆش لە نێوان کەرکووک و شارەکانی دیکەدا هە بە قەدەغەیەی دەمێنێتەوە. هەروەها یڕیاردراوە کە هاوڵاتیان دەتوانن لە کاتژمێر شەشی بەیانی هەتا شەشی ئێوارە لەناو شار هاتوچۆ بکەن جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە کە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆیە.[4]
- نوێنەری گوندەکانی بناری #قەندیل# سەردانی هێزەکانی یەکێتی و هێزە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتیان کرد لە زینی #وەرتێ#، داوایان لێکردن، لەو ناوچەیە بکشێنەوە و دۆخی ناوچەکە ئارام بکەنەوە، هێزەکانی پێشمەرگەش بەڵێنیاندا داواکارییەکەیان بە بەرپرسانی سەرو خۆیان بگەیەنن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382127/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوو کچی کوردی ئێزدی گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوو کچی کوردی ئێزدی گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان=KTML_ImageCaption_End=
- بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی #خانەقین#، کە میلاکیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە، دژی دواکەوتنی موچەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوایانکرد، کە حکومەتی عێراق موچەکانیان بنێرێت و پرسی موچە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکات.[3]
- #وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کارکردنی تەکسی بە سیستەمی تاک و جووت هەڵدەوەشێنێتەوە، هاوکات بڕیاریش لە دەستبەکاربوون و ئاساییکردنەوەی کارەکانی مینی پاس و پاسەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەدات.[2]
- #وەزارەتی ناوخۆ# بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکاندا تاوەکو 18ی ئایار.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە گوندەکانی داودییە و ئەریشێ لە تلتەمر، کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانەوە داگیرکراوە، گروپە چەتەکان بەر بوونەیەکتر و لە ناوخۆیاندا بوو بە شەڕیان. بەپێی زانیارییەکان گروپی چەتەکانی سوڵتان موراد و فیرقەتی حەمزەی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەربوونەتە یەکتر و بووە بە شەڕیان. لە ناو چەتەکاندا شەڕێکی قورس لە ئارادایە و چەندین جۆر چەک لە دژی یەکتر بەکار دەهێنن.[1]
- #ساڵح موسلیم# هاوسەرۆکی پێشووی #پەیەدە# و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئێستای ئەو حزبە بە میدیاکانی ڕایگەیاند، چەند کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەنێوان پەیەدە و #ئەنەکەسە# کراوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.[4]
- لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاوبووەوە، کە بەپێی ڕاپۆرتەکە سەرقاڵی بنیاتنانی هێزێکی سەربازیی نوێیە لە سووریا، هێزە نوێیەکەش لەژێر سەرپەرشتیی #مەزڵوم کۆبانێ#، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - #هەسەدە# دەبێت.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە چەند پارێزگایەکی خوارووی عێراق خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردەوە و خۆپیشاندەران چەند بارەگایەکیان سوتاند و داوایانکرد سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.[3]
- بە پێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 88 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا 32 کەس چاکبوونەتەوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا، یەک هەزار و 542 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 47 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[4]