- هێزی پێشمەرگە شارەدێی گوێڕی گرتەوە.
- هێزی پێشمەرگە شارۆچکەی مەخموری گرتەوە.
- لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێرو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوەوەو دوابەدوای کۆبونەوەکەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەهەولێر پشتیوانی حکومەتەکەی بۆ هەوڵەکانی پاراستنی هاوڵاتیانو پاراستنی ئازادی دەربڕیو ڕایگەیاند، خەڵکی ئێرە بەدەست شتێکەوە دەناڵێنێت کە ئەوان ناوی دەنێن خەلافەتی ڕق.
- دوو بۆمبی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مەحمود سەنگاویدا لە جەلەولا تەقییەوە. زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- هێزی پێشمەرگە لە جەلەولا پاشەکشێی کرد و داعش داگیریکرد.
- فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هیچ کونسوڵگەریەک دانەخراوە.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، بووە 12هەمین سەرۆککۆماری داگیرکەری تورک.
- لەکاتی هاتنی چەکدارانی داعش بۆ ناحیەی جەلەولا لەپارێزگای دیالە، ماڵە عەرەبەکانی ئەو ناحیەیە بەگەرمی پێشوازیی گەرمیان لەداعش کرد و تەقەی خۆشیان بەئاسماندا کرد.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 13,338 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!