بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو #سەلام فەقێ عەلی#
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (سەلامی فەقێ عەلی) نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو پێشمەرگەی دێرین و لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری #گەرمیان# و یەکێک لەناوە دیارەکانی کۆڕی خەبات و قوربانیدانن بۆ ئازادی و ڕزگاری کوردستان لەو پێناوەشدا چەندین قارەمانیان لێ شەهیدبووە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=