$باکووری کوردستان$
- شاهین ساغلام و ڕیدوان ئەزەر ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی #هەدەپە# لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ماڵەکانیان لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. هەروەها هاوسەری ڕیدوان ئەزەریش دەستگیرکرا. ڕاگەیەنرا هاوسەری ئەزەر بۆ ماوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستبەسەرکرا و دواتر ئازادکرا.[2]
- لە ناوچەی لیجەی #ئامەد# و گوندەکانی پۆلیس و سەربازانی تورک 3 ڕۆژ لەمەوبەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و 12 کەسیان دەستەسەرکرد. دادگای سزای سوڵح 8 کەسی بە بیانوی 'ئەندامێتی ڕێکخستن و لایەنگری ڕێکخستن' بۆ زیندان نێردران و ئەوانەی تر بە شەرتی کۆنتڕۆل ئازادکران.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاش فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان لە تاران و شارە گەورەکانی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆپیشاندانەکان لە زانکۆی ڕازی #کرماشان# دەستیپێکرد و بەپێ زانیارییەکان زانکۆکە لە ئێستادا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراوە و خۆپیشاندانی خەڵکیش لە مەیدانی ئازادیی بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران. بە هەمان شێوە لە ئێستادا خەڵکی #سنە#ش لە مەیدانی ئازادیی ئەو شارە دەستیان بە خۆپیشاندان و وتنەوەی دروشم کردووە.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376033/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376033/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری #کەرکووک#، لەبەردەم یەکەی سەرپەشتاری مامۆستایانی بەشی کوردی، گردبوونەوەیەکی نارەزایی ئەنجامدرا لەلایەن 'ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکووک' کە ئەم ئەنجومەنە ئەو مامۆستا دەرچوو و خۆبەخشانە لە خۆدەگریت کە دانەمەزراون.[2]
- بەمەبەستی دەستگیرکردن و لەناوبردنی چەکدارانی #داعش#، پۆلیسی دیالە ئۆپر اسیۆنێکی فراوانی بۆ چەند ناوچەیەکی #خانەقین# دەستپێکرد.[3]
- وتەبێژی #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# ئاشکرایکرد، ئاسایشی #هەولێر# #ئیدریس سەلیم#-ی خستووەتە زیندانی تاکەکەسییەوە و ئەشکەنجە دراوە، دەشڵێت: مەترسی گیان لەدەستدانی ئەو ئەندامەمان هەیە.[2]
- گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ڕەتیکردەوە، حکومەتی هەرێم ئاگاداری پێشوەختەی له و هێرشە مووشەکییەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبووبێت، کە لە ڕابردوودا کرایە سەر بارەگاکانی دیموکرات لە سنووری شارۆچکەی #کۆیە#. لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: لەم ڕۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە هەولێر ئاگاداری پێشوەختەی هێرشی موشەکیی ساڵی 2018ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی. ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و ڕەتی دەکەینەوە.[5]
- لە #خورماتوو# بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە هەشت کەس گیانیان لە دەستدا کە حەوتیان پۆلیسن و 10 پۆلیس و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوون.[3]
- عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر کەیسی زیندانی سیاسی و بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە وەزارەت هەن و دەبێت یەکلایی بکرێنەوە. بە گوتەی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 800 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی دەرماڵەیان پێدەدرێت و هەشت هەزار کەسیش کەیسیان لە وەزارەتە و دەبێت یەکلایی بکرێنەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک نزیک گوندی دگری لە ڕۆژئاوای تربەسپێیان بۆردوومان کرد.[6]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376033/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 12-01-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376033/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- لە تاران و شارە گەورەکانی وەک مەشهەد و شیزار خۆپیشاندانی گەورە دژی ڕژێمی ئێران بەڕێوەچوو.[1]
- فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایدەگەیەنێت: زۆرینەی ئەو پەنابەرانەی دوێنێ لە دەریای ئیجەدا گیانیان لەدەستداوە خەڵکی سوریان و کوردی ڕۆژاوان.[3]