- پارتی چەپی ئەڵمانیا کە سێیەمین حزبی گەورەی ئەو وڵاتەیە لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەیەکیدا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لابردنی قەدەغەی سەر #پەکەکە#ی خستە ناو بەرنامەکانییەوە و ڕایگەیاند، کە لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە بەرنامەی ئەمساڵی پارتەکەماندایە.
- هەپەگە ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانە شەهید بەدران گوندکەرمۆ و شەهید نالین موش-دا دوێنێ کاتژمێر 10:00ی بەیانی هێزەکانمان لە گردی کۆردینەی شارۆچکەی #چەلێ#ی سەربە جولەمێرگ دژی پێگەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا و گورزی کوشندەیان لە سوپای تورکدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 10 سەربازی تورک کوژران.
- #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# ئامانج محەمەد قایمقامی #چەمچەماڵ#-ی دوورخستەوە و ڕەمەک ڕەمەزان بەڕێوەبەری شارەدێی #تەقتەق#-ی خستە شوێنی.
- فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دەستیان کرد بە بۆردوومانی گوندی سیدا لە ناوچەی #گەلی باڵندە# لە سنوری ئاواشین سەربە شارۆچکەی #ئامێدی# لە پارێزگای دهۆک.[1]
- سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ڕایدەگەیەنێت، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، بەڕەسمی ئاگادارکراونەتەوە.
- بەرپرسێکی #هەدەپە# ڕایدەگەیەنێت، ئێستا بارودۆخ بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەبارنیە بۆیە پێشتر پێویستە نێوماڵی کوردی ڕێکبخرێتەوە و پەرلەمانیش کارابکرێتەوە.
- فرانک بیکەر، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵوێستی حکومەتی بریتانیا زۆر ئاشکرایە و پێشتریش ڕامانگەیاندووە کە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەموو گەلێک ئازادە لە دیاریکردنی #مافی چارەنووس#ی خۆی، بەڵام ئێمە لەوباوەڕەدا نین ئێستا کاتێکی باش بێت بۆ ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# لە هەرێمی کوردستان و هەروەها حکومەتی عێراق بەو کارە ڕازی نییە.[2]
- سەرجەم پۆستە ئەمنییەکان کە پشکی کورد بوون لە حکوومەتی عێراق پڕ دەکرێنەوە و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت: هیچ پۆستێکی لەو شێوە بەدەستی کوردەوە نەماوە کە قسەی لەسەر بکرێت.[3]