$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورک ئەو شتەی کە دڕندەکانیش نەیانکردووە، دەیکات. بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان. دەوڵەتی تورک ئەم جارەش هێرشی کردە سەر گۆڕستانەکانی گۆچخاری ناوچەی لیجەی #ئامەد# و دوو گۆڕی گەریلاکانی تێکشکان. لە گۆڕستانی گۆچخاری گوندی بالیجەی ناوچەی لیجەی ئامەد، دوو گۆڕی تر تێکشکێنرا.کێلی گۆڕی ئەندامانی #هەپەگە# ڕیدڤان موتلو و محەمەد موتلو لە گۆرستانەکە شکێنران و گۆڕی یوسف موتلوش شێوێنرا.[7]
- لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەددا لەبەرانبەر کۆمەڵەی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی زیندانیان و سزادراواندا (TÛHAY-DER) پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەکی زۆر ماڵ و ناونیشان. لەو چوارچێوەیەدا وەحید دۆغرو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ڕەزان، محەمەد ئەمین گوزەل هاوسەرۆکی TÛHAY-DER، شافیعی هایما، خانم ئاکای، موشەهەر ئولکەر بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە، لەیلا ئایاز، عوبدولمەناف کور، حوسامەدین کلچ، ئایتەن کرتای، زەینەب کرای، ڕێزان ئەریمفیک، جەکدار چوبوک، کازم یایک، سەلاحەدین چاپ، هاشم تەمیز، ئیبراهیم تەمیز، محەمەد تەمیز. حسێن تەمیز، مەدەنی کرتای، فاتما گول، بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمەڵە و بە گشتی 22 کەس دەستگیرکران.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #سوپای پاسداران# چەکوچۆڵی قورسی لە جۆری کاتیوشا و تۆپ بۆ سنووری شارەکانی #شنۆ# و #بانە# ڕاگواست. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران ئەو چەکانەی لە پایگا سنوورییەکان جێگیر کردووە.[8]
$باشووری کوردستان$
- تووشبوویەکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 73 ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەهەرێمی کوردستان گەیشتە 36 کەس.[5]
- تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383592/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گۆڕستانی مرووانی کۆڕۆنا لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گۆڕستانی مرووانی کۆڕۆنا لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکیدا ئاماری 24 سەعاتی تووشبوون بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە 112 هاووڵاتی تووشی کۆرۆنابوون.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستیان بە پلازمای خوێنی ئەو کەسانەیە کە تووشی #کۆرۆنا# بوون و چاکبوونەتەوە، ئەوەش بۆ چارەسەرکردنی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە باری تەندروستییان ناجێگیرە.[1]
- بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند: جگە لە مزگەوتەکانی ناوبازاڕی سلێمانی، نۆ مزگەوتی دیکە لە گەڕەک و کۆڵانەکان، لەسەر داواکاریی پێشنوێژ و وتارخوێنان و هاوڵاتیان داخراون.[4]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیان بۆ نەخۆشخانە و کەرەنتینکردنی تووشبووانی کۆرۆنا ئامادە ئامادە کراون.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- یەکێک لە خاون پشکەکانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە #سلێمانی# ڕەتیدەکاتەوە کێشەی کەمی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی هەبێت و بەوهۆیەوە کەس گیانی لەدەستدابێت. هەروەها دەڵێت، تەنیا بەرهەمی یەک هەفتەمان بەشی هەموو پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات نەک سلێمانی.[1]
- #گەنجانی وڵاتپارێز# و #ژنانی گەنجی تێکۆشەر# لە شاری سلێمانی، لە دژی شەهیدکردنی #قاسم ئەنگین# و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا و تیایدا خیانەتی ناوخۆییان شەرمەزار کرد.[3]
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو پێشمەرگەیەک لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا. له و بارەیەوە پەیامنێرمان لەچەمچەماڵ ڕایگەیاند: گەنجەکە تەمەنی 31 ساڵانه و درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی بێکەس لەشارۆچکەی چەمچەماڵ بەدەستڕێژی گوللە کوژراوە.[2]
- هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە تایبەتییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە سنووری #مەخموور# ئەنجامدا و تێیدا ژمارەیەک چەکداری #داعش# کوژران.[1]
- #بەرەی تورکمانی# داوای پۆستی پارێزگاری #کەرکووک# دەکات و دەڵێت، کاتی ئەوەیە ئەو پۆستە بدرێت بەپێکهاتەی تورکمان.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- پەرلەمانتارانی سوید، ڕایدەگەیەنن، کە دەبێت سوید داوای لێبورن لە کورد بکات و سوید و یەکێتیی ئەوروپا #پەکەکە# لە لیستی تیرۆر دەربهێنن، دەشڵێن:دەبێت کوردان لە ئەوروپاش دەبێت ئەو داوایەیان لە وڵاتانی ئەوروپی هەبێت.[3]
- کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا حەوت هەزار و 340 هەژماری تۆڕەکەی لە تورکیا داخستوە کە بەشێکی زۆریان لایەنگر بون بۆ سەرۆکی ئەو وڵاتە.[4]
- عەلی هادی ڕاهێنەری پێشووی یانەی #زاخۆ# بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. عەلی هادی ماوەی 8 ڕۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمڕۆ لە شاری بەغدا و لە تەمەنی 53 ساڵی گیانی لەدەسدا.[1]
- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 41 هەزار و 13 پشکنین کراون، لەو ژمارەیە هەزار و 195 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 15 تووشبوویش مردوون.[1]