لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-02-2020
باکووری کوردستان
- بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای نێوان سەدان گوند و شارۆچکە لە باکووری کوردستان گیراون.
[3]
- هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و دەستەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە
وانوان و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و 17 هاووڵاتی و سیاسەتمەداریان دەستگیرکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان جەنگیز تەموی و ئەرهان بۆراک لە ناو کەسە دەستگیرکراوەکاندان. کەسە دەستگیرکراوەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان کراون.
[1]
- لە چەند ناوچەیەکی وان پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە 35 پلەی سەدی لەژێر سفر، به و هۆیەشەوە رێگەی هەزاران گوند داخراوە.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شادمان بەنی بەشەرخەڵکی شاری
سنەسنە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەسبەسەر کردووە. ئەو چالاکە مەدەنییە، لە رێگای تەلەفوونەوە، بنەماڵەکەی خۆی لە دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئاگادار کردوەتەوە.
[8]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو لە گەڕەکی بەهاری
خانەقینخانەقین، چەکدارانی
داعشداعش، پێشمەرگەیەک بەناوی حەیدەر ئیحسان غوڵام شەهید دەکەن و سێ برا و باوکیشی بریندار دەکەن، کەسێکی دیکەش هەر سەر بەو خێزانە، بەهۆی رووداوەکە بریندار بووە.
[6]
حەیدەر ئیحسان غوڵام
- بەهۆی بەفربارینەوە تەواوی قوتابخانەکانی سەربە
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە پشوویان وەرگرت.
[3]
- بەگوێرەی بڕیارێکی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەمەودوا هەناردەکردنی
دەمامکدەمامک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە قەدەغەیە.
[2]
- دوای ئەوەی چەند پێشمەرگەیەک ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کە لەنێو بەفر گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوونیان دەکرد، فەرماندەیەکی پێشمەرگە رایگەیاند کە ڤیدیۆکە بە ئەنقەست بڵاوکراوەتەوە و ئەو رووداوە راست نییە.
[4]
- دوای هاتنی شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین بۆ ناوچەکە، بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک تەرخانکراوە و بڕیارە ئەمڕۆ بەشێکی بگاتە پارێزگاکە.
[4]
- بەناونیشانی ئێوارەیەکی تایبەت بەشیعرو موزیک و نامەکانی خۆشەویستی لە
سلێمانیسلێمانی بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستیەوە بۆهەریەک لەشاعیران (
کەژاڵ ئەحمەدکەژاڵ ئەحمەد،
کنێر عەبدوڵڵاکنێر عەبدوڵڵا و
چۆمان هەردیچۆمان هەردی) سازکرا.
[5]
- لە
هەولێرهەولێر کۆنفرانسی عێراقی، بۆ سەرژمێریی و ئامار دەستی بەکارەکانی کرد، کە لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بەرێوە دەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژە بەوە دەددات، سەرژمێریی بە رێگای ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت.
[6]
-
حزبی شیوعیحزبی شیوعی کوردستان لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی شیوعییەوە ڕێکخست و تێیدا بەئامادەبوونی کەسوکاری شەهیدان، یادی شەهیدانی شیوعی بەرز ڕاگیرا.
[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری
کەرکوککەرکوک، بە دەسپێشخەری کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان، گردبوونەوەیەک دژی پیلانگێڕی سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 15-02-1999دا بەڕێوەچوو، کە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- بەفر شاری
قامیشلۆقامیشلۆ و ناوچەکانی تری رۆژاوای کوردستانی گرتەوە.
[3]
- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دوێنێ شەو هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ئەریشیا، قاسمییە و داودییە لە تلتەمر.
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی تلتەمر بە خێرایی و بە توندی بەرەنگاریان بوونەوە و شەڕێکی قورس روویدا. لەو شەڕەدا 13 چەتە کوژران و چەندین چەتەی تریش بریندار بوون. شەڕڤانان دەستیشیان بەسەر چەک و تەقەمەنی و جبەخانەی ئەو چەتانەدا گرت.
[1]
- سەرچاوەیەکی سەربازی تورکیا، رایگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەکانی دەوروبەری
حەسەکەحەسەکە پاشەکشێ پێکردووە. سەرچاوەکە رایگەیاندووە، دوای کوژرانی ئەندامێکی تیمی هەواڵگری تورکیا، ئه و بڕیارەیان دەرکردووە.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی تورکی ئەتڵەس گڵۆبەڵ دوای 18 ساڵ لە مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و هەموو گەشتەکانیشی وەستاند.
[6] ⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krunulujiya rwîdana