$باکووری کوردستان$
- بە پێی لێدوانی بەرپرسانی تورک لە شاری #وان# بە گشتی 380 کەس تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون و 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 44 کەسیش لە کەرەنتینەدان.[1]
- سیاسەتمەداری کورد مەحمود ئالیناک لە 17ی شوباتدا لە شاری قەرس بە بیانوی 'یەکپارچەیی دەوڵەت دەخاتە مەترسیەوە، سەربەخۆیی دەوڵەت لاواز دەکات' دەستگیرکرا و داواکرا سزای هەتا هەتایی بەسەردا بسەپێنرێت. لە دانیشتنی دادگادا کە لە 2مین دادگای سزا قوڕسەکانی قەرس بەڕێوەچوو، مەحمود ئالیناک ئازادکرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هوشەنگ بازوەند، پارێزگاری #کرماشان# ڕایگەیاند دۆخی تەندروستیی پارێزگای کرماشان باش نییە و شەپۆلی سێهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی هەڵکشانی ئاماری تووشبووان لە پارێزگاکە.[2]
- دیوانی باڵای وڵات حوکمی 11 ساڵ زیندانیی تەعزیریی مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری #بۆکان#، بە ناوی سەید ئارام ئەمین زادەی پشتڕست کردەوە.[8]
- ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە نزیک دوو گوندی مادلوو و وەکیل سەر بە شاری چاڵدێران، کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و سێ کۆڵبەر بەتوندی بریندار بوون. لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، ڕەزا سەرشیری، مەناف حەسەنزادە لە لای ئەژنۆ و بێهزاد ڕەمەزانی لە لای ناوقەدیەوە پێکراون. ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە، خەڵکی گوندی وەکیلن و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.[8]
$باشووری کوردستان$
- تورکیا چەند گوندێکی ناوچەکانی دەڤەری #بەرواری باڵا#ی سەر بە شارۆچکەی #کانی ماسێ# لە شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردوومان دەکەن و زیانی بە چەند خێزانێک گەیاندووە، بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش دەڵێت، سێ شەوە لەسەریەک ناوچەکەیان بۆردوومان دەکرێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382130/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بۆردوومانی تورکیا زیانی بە 12 خێزانی کانی ماسێ گەیاندووە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بۆردوومانی تورکیا زیانی بە 12 خێزانی کانی ماسێ گەیاندووە=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ 33 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی ناوچەکانی #هەڵەبجە#، هەورامان، #شارەزوور#، دژ بەدامو دەزگاکانی ڕژێمی بەعس لەناوچەکەدا، بەو بۆنەیەوە لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە یادەکە بەرز ڕاگیرا.[5]
- یەک تووشبووی نوێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆڕۆنا پشکنینی تاقیگەیی بۆ یٔەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتووی ناو شاری سلێمانیە.[7]
- کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە #پەرلەمانی کوردستان#، ئەمڕۆ، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند: کۆمپانیایەک لە #هەولێر# بەناوی (ئابور گروپ) نزیکەی (6) ملیار یۆرۆ دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەی کەناری وارف لە لەندەن بۆ بانکیHSBC کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان.[6]
- #جەمیل بایک#، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی #کەجەکە#، ڕایگەیاند: سیاسەت و گەمارۆی پارتی لەسەر کەمپی پەنابەرانی #مەخموور# شەمەزارییەکی گەورەیەو دەشڵێت: ئەم سیاسەتە هیچکات خزمەت بە پارتی و بە کورد ناکات و لە خزمەتی دەوڵەتی تورکیادایە، پێویستە پارتی دەستوبرد کۆتایی بەو گەمارۆیە بێنێت.[6]
- لە گەڕەکی برایەتی #خورماتوو# تەقە لە هاووڵاتییەکی کورد دەکرێت و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار دەکرێت.[3]
- بەیانی ئەمڕۆ، دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی# گردبوونەوە. له گردبونەوەکەدا، مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕەزایەتیان دەربڕی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و نەدانی لە کاتی خۆیدا بە ستەمێکی گەورە دژ بە خەڵکە وەسفکرد.[5]
- جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم هەر داهاتێک بێتە دەستی، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی خەرج دەکات. ڕاشیگەیاند، بە گوێرەی ئه و داهاتەی لە بەردەستمانە هەوڵ دەدەین پێش جەژن مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش بکەین.[4]
- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام بەغدا 360 هەزار تۆن وەردەگرێت و ئەوەش غەدرێکە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە.[2]
- سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ڕایگەیاند، 11 پەرلەمانتار بە یاداشتێک داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سووتاندنی دەخڵی جووتیاران دەکەن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەر تورک، زەویە کشتوکاڵیەکانی دانیشتوانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری بابیان سووتاند. #شەڕڤان#انی ئەنجومەنی سەربازی باب بە هاوکاری جوتیارانی ناوچەکە، بۆ ئەوەی ئاگرەکە زیاتر تەشەنە نەسەنێت، هەموو هەوڵێکیان خستەگەڕ و ئاگرەکەیان کۆنترۆل کرد. باران ئاریمە شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی باب ڕایگەیاند، ئاگرەکە کە لە گوندی شێخ ناسر کە لە لایەن چەتەکانی قەلغانی فورتەوە داگیر کراوە، دەستی پێکردووە و هەموو زەوی و زاری کشتوکاڵی ناوچەکەی سووتاوە.[1]
- ئەمشەو لە ناوەندی شاری #عەفرین# لەرۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بریندار هەیە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، لە دۆڵی ڕەتم لە ناوچەی شوێرف لە باشووری لیبیا، فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان خستووەتە خوارەوە.[4]
- ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، دەوڵەتی تورک لەژێر ناوی کارکردندا 150 منداڵی ڕاهێنراوی سوریای ڕەوانەی لیبیا کردووە بۆ شەڕ و لەو چوارچێوەیەشدا 16یان کوژراون.[5]
- کیانوش جهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەزار و 958 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیە ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 112 هەزار و 725 کەس، هەر لەو ماوەیەدا، 50 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە شەش هەزار و 783 کەس، تا ئیستاش 89 هەزار و 428 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.[5]