$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییان لە دژی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەتول یاشار هاوسەرۆک شارەوانیی گیادنی #هەدەپە# لە پارێزگای ئاگری و دەستگیریانکرد. هەروەها هەڵیانکوتاوەتە سەر بینای شارەوانیی گیادن و دەستیان بەسەردا گرتووە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384464/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر شارەوانیی گیادنی هەدەپە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر شارەوانیی گیادنی هەدەپە=KTML_ImageCaption_End=
- لە دەریاچەی #وان# تەرمی 29 لەو کۆچبەرانە دۆزراونەتەوە، کە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریاچەکەدا ژێرئاو کەوتبوو.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوەکانی سابیر شێخ ئیسلامی و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە خەڵکی #مەهاباد#، لە بەندی 1_2 زیندانی #ورمێ# بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، حوکمی لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کراوەتەوە و ئەگەری جێبەجێکردنی ئێعدامی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە بەم نزیکانە لە ئارادایە.[5]
- عوسمان ڕەحیمی فەر چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی ڕامان، خەڵکی #کامیاران#، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو چالاکە مەدەنییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی #سنە# کراوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی دەرگەلێ لە بەرواری باڵا سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# لە پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکەن.[3]
- لە سنووری پارێزگای #دهۆک# بۆردوومان و هەوڵەکانی سوپای تورکیا بۆ هاتنەپێشەوە لە سنوورەکە بەردەوامە، بۆئەوەی جێگە ستراتیژییەکانی ئەو سنوورە کۆنترۆڵبکات.[2]
- #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەردانەکەیدا بۆ #گەرمیان# بە لێپرسراوانی ئیدارەکەی ڕاگەیاند:ئێمە پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناین لەگەرمیان و دەمانەوێت هەرچیتان نیەو هەرچیتان دەوێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان پێمان بڵێ تا بۆیان بکەین.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە پێی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی #عەفرین# لە گوندی بەراڤای ناوچەی شەڕای عەفرین کە لە ئازاری 2018ەوە لە لایەن چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، دارستانەکان سووتێنراون. باسی ئەوە دەکرێت کە ئاگرەکە بە شێوەیەکی فراوان تەشەنەی کردووە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384464/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=13-07-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384464/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- نووسینگەی کاروبارەکانی پاراستن لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو ئەو تۆمەت و قسە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکاتەوە کە لە هەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە گوایە لەناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری منداڵان چەکدار دەکرێن. نووسینگەکە جەختیش دەکاتەوە کەئەوان پابەند دەبن بە یاسای ئەرکی بەرگریکردن، کە لە مادەی 14 دا هاتووە، ئەرک و خزمەتی بەرگریکردن ئەو گەنجانە ناگرێتەوە کە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- هێڵی ئاسمانیی تورکی (تورکیش ئێرلاین) خشتەی گەشتەکانی مانگی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە گەشتەکانی بۆ #هەولێر# و #سلێمانی# دەستپێدەکاتەوە.[2]
- پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کە لە دوێنێیەوە دەستیپێکردووە بەردەوامە و کاربەدەستانی ئەرمینیا دەڵێن سنوورەکانیان هەر 15 بۆ 20 خولەک جارێک لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە تۆپباران دەکرێت.[1]
- سەرۆکی تورکیا، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# ڕایگەیاند، تورکیا بووەتە چوارەم وڵات لە پیشەسازی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان. ڕوونیشیکردەوە، قەبارەی هەناردەی بەرگری تورکیا لە ساڵی 2019 تەنیا 248 ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە 2 ملیار دۆلار.[4]
- ئەلێکساندەر شالینبرێج، وەزیری دەرەوەی نەمسا دووپاتی کردەوە، ئەوروپا بەرامبەر پێشێلکاری و زیادەڕۆییەکانی تورکیا لە عێراق و لیبیا و هاوکات گۆڕینی ئەیا سۆفیا بێدەنگ نابێت.[4]