- هێزێکی گەورەی ینک هێرشی کردە سەر چیاکانی خەجەلەرزۆک، کوێرەنگ، قەیوان، دووبرا، باڵخ، حەسەن بەگ، ئوڵاغلو، گۆجار، جادەی ئەزمەر، گۆیژە، بەشێک لە دۆڵی سەفرە و زەروونی ناوچەی سلێمانی، لە ئەنجامدا 114 پایەگای دوژمنیان گرت و بە دەیان جاشیان کوشت، دەستکەوتیش سەدان پارچە چەک بوو. وابڕیار بوو کە هێزەکانی ئێرانیش هاوکات لەگەڵ هێرشی پم دا، هێرش بکاتە سەر نێوچەکانی گردە ڕەش، ماوەت، گمۆ و چوارتا بەڵام ئێران بەڵێنەکەی خۆی بەجێ نەهێنا و هێزەکانی ینکی کرد بە تووشی شەڕێکی بەرەیی گەورەی نابەرامبەرەوە و لە ئەنجامدا دەیان پێشمەرگە شەهید بوون و زۆربەی ئەو نێوچانەی کە ینک ڕزگاری کردبوون د.ق داگیری کردنەوە.
- دژە هێرشی د.ق بۆسەر جادەی گشتی ئەزمەر - سلێمانی و قۆپی دووبرا، دوژمن توانی کۆنتڕۆڵی جادە گشتییەکە بکاتەوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 9,543 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!