$باشووری کوردستان$
- لەسەر داوای #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دواخرا و سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکەش دەڵێت، هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ سەفەرێکی چەند ڕۆژی دەکات و تا ئەوکاتەی دەگەڕێتەوە کۆبوونەوەکان دوادەخرێن.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376655/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە بەشداری کۆسرەت ڕەسوڵ کۆدەبێتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە بەشداری کۆسرەت ڕەسوڵ کۆدەبێتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بۆ یەکەم جار لە شاری #کەرکووک# بارەگای یەکێتی کوردانی فەیلی کرایەوە.[1]
- لە #سلێمانی# و چەند شار و شارۆچکەیەکی تری باشوور، گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی 15ی شوباتیان بەڕێپێوان شەرمەزار کرد.[6]
- ئەو پێشمەرگانەی لە چیای کۆدۆی شارەدێی #حاجی ئۆمەران# کە بەهۆی بەفرەوە گیریانخواردبوو و داوای بەهاناوەچوونیان دەکرد، یەکێکیان دەستگیرکرا و مووچەی ژمارەیەکیشیان ڕاگیرا.[2]
- ماوەی چوار ڕۆژە ڕێگەی زینی #وەرتێ# کە شارۆچکەکانی (#سۆران#، #چۆمان#، #ڕواندز# و #ڕانیە#) بەیەکەوە دەبەستێتەوە داخراوە و وادەی کردنەوەیان نادیارە.[2]
- بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی نوێژی بەیانی لە مزگەوتێکی شاری #هەولێر# کەسێک هێرشدەکاتە سەر پیاوێکی بەساڵاچوو و پۆلیسێک چەند چەقۆیەکیان لێدەدات، پۆلیسیش دەڵێت، هێرشکارەکە دەستگیرکراوە.[3]
- گرووپێکی 5 کەس بە 30 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەرەوە لەلایەن ئاسایشی دەروازەی #ئیبراهیم خەلیل#ەوە دەستگیرکرا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر عەین عیسا و کامپی عەین عیسا.[1]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ئۆبوس هێرشی کردە سەر دوو گوندی تەل تەمر.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376655/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەداخستنی دوکانەکان 15ی شوبات شەرمەزارکرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەداخستنی دوکانەکان 15 شوبات شەرمەزارکرا=KTML_ImageCaption_End=
- بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی 15ی شوبات، کە تێیدا چەندین وڵاتی زلهێزی دونیا بەشداریان لە پیلانگێڕیی دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد، بۆ ڕسواکردنی ئەو گەلەکۆمەیە، لە هەموو شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڕابەی دوکانەکان داخران.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا سوپاسی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی دامەزراوە و هاووڵاتییەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەکات.[5]
- سەرچاوەیەکی دیپلۆمتاکاری سەربازیی ڕووسی ڕایگەیاند، تورکیا لە ئیدلب لێشاوی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ چەکدارانی گروپی تەحریر الشام بەرەی نوسرەی پێشوو چڕکردووەتەوە.[5]
- جێگری سەرۆکی دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ڕژێمی سوریا کرد، کە تا کۆتایی ئەم مانگە بکشێنەوە بۆ پشت خاڵە چاودێرییەکانی سوپای تورک، بە پێچەوانەوە دژیان چەک بەکاردێنن.[6]