$باکووری کوردستان$
- لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی تورک لەدژی گەلی کورد حەوت هاوڵاتی دەستگیرکران، کە سێیان لەوان هاوسەرۆکانی #هەدەپە# و #دەبەپە#ی شارۆچکەی قەرەچۆبانی سەربە ئەرزرۆمن.[1]
- لەئەنجامی بەرپابونی شەڕی چەکداری لەنێوان دوو خانەوادەدا لە گوندی ئاکچەکەڵەی سەر بە شارۆچکەی (ئەرخەنی) لە شاری #ئامەد# پێنچ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.[2]
- هونەرمەند #پنار ئایدنلار# لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ تورکیا، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک-ی ئیستەنبووڵ دەستگیرکرا. ئایدنلار کە سزای 10 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ژنانی باکرکۆی.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە گوێرەی هەواڵێکی ناوەندی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوون.[1]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە ملەی تەتە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەردەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مستەفا حاجی بە توندی بریندار بوو.[6]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147932/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=شەش لایەنی ناڕازی لەهەڵبژاردن: کوا دەنگەکانمان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147932/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە لە کەرکووک، گرژی لەنێوان تورکمانەکان و هێزەکانی #حەشدی شەعبی# دروستبوو.[3]
- مەڵبەندی #کەرکووک#ی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان# پەیامێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکانی شارەکە دەکات و هۆشداری دەدات کە ئەگەر ئامادەنین فەرمانبەرانی کوردی کۆمسیۆن بپارێزن ئەوە یەکێتی شەقامی کەرکووک لەدژی پێشێلکارییەکانیان دەجوڵێنێت.[2]
- لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری #هەولێر#، لەبەرامبەر نەبوونی کارەبای نیشتیمانیی خۆپیشاندان ئەنجام درا.[1]
- #نەوەی نوێ# ڕایدەگەیەنن، پارتی و یەکێتی دەنگەکانیان لە بەرژەوەندی خۆیان دەستکاری کردووە، بۆیە دەنگەکان ڕەت دەکەینەوە و لەگەڵ شەش حزبە ناڕازییەکە هاوپەیمانییەتی دروست دەکەین.[1]
- کارزان گەردی، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر، بۆ وتی: لە هەولێر 106 سکاڵامان لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و بوونی ساختەکاریی لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکان تۆمار کردوە.[1]
- لە ڕاگەیێندراوێکدا موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە: #مەسعود بارزانی# و #نێچیرڤان بارزانی# لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەمانیان کردووە و باسمان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە.[4]
- شەش لایەنی سیاسی ناڕازی لەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.[3]
- ئەمشەو، ئاگر لە ئۆفیسی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کەوتەوە لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# و فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەش دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.[2]
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند، بەپێی ئه و ڕاپۆرتانەی لەلایەن ڕێکخراوە مەدەنی و نێودەوڵەتیەکانەوە بە وڵاتەکەی گەیشتووە، هەڵبژاردنەکەی عێراق متمانەپێکراوە.[4]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، کە دەنگەکانی پارێزگای کەرکووک بە دەست ئەژماربکرێنەوە، داواشی لە کۆمسیۆن کرد، کە ڕێوشوێنی دادپەروەرانە سەبارەت بە سکاڵای لایەنەکان بگرنەبەر.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرایانکرد، بەهۆی ڕوداوەکانی غەززەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهیشتی باڵیۆزی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە کردووە و داوای لێکردووە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی و تورکیا جێبێڵێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran