باکووری کوردستان
- سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی جزیر لە پارێزگای شرنەخ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا چەندین کەس دەستگیرکران. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی تورک لە جزیر. ناوی چەند کەس لە دەستگیرکراوەکان بڵاوبووەتەوە کە بەم شێوەیەین: نورەدین بایک، حەنیفە ساکین، عادل چۆملەک و فاروق جیلاسون.
[4]
-
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، لە زینداندا چاوی بە خێزان و کەسوکارەکەی کەوت.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مووسا مەحموودی، تەمەن 45 ساڵ، خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شاری
شنۆشنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[6]
-
فەرهاد سەحراپەیمافەرهاد سەحراپەیما زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی شاری
ورمێورمێ، کە شەشەمین ساڵی زیندانبوونی لەو زیندانەدا تێدەپەڕێنێ، لە هەمبەر ڕەزامەندنەبوونی دادگا بۆ ئازادکردنی و بەڕێوەنەبردنی مادەی 134 کۆکراوەی حوکمەکان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.[6]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 17:00ی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر دەستیان بە بۆردومانی هەرێمی
شەنگالشەنگال کرد. فڕۆکە جەنگییەکان دۆڵی شیلۆ-ی شەنگال و دەوروبەریان کردووەتە ئامانج.[4]
- هەندێک سەرچاوە لە بۆردومانەکەی ئەمڕۆی شنگالدا باس لەوە دەکەن کە سەرپەرشتياری دەڤەری شنگال و ئەندامی کۆمسيۆنی گەل –
پەکەکەپەکەکە ئيسماعيل فەرمان ناسراو بە
زەکی شنگالیزەکی شنگالی و حەربۆ خدر مردۆ هەماهەنگکار لەنێوان حکوومەتی عێراق و پەکەکه و مەزلووم ڕۆس، فەرماندەی چەکدارانی يەبەشە- ئەندامی پەکەکە کە خەڵکی ئەرمينيایە و هەرەوها ژمارەيەک
شەڕڤانشەڕڤانی تر گيانيان لەدەستدا و برينداربوون.[5]
- سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە باکووری کوردستان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاگر لە دارستانەکان بەردەدات، لە دەوروبەری گوندی دەشتی کافیە و گوندی گوزوێ-ی سەر بە هەرێمی گارا-ی باشووری کوردستانیش ئاگری لە دارستان بەردا.[4]
- لە هەولێر، بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەرمان شەش کەس دەستگیرکران و چوار دەرمانخانەش داخران، قایقمامی ناوەندی
هەولێرهەولێریش دەڵێت بەدواداچوون بەردەوامی دەبێت.
[1]
- یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە هۆتێل دیڤانی هەولێر بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسەکە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو و ئۆفیسی ڕزگارکردنی ڕفێندراوە ئێزدییەکان ڕێکخراوە و تۆڕی میدیایی ڕووداو سپۆنسەری کۆنفرانسەکەیە.
[2]
- ئەمڕۆ تەرمی ئەو چوار کەسەی، کە لە دەریای ئیجەدا خنکان، گەڕێندرانەوە شارۆچکەی
خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین و لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردران.
[3]
- لە ڕێگەی دانانی بۆمبێکی موگناتیسی بەئۆتۆمبێلەکەیەوەو تەقاندنەوەی، فەرمانبەرێکی وەقفی سونی لە
کەرکووککەرکووک کوژرا و سەرنشینێکی دیکەی نێو ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو.[1]
- لە سنووری شارەدێی سەرگەرانی سەر بە شارۆچکەی دوبز (رۆژئاوای کەرکووک) بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون کە ئەندامی یەک خێزانن.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی قەستەل کشکێ-ی سەر بە ناوچەی شەرا-ی
عەفرینعەفرین 15 هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاند.[4]
دەرەوەی کوردستان
- واشنتن هۆشداریدەداتە عەبادی و ڕایدەگەیەنێت، پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وادەکات عێراق دوچاری هەمان سزا ببێتەوە.[1]
- ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، حکومەتی هەرێم لە دوای کەوتنی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لە ساڵی 2003، بەهۆی چەند پێشێلکارییەکەوە نیو تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی قەرزاری بەغدادە.[1]
- میدیاکانی تورکیا، بڵاویانکردەوە، حکومەتی تورکیا باج لەسەر بەرهەمە هاوردەکانی ئەمریکا زیاددەکات لە نێوانیاندا ئۆتۆمبێل و خواردنەوە کحولییەکان و جگەرە.[1]
- لەپاش ئەوەی ئەمڕۆ دادگای تورکیا ڕەتیکردەوە ئەندرۆ برۆنسۆن قەشەی ئەمريکی ئازاد بکات کۆشکی سپی ئه و وڵاتە بەتوندی وەڵامی ئەنقەرەی دایەوە. کۆشکی سپی ڕایگەیاند تورکیا کێشەی ئابوری و سیاسی هەیە و نیگەرانین لە هەنگاوە نوێکانی تورکیا دژ بە ئەمریکا. وتیشی تورکیا وەک تۆڵە باج دەخاتە سەر هەناردەی ئەمریکا و ئه و هەنگاوانە بەئاڕاستەیەکی هەڵەدایە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran