باشووری کوردستان
- مەراسیمی سیهەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە دەستیپێکرد.
[1]
- بەبۆنەی 30 ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە-وە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەشدا ڕایگەیاندووە، هاوسەرۆزی خۆمان بۆ گەلی کورد و قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە دەردەبڕین و بەڵێنی چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکە دەدەین.
[2]
- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لە بودجەی گشتی ساڵی 2018ی عێراق بڕی سێ ملیار دینار بۆ شاری هەڵەبجە تەرخانبکرێت و چاوەڕێش دەکرێت نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه و پارەیە بە فەرمی ئاشکرا بکات.[2]
سێ ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری هەڵەبجە تەرخان دەکرێت!
- لە زۆربەری شار و شارۆچکەکانی کوردستان یادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە کرایەوە.[1]
- بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان و بەرپرسانی سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەبێ پارتی یادی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە نزیک قەڵای
کەرکووککەرکووک ڕێکخرا. لەرێوڕەسمەکەدا ئامادەبووان بە ئاڵای کوردستانەوە خەمخۆری خۆیان بۆ هەڵەبجە دوپاتکردەوە و بۆ چەند ساتێکیش جموجۆڵی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەچەند شەقامێکدا ڕاگیرا.[2]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر ڕێکەوتنی
هەولێرهەولێر و بەغدا هاتەدەنگ و داوا دەکەن وردەکاری ڕێکەوتنەکە بۆ پەرلەمان ئاشکرابکرێت.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لە شەوی ڕابردوەوە تا بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوەندی شارۆچکەی
عەفرینعەفرین و به و هۆیەشەوە زۆرتر لە 21 هاوڵاتی شەهید بوون و چەندین هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
[3]عەفرین:
بەهۆی بۆردومانەکانی تورکەوە، لە شەوی ڕابردووەوە زۆرتر لە 40 کەس شەهید بوون و دەیانی تریش برینداربوون!
- بەهۆی بۆردومانی کوێرانە و دڕندانەی تورک بۆ عەفرین و دەوروبەری، خەڵکێکی زۆر ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و بۆ شوێنێکی ئارام و دوور لە بۆردومانەکان ڕەوبکەن.[1]
بۆردومانی کوێرانە و دڕندانەی تورک لە عەفرین، ڕۆژی 16-03-2018
- لە ڕۆژی 56مینی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەرعەفرین،
شەڕڤانشەڕڤانانی
یەپەگەیەپەگە و
یەپەژەیەپەژە لە ناوچەی شەرا-ی عەفرین 2 ئۆتۆمبێلێ سەربازی سوپای تورکیایان تێکشکاند.
[5]
- لە نامەیەکدا بەناونیشانی
(بانگەوازێکی بەپەلە)، کرستیانەکانی نێو شاری عەفرین و دەوروبەری، که ئێستا لەژێر بۆردومان و هێرشی سەخت دان، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، هەرچی زووە فریایان بکەون و لە هێرشە قڕکەرەکانی تورکیا و گرووپەچەتەکانی ئەلقاعیدە و بەرەی نووسرە بیانپارێزن. ئاشکراشی دەکەن، کەنیسە و مەزاری دێرینی یەکێک لە پێشەوایانی ئایینی کرستیانی بەناوی (مارمارون) لە بەردەم مەترسی لەناوچووندان.[5]
- ئەمشەو، هێزە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا نەخۆشخانەی عەفرینیان لە ناوەیدی شارەکە بۆردومانکرد و بەهۆیەوە 15 هاوڵاتی مەدەنیی تر شەهیدبوون و دەیانی تریش بریندار.[2]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانەکان لە ناوەندی شاری عەفرین، 27 هاوڵاتیی سیڤیل شەهید بوون کە لەنێویاندا 7 منداڵ هەیە. بەهۆی سەختی برینی بریندارەکانەوە ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندایە. بەپێی ڕاگەیەنراوی ئه و ڕێکخراوە، شەهید و بریندارەکان لە سەردەم گەلان پێکدێن و هاوڵاتیانی کورد، عەرەب و ئەرمەن بوونەتە قوربانی.[5]
دەرەوەی کوردستان
- کوردانی دانیشتووی شاری ئەدیلاید-ی وڵاتی ئوسترالیاو ژمارایەک لە دۆستانیان لە شارەکە، لەدژی بێدەنگبوونی حکومەتی ئوسترالیا لە بەرانبەر جینۆسایدی عەفرین لەبەردەم نووسینگەی وەزیری بەرگری وڵاتەکە گردبوونەوە.[3]
- وەزیرانی هەرسێ وڵاتی ڕووسیا و تورکیا و ئێران لە ئاستانە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سووریا.[1]
- گوتەبێژی حکومەتی تورکیا لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بەعەفرین ڕایگەیاند، بڕیارەکە وەک نەبوو وایە.
[4]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (هیزەر نوێرت) لە دژی وتەکانی مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەرکەوت و ئەو بانگەشانەی کە گوایە ئەمریکا و تورکیا لەسەر کشانەوەی یەپەگە لە مینبج ڕیکەوتنیان کردبێت، بەدرۆخستەوە.[5]
- ئەمڕۆ گردبوونەوەیەک دژی بێدەنگی بەریتانیا بەرامبەر کۆمەڵکوژی سەر عەفرین لە بەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا بەڕێوەچوو، تیایدا داواکرا هەرێمی سکۆتلەند جدیتر بێ بۆ ڕاگرتنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.[3]
- ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندی شاری عەفرین و دەوروبەری، دەیان منداڵ کوژراون و داواشی کرد دەستبەجێ هێرشەکانی سەر عەفرین بوەستێنرێن.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran