رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی کەیوان ئەعزەمی، تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی گوندی کلێنەی شاری سەرپێڵ زەهاو، لە ئەنجامی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەکی بەجێماو لە شەڕی 8 ساڵەی عێراق و ئێران، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. ئەو ڕووداوە، ڕۆژی یەکشەممە 25ی ڕەشەمە ڕوویداوە و ئەو هاووڵاتییە بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
[7]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا،
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی محەممەد قادری لە بەرزاییەکانی سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا.[7]
باشووری کوردستان
- پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 16ی ئادار لەبەرئەوەی کەسوکاری شەهیدان و هاونیشتمانیان بەشێوەی گشتی سەردانی مەزاری ئازیزانیان دەکەن قەدەغەی هاتووچۆ بۆ هاونیشتمانیان لەنێو شاری هەڵەبجە بە کاتی و بۆ ماوەی 24 کاژێر کۆتایی دێت.
[1]
- بەهۆی ڕێگیری لە ڤایرۆسی کڕۆنا، یادی 32 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەبێدەنگی بەڕێوەچوو.
[2]
- لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگری کردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بازاڕی
دهۆکدهۆک داخرا.
[4]
- بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دکتۆر سەباح هەورامی ڕایگەیاند، 3 لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.[4]
- ئەمڕۆ بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەدەغەکردنی هاتووچۆ، لەنێوان قەزاکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە.[4]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
هەولێرهەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی هەڵوێستی ئەو دکتۆرە دەدات کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی پزیشکێک هەستی پێکردووە باری تەندروستی جێگیر نییە، سەردانی سەنتەری چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد، بۆ مەبەستی پشکنین، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، ڕاستەوخۆ وەک ئەرکێکی مرۆڤانە و نیشتمانپەروەرانە، هەڵسا بە هێنانی لیستی ئەو نەخۆشانەی کە لە نۆرینگە سەردانیان کردبوو بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان و پاراستنی گیانی نەخۆشەکانی. لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: هەڵوێستی بەڕێز(د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی) پزیشکی پسپۆڕی چاو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنایە جێگای ڕێزە.[4]
- ژمارەیەک هاوڵاتی سلێمانی و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم قائیمقامییەتی شارۆچکەی ناوەندی سلێمانی گردبوونەوە و داوای ڕێگەپێدانی هاتووچۆیان دەکرد، سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانیش دەڵێت: تەنها بۆ حاڵەتی پێویست ڕێگەپێدان دەکەین.
[5]
- ئەمڕۆ گرووپی پزیشکانی خۆبەخش لە پەتای کۆرۆنا، ڕایگەیاند،
ڕێواز فایەقڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ئێوارەی 14ی مانگ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە گەڕاوەتەوە کوردستان، دوای بەدواداچوون دەرکەوت تیمی پزیشکی فڕۆکەخانە هەوڵیان لەگەڵیداوە کەرەنتینە بکرێت، بەڵام ڕێواز خان ڕەتیکردەوە. ئه و گرووپە ڕاشیگەیاند، ڕێواز خان، به و یاسا شکێنیە کارێکی خراپ دەکات و کاریگەری دەکاتە سەر کارەکانی پزیشکان و هیوادارین بەزووترین کات بێتە کەرەنتینە، بۆ سەلامەتی خۆی و خەڵکی کوردستان.[4]
- دوای ئەوەی ڕاگەیێندرا دوو هاونیشتمانیی گەڕاوەی ئێران لە
خانەقینخانەقین تووشی کۆرۆنا بوون، بەڕێوەبەری تەندروستیی خانەقین ڕەتیدەکاتەوە ئەو دوو هاونیشتمانییە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.[1]
- جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 6.2 ملیار دیناری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 (کۆرۆنا) تەرخانکردووە.[1]
-
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە بە ڕاگەیەندراوێک وەڵامی ئەو لیوایەی پێشمەرگەی دایەوە کە داوای موچەی پێشمەرگەی کرد و دەڵێت، کە موزایەدە لەکەس قبوڵ ناکەین و هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکا و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری ڕێکاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازیی، ڕووبەڕووی دادگا و یاسایان دەکەینەوە، دەشڵێت: پابەند دەبین بە بڕیارەکانی حکومەتەوە.[5]
- وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.[4]
- سەعات 10:14 دەقیقەی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 30 کم لە دووری 35 کم لە ڕۆژئاوایی شاری هەولێر ڕوویدا.
[3]
- ماتۆرسیکلێتێک لە نزیک بازاڕی شیعەکان لەناوەندی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو تەقییەوە و لە ئەنجامدا شەش برینداری لێکەوتەوە کە برینی هەندێکیان زۆر سەختە. تا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە کە تەقینەوەکە تیرۆرستییە بووە یان تانکی بەنزینی ماتۆڕەکە تەقیوە.[3]
-
هێڤی تەهاهێڤی تەها، یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی تۆپی سەرمێزی کوردستان و شاری
سلێمانیسلێمانی بووە ئەندامی لیژنەی هونەری یەکێتیی تۆپی سەرمێزی ڕۆژئاوای ئاسیا.[3]
- کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە ڕایگەیاند: لەم یادەدا ئێمە ڕێزدەنوێنین، بۆ ڕێگری لە کاری دڕندانەی لەوشێوەیەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەمریکا کاردەکەن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سزادانی ئەوانەی بەرپرسیارن لە تاوان دژی گەلی خۆیان.[3]
- هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، کە توانیویانە لە نزیک شاری سلێمانی چەند کەسێک لەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر عەدنان ڕەشیدی، لە کاتی هەڵهاتن دەستگیر بکەن. هێزە ئەمنییەکان بە خانەوادەی ڕەشیدییان وتووە: هەموو ئەو بەڵگانەی کە هێرشبەران لە عەدنان ڕەشیدی ئەندامی بەڕێوبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانیان دزیبوو، دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕادەستی پۆلیسی
پێنجوێنپێنجوێن کراونەتەوە.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە خاڵی پشکنینی هاتوچۆی شەدادی لە هەرێمی
حەسەکەحەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەو هۆیەوە 2 کەس بریندار بوون.
[6]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی بەلونا لە ناوچەی
گرێ سپیگرێ سپی لەسەر ڕێگای ئێم 4 و
شەڕڤانشەڕڤانانی قەدەسە و
یەپەژەیەپەژە لێیان هاتنەدەست و وەڵامی هێرشی ئەو داگیرکەرانەیان دایەوە. لە ئەنجامی ئەو بەرەنگارییەدا سەرەک چەتەیەک بە ناوی عەلی ئیدلبی و 4 چەتەی تر کوژران.[6]
دەرەوەی کوردستان
بەریتانیا، بە ئامادەبونی سەرۆکی شارەوانی لیدز یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە
- بەئامادەبونی سەرۆک شارەوانی شاری لیدز و هەردوو نوێنەری گرین پارتی و لەیبەر پارتی بەریتانی و نوێنەری کۆمسیۆنی ک ج د ک - باشور لە ئەوروپا، ئەمڕۆ لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، بەفەرمی لەلایەن شارەوانی لیدزەوە لە پارکی سکوێری سەنتەری شارەدا بۆ شەهیدانی هەڵەبجە دارێک چێنرا.[5]
- پێشمەرگەی دێرین و نوێنەری
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی لە نەمسا، شێخ محەمەد ڕەزا، ناسراو بە حەمەی کاکە ڕەزا سەرگەڵویی لە ڤیەننا کۆچی دواییکرد.[2]
- میدیای تورکیا بڵاویکردەوە کە ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کڕۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 18 کەس.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran