پرسەنامەی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی بۆ کۆچی دوایی #عومەر نۆغەرانی#.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکە:=KTML_End=
بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری مام عومەر نۆغەرانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا و هاوڕێم، ڕێکخستنی ناو شار و تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان (عومەر نۆغەرانی) م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
عومەر نۆغەرانی پیاوێکی تێکۆشەر و سەرڕاست بوو، هاوڕێی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخستنە نهێنییەکان و قوربانیدان لەپێناو گەلەکەی بووە، کەسایەتی دیار و ناسراو بوو، هەمیشە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی سنوورەکە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو، پیاوێکی جوامێر و چاونەترس بوو، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم برا و هاوڕێیە تێکۆشەرەم.
بۆ ئەم کۆستە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادەی کۆچکردوو، هاوڕێ و هەڤاڵانم دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,276 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!