$باکووری کوردستان$
- پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ڕایگەیاند، تەنیا لە #جۆڵەمێرگ#ی باکووری کوردستان هەشت هەزار ناو کە بوونیان نییە و هیچ ناونیشانێکیان دیارنییە و نیشتەجێی ئەم شارەش نین، ناویان خراوەتەسەر تۆماری دەنگدەرانی جۆڵەمێرگ.[4]
- بنەماڵەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و 3 زیندانیی تر لە دوورگەی ئیمراڵی بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان و زیندانییەکانی تر بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.[3]
- هەریەکە لە عیرفان سابای، مەرڤان ئۆرهان و عەبدوڵا ئۆزکان لە چوارەمین دادگەی سزا قورسەکانی #وان# بە تۆمەتی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) دادگەیی کران. دەستەی دادگە سزای 100 ساڵ زیندانی بەسەر ئه و 3 گەنجەدا سەپاند.[3]
$باشووری کوردستان$
- شەپۆلی سەرما و بەفر زۆرینەی ناوچەکانی باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەفر ئاستەنگی لە هاتووچۆی هەندێک لە ناوچەکان دروستکردووە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165068/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەفر ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکردووە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەفر ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکردووە=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە #منبج# تەقینەوەیەک پوچەڵکراوەتەوە و ئەو چەتەیەشی کە ویستوویەتی تەقینەوەکە ئەنجام بدات، کوژرا.[2]
- سوپای داگیرکەری تورکیا وگروپەچەتەکانی کە لە گوندی کێمارای ناوچەی شێراوای #عەفرین# جێگیربوونە، بە تانک وچەکی قورس گوندی سوخانکێ-ی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن.[3]
- بەپێی ئەوزانیارییانەی کە سەرچاوە هەرێمییەکان بڵاویان کردووەتەوە، گەنجێکی کورد بەناوی عەگید محمەدشێخ حەسەن 24 سال تەمەن کە باوکی دوو منداڵە و دانیشتووی گوندی ئیفراز-ی ناوچەی ماباتای عەفرینە، 3 ڕۆژ لەمەبەر لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندرابوو، بەکوژراوی دۆزراوەتەوە.[3]
- تیمێکی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی منبج دەگاتە ئەو شارە.[5]
- ئەمشه و لە بەردەم فێرگەی سینا لە گەڕەکی مەحموودیەی شاری عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- پۆلیس وهێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیزمیر هەڵیانکوتایە سەر چەندین شوێن ودەیان کەسیان دەستگیرکرد. زۆربەی دەستگیرکراوەکان ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە# و بەڕێوەبەرانی هەدەپەن. لە کۆی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون ناوی 8 کەس ئاشکرا کراون کە بریتین لە، جەمیل ئایدین، محمەد دەمیر، فاتما یەتێم، حەیات ئیزگل، دونیاماڵ ئارنج، سەبری ئادبەلێ، زەریف قەرەسوونگوور و بەهیە یاڵچن لەئەندامانی دایکانی ئاشتییە.[3]
- حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا داوای کرد، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆتایی پێبێت، میشێل ڕۆت ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەی خستەڕوو کە، پێویستە ئۆجەلان بەبێ کشێە و ڕێکوپێک چاوی بە پارێزەران و خانەوادەکەی بکەوێت.
- هاوپەیمانی سائیرون بۆ وەدەرنانی هێزە دەرەکییەکان، بەتایبەت هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لە عێراق، پرۆژەیاسایەکی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، هەروەها هاوپەیمانێتی بینا-ش ئەو بابەتە دەخاتە ڕۆژەڤی ئەنجومەنی نوێنەران و داوا دەکات هێزە دەرەکییەکان لە عێراق وەدەر بنرێن.[2]