$باشووری کوردستان$
- کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی ئاوی #سلێمانی# دژی نەبوونی مووچە و ڕادەستکردنی بەڕێوبەرایەتییەکەیان بە کەرتی تایبەت، مانیان گرت و ڕاشیدەگەیەنن، ئەگەر حکومەت داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکات ئاوی سلێمانی و دەوروبەری دەبڕن.[1]
- #حەیدەر عەبادی# سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نزیکبوونەتەوە و لەئایندیەکی زۆر نزیکیشدا گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکەنەوە.[2]
- بەشێک لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی #خورماتوو# ڕایدەگەیەنن، کە لەلایەن هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێراوە خانووەکانیان داگیرکراوە و بەرپرسێکی یەکێتی-ش هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/144329/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لافاو بەشێک لە پردی تانجەرۆ دەڕوخێنێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لافاو بەشێک لە پردی تانجەرۆ دەڕوخێنێت=KTML_ImageCaption_End=
- هۆتێلێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی گڕیگرت و چەندین قوربانی لێکەوتەوە.[2]
- بەهۆی ڕێژەی زۆری باران بارین و دروستبوونی لافاوەوە، بەشێک لە پردی #تانجەرۆ# داڕماوە و هاتووچۆش هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە ڕێگەی #عەربەت# - دارە ڕەشەوە هاتوچۆ بکەن.[1]
- ژماریەک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەبەردەم بارەگای #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە #هەولێر# خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوایان کرد حکومەتی عێراقی هاوکارییە تەندروستی و داراییەکانیان بۆ بنێرێت.[2]
- شەوی ڕابردوو چەتەکانی #داعش# هێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەیەکی #حەشدی شەعبی# لە سنووری گوندی سەعدونیەی نزیک شارەدێی ڕیازی سەر بە شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای #کەرکووک# و لە ئەنجامدا 27 حەشدی شەعبی کوژران.[1]
- دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ #بوومەلەرزە#یەک بە دووری هەشت کلیۆمەتر لە شارۆچکەی #خانەقین#ی دا.[2]
- لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری #بەختیار عەلی#، ڕۆماننوسی ناسراوی کورد لادرا.[1]
- لە کاتژمێر 10:20 خولەکی شەو بومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا. گوڕی بومەلەرزەکە 4.6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە #ڕانیە# و #قەڵادزێ# و #دوکان# و چەند ناوچەیەکی سلێمانی لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەستیپێکراوە.[2]
- کەمپەینی ئێمەش لەگەڵتانین بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ عەفرین لە شاری #کەرکووک# ڕاگەیەندرا و بڕیارە ماوەی هەفتەیەک بەردەوامبێت.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بە ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی، شارۆچکەی جندرێس و گوندەکانی دێرسیوان و نەبی حۆریی سەربە شەرا لە سنووری #عەفرین# بۆردوومان دەکەن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/144329/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە ئەنجامی تۆپبارانی گوندی باسووتێی سەربە شێراوا هاوڵاتیانی مەدەنی شەهید و برینداربوون=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە ئەنجامی تۆپبارانی گوندی باسووتێی سەربە شێراوا هاوڵاتیانی مەدەنی شەهید و برینداربوون=KTML_ImageCaption_End=
- سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شەرای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکەن، هاوکات لە گوندی حەلوبیە، بەنداوی مەیدانەک و دەوروبەری قەڵای نەبی حڕی شەرا شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوودەدات.[1]
- تەلەڤزیۆنی فەرمیی حکومەتی سووریا ڕایدەگەیێنێ، لە چەند کاژێری داهاتوودا سوپای سووریا دەچێتە نێو عەفرین.[3]
- کۆمکاری عەرەبی کاردانەوەی پێشاندا بەرامبەر بە پاوانخوازییەکانی حکومەتی تورک و ڕایگەیاند، کە پێویستە هێڕشی سەر عەفرین بوەستێندرێت.[1]
- لە 31 ەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، هێزە داگیرکەرەکان گەڕەکی ترندی ناوەندی عەفرین بە سەختی تۆپباران دەکەن.[1]
- سوپای تورک بە چڕی شار و شارۆچکەکانی عەفرین تۆپاران دەکات، لە ئەنجامی تۆپبارانی گوندی باسووتێی سەربە شێراوا هاوڵاتیانی مەدەنی شەهید و برینداربوون.[1]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێ ئەگەر سوپای سووریا بۆ پاککردنەوەی #پەکەکە# و #یەپەگە# بچێتە عەفرین، ئەوا هیچ کێشەیەکیان نابێت، بەڵام ئەگەر بۆ ئەوەبچێت پارێزگاری لە یەپەگە بکات، ئەوا ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوامدەبێت و هیچ کەسێک ناتوانێت پێش لە سوپای تورکیا بگرێت.[3]