$باکووری کوردستان$
- ڕێپێوانی دیموکراسیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بەردەوامە. قۆڵی #جۆڵەمێرگ#ی ڕێپێوانەکە دوای ئەوەی گەیشتە #ئامەد# و کۆتایی بە کار و چالاکییەکانی لە ئامەد هێنا دەستیان بە ڕێپێوانەکەیان کردەوە. ئەندامانی هەدەپە کە پەرلەمانتاریشیان لە ناودایە بۆ درێژەدان بە ڕێپێوانەکەیان و چوونە دەرەوە لە شاری ئامەد کۆبوونەوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383599/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەدەپە لە ئامەدەوە دەستی بە ڕێپێوانەکەی بەرەو ئەنقەرە کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەدەپە لە ئامەدەوە دەستی بە ڕێپێوانەکەی بەرەو ئەنقەرە کرد=KTML_ImageCaption_End=
- سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پاساوی ئەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن، قەدەغەی هاتوچۆکردنی هاووڵاتییانیان بەسەر 15 گوندی ناوچەی تاتوانی #بەدلیس# دا سەپاند.[5]
- پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە ئامەد و لەو هەڵکوتانەیاندا جەیلان ئاسلان ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد و ژیان تاش چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد دەستگیرکران.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو زیندانی بە ناوەکانی یووسف زەمانی و سینا مەردانی لە زیندانی ناوەندیی #سنە#، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.[8]
$باشووری کوردستان$
- داگیرکەری تورک، کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا و لە سنووری #شیلادزێ# 5 هاوزمان شەهید بوون و چەند کەسێکیش برینداربوون.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی ناوچەی دەرکارێی #زاخۆ#یان بۆردومان کرد.[5]
- سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.[3]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 228 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 6 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383599/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دایکی یەک لە شەهیدەکانی ئەمڕۆ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دایکی یەک لە شەهیدەکانی ئەمڕۆ=KTML_ImageCaption_End=
- #ڕێکەوت زەکی#، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند: دەبێت هەرێمی سلێمانی بەتەنیشت هەرێمی هەولێرەوە دروست بکرێت و ئەوەش داوایەکی دەستورییە هەروەک ئەوەی کە حکومەتی هەرێم داوای جێبەجێکردنی دەستور لەبەغدا دەکات.[6](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- شەوی ڕابردوو، لە #هەولێر# لەسەر یاری کۆنکان شەڕ ڕویداوە و لە ئەنجامی تەقەکردنیشدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی تریش بریندار بووە.[2]
- تەندروستی #کەرکووک# ڕایگەیاند، لە ماوەی 24سەعاتی ڕابردودا 52 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا و چاکبونەوەی 1 حاڵەت و حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە.[2]
- د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی #سلێمانی# بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: لە سلێمانی 75 تووشبووی کۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە و نزیکەی 20 کەسیان لە دۆخێکی خراپدان، نەخۆشخانەکانیشمان لە لێواری پڕبووندان.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە پێی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پێی کاتی هەرێمەکە لە کاتژمێر 12:20 دا گوندەکانی زیارەت، ئاقیب و بێنێ تۆپباران کرد و بەهۆی ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی تۆپباران کرا، زەویە کشتوکاڵیەکان سووتان.[5]
- داگیرکەران دوێنێ لە #گرێ سپی# منداڵێکیان بە ناوی عودەی عەبدولحەسەن بەهۆی فیدیەوە ڕفاند. بەهۆی ئەوەی خانەوادەکەی نەیتوانی فیدیە بە چەتەکان بدات، منداڵەکەیان لەلایەن چەتەکانەوە شەهیدکرا. تەرمی منداڵەکە لە پارکی سەداقای ناوەندی گرێ سپی دۆزرایەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- دادگای دەستووری بنەڕەتیی تورکیا لەبارەی زیندانیکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە#وە بڕیاریدا، مافەکانی دەمیرتاش پێشێلکراون و وەزارەتی دادیشی بە بژاردنی 50 هەزار لیرە بە دەمیرتاش سزا دا، بەڵام سەرباری ئەوانەش دەمیرتاش ئازاد نەکرا.[5]
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمدواییەی لەنێو خاکی عێراق، حکومەتی تورکیا ڕاوێژی لەگەڵ نەکردوون، دەشڵێ گرنگە لەمبارەوە هاوئاهەنگی لە نێوان تورکیاو عێراق هەبێت.[1]
- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا هەزار و 304 تووشبووی نوێی #کۆرۆنا# تۆمارکراون و 21 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- مەلوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن – تورک) ڕوونیکردەوە، بۆمان دەرکەوتووە سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەری #پەکەکە# و هەندێ وڵات پەکەکە وەک ئامرازێک بۆ فشار خستنە سەر -(حکوومەتی هەرێمی کوردستان)- بەکاردەهێنن.[3]
- وەزيری دەرەوەی تورکيا، مەولوود چاوشئۆغڵو ئاشکرایکرد. وڵاتەکەی زۆر نیگەرانە بەرامبەر پاڵپشتييەکانی ئەمريکا بۆ #يەپەگە# لە سووريا و لێک نزيکبوونەوەيەکی ئەرێنی لە نێوان ئەردۆغان- ترمپ هەيە سەبارەت بە ليبيا.[1]
- میسر ئیدانەی پەلامارە سەربازییەکانی ئێران و دەوڵەتی تورک دەکات لەناو خاکی باشوری کوردستان و بە پێچەوانەی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لە قەڵەمی دەدات.[4]
- #دیلان غەفوور#، پەرلەمانتارێکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زمانی کوردی لەسەر نووسراوەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیران لابردراوە، ئەمەش سەرپێچی حکومەتی نوێی عێراقە بە سەرۆکایەتی #مستەفا کازمی#.[1]
- لە وڵاتی هۆڵەند بە چەقۆ هێرشکرایە سەر سادق زەرزا، کەسایەتی و ئەندامی پێشووی ڕێبەریی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)