$باکووری کوردستان$
- دانیشتنێکی دیکەی #فیگەن یوکسەکداغ# هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# لە تورکیا بەڕێوەچوو.[2]
- کاژێر01:00ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، لە دوای دوو ساڵ لە باری نائاسایی لە تورکیا و باکووری کوردستان، باری نائاسایی (کۆتایی) هات و لەمڕۆوە پارت و کۆمەڵەکان دەتوانن بەپێی یاسا و دەستووری تورکیا، چالاکی بکەن.[3]
- #فیگەن یاشار# هاوسەرۆک شارەوانیی کۆپ لە موش، پاش 10 کاتژمێر لە ئازادکردنی جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە و سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتی و لیباس شەخسییەکان لە شاری سنە دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی عەلی ئەڵلاوەیسی تەمەن 45 ساڵ خەڵکی گوندی کۆرکۆرەی سەر بە سەڵواتئاوای پارێزگای سنە و میلاد ساعدپەنا تەمەن 22 ساڵ لە یەکێک لە پارکەکانی شاری سنە دەسبەسەر کردووە.[4]
$باشووری کوردستان$
پاش ئەوەی شەوی 17ی ئەم مانگە لە گوندی پیرداود لە نزیک #مەخموور# ژمارەیەک چەکدار مەڕدارێکی ئه و گوندەیان ڕفاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە بەردەم ماڵی خۆیان بە کوژراوی دۆزرایەوه. قوربانییەکە ناوی (مەجید عەلی عومەر) و تەمەنی 37 ساڵە.[1][2][3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، کاتژمێر 16:20 خولەکدا دەورووبەری ئینزە-ی سەربە #قەندیل# و چیای کارۆخ کە دەکەوێتە سەر سنووری #هەولێر#-ی بۆردمان کرد.[5]
- لە #زانکۆی چەرموو# لە #سلێمانی# کۆنفرانسێکی هاوبەشی زانکۆکانی #سنە#، چەرموو و جیهان، لەبواری زانستی کۆمپیوتەر و بیرکاری بەڕێوەدەچێت.[3]
- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کێشەی دانپێدانانیان نەماوە و هاوشێوەی زانکۆکانی دیکە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین. [3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەشەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی 19ی تەموزی ڕۆژئاوا، لە چەندین شاری ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا پیرۆز کرا.[2]