$باکووری کوردستان$
- بەهۆی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورک لە شارۆچکەکانی سەربە #ئامەد#، لە 16 شارەدێ و دەیان گوندی ئەو پارێزگایە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- پاش ئەوەی #حەشدی شەعبی# لە هەندێک لە ناوچە داگیرکراوەکان کشایەوە، لە #خانەقین# و #کەرکووک# #ئاڵای کوردستان# هەڵکرایەوە.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی خانەقین بۆ داواکردنی دەرچوونی پۆلیسی فیدراڵی لە شارۆچکەکە، خۆپیشاندەرێک بەناوی محەمەد نووری - #محەمەد دۆشمەچی# شەهید بوو و دەیان برینداریشی لێکەوتەوە.[1]
- ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەو شوێنانەی بۆی دیاریکراوە نەکشاونەتەوە.[1]
- ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ #کۆسرەت ڕەسول# عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەرکرد، ئەوەش بە تۆمەتی ناوبردنی هێزە عێراقییەکان بە هێزی داگیرکەر لە کەرکووک.[1]
- بەرپرسی #بەرەی تورکمانی# لەکەرکووک ڕایدەگەیەنێت، دۆخی کەرکووک لەرابردوو سەقامگیرترە و لەچەند هەفتەی داهاتووشدا ئیدارەیەکی نوێ پێکدەهینرێت و پۆستی پارێزگاریش دەدرێتەوە بە یەکێتی.[1]
- پنتاگۆن ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پڕۆگرامە گەورەکەی لە مەشقپێکردن و پێدانی چەک بە هێزە عێراقییەکان دەوەستێنێت ئەگەر هێزەکەیان بەردەوامبێت لە هێرشکردنەسەر کوردانی هەرێمی کوردستان.[2]
- ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی #بزوتنەوەی گۆڕان# ئاشکرايدەکات، بەنیازن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیی و کەسایەتییەکان کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێم هەڵبوەشێننەوە و حکومەتێکی کاتی پێکبهێنن.[2]
- ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە هەر کاتێکدا دەکرێ سنوورەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابخەن، بەڵام بەو مەرجەی بەغدا بتوانێ هەموو پێداویستییەکانی باکووری عێراق دابینبکات و هەرێمی کوردستانیش دەروازەکانی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکات.[3]
- بارەگای #بەرەی تورکمانی# عێراق لە شارەدێی پردێ سوتێنرا.[1]
- کەریم نوری، وتەبیژی دەستەی حەشدی شەعبی لەعێراق ئەمرۆ بە دواڕۆژی وت هیچ پلانیک بۆ پاشەکشێی هێزەکانی حەشدی شەعبی نییە لەکەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەوەشی هەیە تەنها دورخستنەوەیانە لەگەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە و جێگیرکردنیانە لەدەوروبەری شارەکە.[2]
- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی پۆلیسی پارێزگای دیالە دەرکردووە لەبەرامبەر سوتاندنی #ئاڵای کوردستان# لە شارۆچکەی #خانەقین#.[2]
- جەبار عەلی لوعەیبی، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ هۆشداریدایە سەرجەم دەوڵەت و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە گرێبەستکردن یاخود ڕێککەوتن لەگەڵ هەر لایەنێک لەناو عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی نەوت.[2]
- #عەلی قەڵای#، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی دووی کەرکووکی یەکێتی نیشمانی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:ئەو پڕوپاگەندەی لە کەرکووک دەکرێت، کە گوایە هێرش کراوەتە سەر هێزە ئەمنییەکان دوورە لە ڕاستییەوە، نە هێرش هەیە نە ڕاپەڕین، کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی پارتی دەورێکی خراپ دەبینن و دەیانەوێت ڕەوشەکە بشێوێنن.[4]
- #سەعدی ئەحمەد پیرە#، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بارزانی و کۆسرەت ڕەسول ئاگاداری ڕێککەوتنی کەرکووک نەبوون. دەشڵێت یەک چەکداری حەشدی شەعبی لەناو کەرکووک نەماوە و دۆخی کەرکووک و شنگالیش ئارامە.[3]
- شێرکۆ میروەیس بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی لە شارۆچکەی خانەقین لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەداخەوە چەند ڕۆژێکە دۆخێکی نەخوازراو ڕووی کردووە ناوچەکە و شارۆچکەکەمان بە هاتنی سوپای عێراق، ئەمەش هۆکاری هەڵەی سەرکردایەتی سیاسی کورد بوو ڕوویدا.[2]
- #ئاشتی هەورامی# وەزیری #سامانە سروشتییەکان#ی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بەرهەمهێنانی #نەوت# دەکات، بەردەوام بن لە وەبەرهێنەرەکانیان لە هەرێمی کوردستان.[2]
- دوای ئەوەی ڕێگریی لە کۆبوونەوەی لیستی #نەوەی نوێ# کرا لە #پارکی ئازادی#، کۆمەڵێک هاوڵاتی بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین شەقامی #کانی ئاسکان#ی شاری سلێمانیان داخست، ئاسایشی سلێمانی بە زەبری هێز بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد و پەلامارانی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنووسانی دا لەنێویشیاندا پەلاماری پەیامنێری ڕۆژنیوزیش دراوە و لێیان داوە.[4]
- لە کەرکووک ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی عەرەب بەناوی یاسین عەبدوڵڵا کە پێشتر ئەفسەری فڕۆکەوان بووە، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە بەدەستڕێژی گوللە کوژرا.[1]
- کۆمپانیای شیفرۆنی ئەمەریکیی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی کاتی چالاکیی هەڵکەندنی بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە هەریمی کوردستان ڕاگرتووە.[1]