$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاش چەندین ڕۆژ لە بوومەلەرزە گەورەکە، ڕەوشی لێقەوماوانی کرماشان و دەوروبەری باشیی بەخۆیەوە نەدیوە و پێویستیی زۆرتریان بە یارمەتی و ئاوی خواردنەوە هەیە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە تا ئەمڕۆ #قەسری شیرین# ئاوی خواردنەوەی نییە.[1]
- ئەمڕۆ ڕێبەری حکومەتی ئێران عەلی خامنەیی بە مەبەستی سەردانی شوێنە زیان بەرکەوتووەکانی #بوومەلەرزە# گەیشتە پارێزگای #کرماشان# و لە شارۆچکەی #سەرپێڵ زەهاو# لە ناو لێقەوماندا قسەیکرد.[1]
- بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، لە سنووری #پیرانشار#، کۆبەڵبەرێک کوژراو دوانی دیکەش برینداربوون.[5]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی لوقمان واحیدی خەڵکی گوندی مێشەدێ لە شاخی کانی خوای شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەستدا، ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ، #بومەلەرزە#یەک ناوچەکانی #گەرمیان# و #هەڵەبجە# و #هەورامان# و #شارەزوور#ی هەژاند.[1]
- دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا کە #ڕیفراندۆم#ەکەی باشووری کوردستان نادەستوورییە.[1]
- #نێچیرڤان بارزانی#، ڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم بە تاکلایەنە ناودەبات و دەشڵێت: دەمانەوێت کێشەکان لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا چارەسەر بکرێن.[1]
- خوێندکارانی بەشە ناوحۆییەکانی #زانکۆی سلێمانی# لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاریی و گەرمکەرەوەکان گردبوونەوەیان سازدا.[1]
- فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هیچ هێزێکی #حەشدی شەعبی# لە ناحیەی #زوممار# و ڕەبیعە نەماوە و دەشڵێت، سوپای عێراقیش دەستی بە کشانەوەی هێزەکانیان کردووە.[2]
- لە سلێمانی تەقە لە ماڵی پارێزەرێک بەناوی عومەر حەمەعەلی تۆفیق دەکرێت، پارێزەرەکەش دەڵێت پێدەچێت ڕووداوەکە پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە لە ڕابردوودا کاری لەسەر ئاشکراکردنی چەندین دۆسیەی گەندەڵی کردووە.[3]
- گردبونەوەی عەرەبی و کوتلەی #بەرەی تورکمانی# لە ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# داوا دەکەن متمانە لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک وەربگیرێتەوە و کەسێکی تر کاندید بکرێت بۆ سەرۆکی ئەنجومەن.[2]
- ئیدارەی #گەرمیان# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێشبینییەکانی باران بارین، باس لە ناسەقامگیری و گۆڕانکاری خێرادەکەن، لە کەش و هەوای ناوچەکەدا، هەربۆیە لە ئەگەری دابارین و بەردەوامی ئەوحاڵەتەدا، پێویستە ئەو ڕێگایانەی نزیکی قەدپاڵی شاخەکانن بەهیچ جۆرێک ڕێگاکانیان بەکارنەهێنن.[4]