بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە ساڵی 1960 لە شاری #سلێمانی#، لە باشووری کوردستان، لە دایکبووە.
-لە کۆتایی ساڵی 1976 پەیوەندیی کردووە بە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە.
-لە ساڵی 1979 دا دوو جار لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە دەسگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانەوە. ماوەی 43 ڕۆژ لە زیندانەکانی ئەمن لە هەیئەی تەحقیقی خاسسە لە #کەرکووک# دەسگیر کراوە و بە چەندین شێواز ئەشکەنجە دراوە.
-دوای ئازادکردنی لە زیندان، خوێندنی ئامادەیی بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی ئێراق بەدەستهێناوە دوای ئەوەی لە تاقیکردنەوەدا 96، 5 نمرەی %ی وەرگرتووە.
-بە هۆی چاودێری ئەمنییەوە ئێراقی جێهێشتووە و ڕوویکردووەتە بەریتانیا.
-لە سەرەتای هەشتاکانەوە بووەتە ئەندام لە ڕێکخستنەکانی ئەوروپای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
-سەرباری سەرقاڵبوونی بە خەباتی سیاسی، خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری مەدەنی و بیناسازی ساڵی 1983 لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا، بەدەستهێنا.
-خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاری گشتی لە ساڵی 1987 لە زانکۆی لیڤەربول لە بەریتانیا.
-وەک ئەندازیاری ڕاوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەوروپی کاری کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/213/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=0003.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/213/0003.JPG=KTML_Photo_End=
-لە یەکەمین کۆنگرەی ئاشکرای یەکێتیی نیشتمانیی لە کوردستانی ئازاد کراو، ساڵی 1992، بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردراوە و ئەرکی بەڕێوەبردنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای پێشپێردراوە.
-نوێنەری یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێم بووە لە دوای یەکەمین هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی لە کوردستان لە ساڵی1992 دا، بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەمریکا-واشنتۆن.
-تۆڕی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی فراوان کردووە لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە واشنتۆن و بەشداریکردووە لە چالاکییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی و کۆنگرەکانی بەر لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس.
-سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە ماوەی نێوان کانونی دووەمی 2001 و ناوەڕاستی 2004 لەسەر تەکلیفی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی حکومەتدا هەوڵێکی زۆریدا بۆ چککردنی باری گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێم و باشکردنی خزمەتگوزارییەکان و بنەمارێژی کرد بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان کەبووە جێگەی ڕەزامەندی جەماوەری کوردستانی لە کاتێکدا ئەو هەرێمە گەمارۆ درابوو لە هەموو چانسێکی ئابووری و گەشەپێدان بێبەشکرابوو.
-لە دوای ڕووخانی ڕژێم بووە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی ئێراق لە نیوەی دووەمی ساڵی 2004 و پاشان بووە وەزیری پلاندانان لە حکومەتی ئینتیقالی ئێراق لە ساڵی 2005 و دواتر بووەتە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەڵبژێدراوی ئێراق (حکومەتی بەڕێز نووری مالکی) و سەرۆکایەتی لیژنەی ئابووری پێسپێردراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/213/0025.JPG=KTML_Photo_Alt=بەرهەم ئەحمەد ساڵح=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/213/0025.JPG=KTML_Photo_End=
-بە نوێنەرایەتی حکومەتی ئێراق، پڕۆژەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێراق بە شەراکەت لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەست پێ کردووە. پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەڵگەنامەیەکە بۆ دەستەیەک ئیلتزامی هاوبەش لەنێوان ئێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری کردنی بەغدا لە پابەندبوون بە ئیلتزامەکانی لە بوونیادنانی ئێراقێکی دیموکراتی فیدراڵی گەشەکردوو کە لەگەڵ خۆی و دەوروبەرە ئیقلیمییەکەی و نێودەوڵەتییەکەیدا بە ئاشتی وهێمنی بژی.
-زانکۆی ئەمریکایی لە ئێراق -سلێمانی دامەزراندووە و ئێستاش سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی باوەڕمەندانی ئەو زان#کۆیە# دەکات.
-لە لایەن سەرکردایەتی کوردستانەوە کاندید کراوە بۆ سەرۆکایەتی لیستی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە ڕۆژی 25-07-2009.
-د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح خاوەنی تۆڕێکی فراوانی پەیوەندیی کوردستانی و ئێراقی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە و وەک سیاسییەکی میانڕەو لەگەڵ هەموو هێز و ڕەوتە سیاسییەکانی وڵاتدا کراوەیە و خاوەنی پەیوەندییەکی پتەوە لەگەڵ ناوەندی میدیایی و ڕووناکبیریی.
-خاوەنی چالاکییەکی بەرچاوە لە بواری ڕووناکبیری و لە پشتگیریکردنی چالاکییەکانی کۆمەڵی مەدەنی. سەرۆکی دەستەی باوەڕمەندانی (مولتەقای ئێراقی) یە کە چەترێکی دیموکراتیی ئێراقییە و چەندین کەسایەتی دیموکراتی و نیشتمانیی و کەسایەتی لە چین و توێژەکانی کۆمەڵی ئێراقی لە خۆدەگرێت، مولتەقا خاوەنی پڕۆژەی واعیدون و پڕۆژەی هیوایە بۆ پشتگیری کردنی خوێندکاری زیرەک و بەهرەمەند لە زانکۆکانی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری ئێراقدا.
-خێزاندارە و کوڕێک و کچێکی هەیە.
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتە سەرۆک وەزیران.[1]
ڕۆژی #02-10-2018# بووە سەرۆک کۆماری ئێراق، پێنجەمین سەرۆک کۆماری ئێراق و سێیەمین سەرۆک کۆماری کورد دوای #مام جەلال# و #فوئاد مەعسوم#.[2]
ڕۆژی #12-12-2025# پۆستی کۆمسیاری باڵای #نەتەوە یەکگرتووەکان#ی بۆ کاروباری پەنابەران وەرگرت. ئەم پۆستە باڵاترین پۆستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە تا 2025 کوردێک وەری گرتبێت.