ساڵی 1937 لە شارۆچکەی #هەریر#ی سەربە پارێزگای #هەولێر# لە باوەشی خێزانێکی کرستیان هاتۆتە ژیانەوە خوێندنی لە هەریر و #شەقڵاوە# و هەولێر تەواوکردووە و فرانسۆ پاش ئەوەی خانەی مامۆستایان تەواودەکات ساڵی 1960−1961 لە ناوچەکانی بلێ و بارزان و لە دەڤەری باڵەکایەتی دەبێت بە مامۆستای وەرزش، لە سەرەتای چوونی بۆ ناو کاری سیاسەت دەبێتە ئەندامی حیزبی شیوعی ئێراق و پاشان بەرپرسی لێژنەی ناوچەی حیزبەکە، بەڵام بەهۆی ئەو خۆشەویستییە زۆرەی بۆ #مەلا مستەفا بارزانی# دەیبێت لە ساڵی 1963 پەیوەندی بە #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات و دەچێتە ڕیزەکانی ئەم حیزبە و لە شۆڕشی ئەیلول بەژداری دەکات، لە ماوەیەکی زۆر کەمیشدا دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی گەڵاڵەی پارتی دواتر لە ساڵی 1969 دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەهۆی دڵسۆزی و بەوەفایەتییە زۆرەکەی بۆ پارتی زۆر جێگای بایەخی مستەفا بارزانی بوو و هاوڕێی نزیکی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و #مەسعود بارزانی# بوو، لە کاتی دامەزراندنی دەزگای پاراستن ڕۆڵێکی چالاکی هەبوو، هەریری لە تەمەنی 33 ساڵی لە دوای ڕێکەوتننامەی #11ی ئازار# لە ساڵی 1970 بۆ 1974 دەبێتە قایمقامی شارۆچکەی #چۆمان#، لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی لە ساڵی 1979 دەبێتە ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی پارتی لە کۆنگرەکانی 10و11و12 ئەم حیزبە بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردراوە.
کاتێک لایەنە کوردستانییەکان لێک نزیکبوونەوە بۆ درووستکردنی بەرەیەکی سیاسی و چەکداری هاوبەش فرانسۆ دەبێتە نوێنەری پارتی لە بەرەی کوردستانی کە لە ساڵی 1988 لەنێوان حەوت پارت و لایەنی سەرەکی باشووری کوردستان درووستکرا.
لە یەکەم هەڵبژاردنی پەڕڵەمان دەبێتە پەڕڵەمانتار و سەرۆکی فڕاکسۆنی پارتی، لە دوای #31-08-1996# هەریری لە کابینەی سێیەمی حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە وەزیری هەرێم بەڵام پاش ماوەیەک لە پۆستەکە نامێنێت و دەبێتە بەرپرسی لقی دووی پارتی و پارێزگاری هەولێر کە تاوەکوو ڕۆژی تیرۆر کردنی لە پۆستی پارێزگاردا مایەوە.
لە #18-02-2001# و لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە فرەنسۆ هەریری تیرۆرکرا.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 30,953 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!