ساڵی
1893 لە شاری
بەدلیسبەدلیسی باکووری کوردستان، هاتۆتەژیانەوە، سەربەهۆزی جبرانلۆیە.
لە
25-03-197625-03-1976، ئیحسان نووری پاشا کۆچی دوای کرد، ئەوەش پاش پتر لە 46 ساڵ دەربەدەری و دوورکەوتنەوە لە کوردستان.
ئیحسان نووری پاشا تێکۆشەری ناوداری کورد، لە تارانی پایتەختی ئێران کۆچی دوای کرد، پاش ئەوەی لە18ی ئاداری ئەو ساڵەدا لە یەکێک لە شەقامەکانی تارانی پایتەختدا بەهۆی مۆتۆڕسکیلێکەوە لێدراوە، لە ئەنجامدا بەسەختی بریندار بووە، پاش ئەوەی ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، کۆچی دوایی کردووە.
ئیحسان نوری پاشا و هاوژینەکەی
تەرمی ئەو تێکۆشەرە مەزنەی کوردستان هەر لەوێ لە گۆڕستانی ئەلزەهرا و بەخاک سپێردراوە.
ئیحسان نووری پاشا بە یەکێک لە سەرکردە بەناوبانگەکانی کورد دەژمێردرێت و ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵەی
خۆییبوونخۆییبوون بووە و دواتر هەر لەلایەن کۆمەڵەی خۆییبوونەوە کراوەتە سەرکردەی شۆڕشی ئاگری.
ئیحسان نووری پاشا خولێکی خوێندنی سەربازی تەواوکردووە و لە چەندین شەڕدا سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێناوە، لەگەڵ جەمعییەتی تەعالیی کوردستاندا پەیوەندی هەبووە.
ئەو کۆمەڵەیەی کە لە ساڵی
1918 دامەزراوە، ئیحسان پاشا لە گۆڤاری ژین ئۆرگانی کۆمەڵەکەدا نووسەرێکی دیار بووە، هەروەها ئەندامی کۆمیتەی سەربەخۆیش بووەکە لە
ئەرزرۆمئەرزرۆم دامەزراوە، جگە لەوانە سەرکردەی ئەو سەرهەڵدانەی کوردیش بووە.
کە لە ساڵی
1924 لە ناوچەی (بەیتولشەباب) بەرپا کراوە، پاش نسکۆی ئەو سەرهەڵدانە لەگەڵ خورشید بەگی هەرتۆشی و تۆفیق جەمیلی
ماردینماردینی و ڕاسم بەگی وانی و چەند ئەفسەرێکی تر پێشان دەچنە سووریا و پاشان دەچنە ئێراق، پاش ئەوەی چەند ساڵێک لە ئێراق ماوەتەوە بۆ سەرکردایەتی کردنی شۆڕشی ئاگری، بەناوی فەرماندەی لەشکری شۆڕش ساڵی
1927 ژ ئالیا خۆییبوونەوە دانراوە، بەدرێژای شۆڕشی ئاگری ئیحسان نووری پاشا قارەمانێتی مەزنی نواندوە پاش نسکۆی شۆڕشەکەش لە ساڵی 1930دا چووەتە ئێران، لە سەروبەندی ڕەهەندەیی و دەربەدەریدا لە ئێران ژەنراڵ ئیحسان نووری پاشا ژیانێکی کولەمەرگی ژیاوە لە ساڵی
1945 لە گۆڤاری
ڕۆناهیڕۆناهیدا وتاری بڵاوکردووەتەوە.
ساڵی
1960 تەڤلی کۆنگرەی کۆمەڵەی قوتابییانی کورد لە ئەوروپا بووە، ئیحسان نووری پاشا یەکێکە لەو سەرکردانەی کورد کە جگە لەوەی خودان ئەزموونێکی سەربازی باش بووە دەستی نووسین و ڕۆژنامەوانیشی هەبووە.
[1]