لە زمانی خۆیەوە
کەمال #چۆمان#ی، ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆیە.
لەداییکبوی کۆمەلگای زۆرەملێی هەریرە لە ساڵی 1985. دوای ڕاپەڕینی 1991، ماڵیان گەراوەتەوە شارۆچکەی چۆمان و لەوێ ئەژیێ.
ساڵی 2007 بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدینی تەواوکردوە. لە ساڵی 2005ەوە دەستیکردۆتە کاری نوسین لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا. لە قەزای چۆمان، لە ساڵی 2005 خۆیی و چەند هەڤاڵێکی ڕۆژنامەیەکیان بە ناوی هەڵگورد دەرکردوە. لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاوێنە لە سەرەتای دەرچونی ڕۆژنامەکەوە کاریکردوە. دواتر بۆتە دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ستاندەر و گۆڤاری ڕێگا. دواتر بۆتە دەستەی نوسەرانی گۆڤاری لڤین. لە ڕۆژنامە ئەهلی و ئازادەکان و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتی بەبەردەوامی نوسیوە و دانەبڕاوە و بە ئینگلیزیش بەشداریی کردوە لە ماڵپەڕی کوردییشمیدیا. هەندێک وتارەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی و ئینلگیزی و فارسی. زۆرێک لە کارەکانی دەربارەی کێشەی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا و #پەکەکە# بوە. چەندان جار چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکە کردوە لەناویان موراد قەرەیلان.
لە دو ساڵی ڕابردودا، پەیامنێری ڕێکخراوی جیهانیی پەیامنێرانی بێ سنور بوە و چەندان ڕاپۆرتی لەسەر دۆسیەکانی پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنوسان و ئازادیی ڕۆژنامەگەری ئامادەکردوە. هاوکاریی ڕێکخراوە جیهانییەکانی کردوە لە بەرەوپێشبردنی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و مافەکانی مرۆڤ لە وێنەی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ.
کەمال چۆمانی لە ئێستادا، خەریکی خوێندنی ماستەرە لە ئەدەبی ئینگلیزی لە وڵاتی هیندستان. ستوننوسە لە سایتی http://www.kurdistantribune.com کە ماڵپەڕێکی ئینگلیزییە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 25,353 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!