لەدایکبووی 1966 لە #پێنجوێن#. بەهۆی ئەندام بون لە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بەشداری نەکردن لە قادسیە دۆراوەکەی ڕژێمی ڕوخاوی بەعس و سەددامی گۆربەگۆر لە ساڵی 1984 ڕوی لە ئێران کردو توانی درێژە بەخوێندن بدات لەزانکۆی تەورێز بەکالریۆسی لە دەرون ناسی بە دەستهێنا.لەساڵی 1995 بە هۆی بێزاری وەرازی نەبون بەشەری ناوخۆ نیشتەجێی ئەڵمانیا بو لە شاری کۆلن، چالاکی زۆری ئەنجام دا لە بواری خزمەت کردن بە ڕەوەندی کورد لەو دەڤەرەو بەرپرسی سەنتەری کلتوری کوردی بو لە کۆلن بۆ داکۆکی کردن لە مافە ڕەواکنی کورد وە داواکردن لە بەرپرسانی کوردستان بۆ گرنگی دان بە ڕەوەندی کورد لە تاراوگە چەندین بابەتی لە سایتە کوردییەکاندا بڵاوکردۆتەوه. بە داخەوە لە پاییزی 2007 لە کاتێکدا بۆ بەرێکردنی کاری گەرانەوەی بۆ کوردستان لە نوسینگەی یەکێتی لە شاری #مەریوان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە بەرهێرشێکی ترۆریستانە و شەهید کرا.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,761 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!