کوردەکانی خوەراسان
مێژوو: لە سەرەتای سەدەی 16ی زایینی، ئیمپراتۆری شێعە مەزهەبی سەفەوی وەک ڕەقیبێک دژ بە ئیمپراتۆری سونی مەزهەبی عوسمانی سەرهەڵدا و بۆ پەرەپێدانی ئایدۆلۆژی و مەزهەبی شێعە و هۆکاری دیکەش دژی ڕاوەستا، لەو کاتەدا دەسەڵاتی میللەتی کورد بوو بە قوربانی هەردووک ئیمپراتۆرییەکە.
لە ساڵی 1514ی زایینی دا لە ناوچەی چالدران شەڕێکی توندوتیژ لەنێوان هەر دوو ئیمپراتۆرییەکدا دەستی پێ کرد، کە بە شەڕی چالدران بەناوبانگە. لەو شەڕەدا ئیمپراتۆری عوسمانی بەسەر ئیمپراتۆری ئێراندا سەرکەوتنی بە دەست هێنا و ئێران شکا و ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی سنوورەکانی ئێران و پاشەکشەیەکی زۆر، لێرەدا بوو کە خاکی کوردانیش لەنێوان ئەو دوو ئیمپراتۆرییەدا دابەش کرا و بەشێکی کەوتە سەر ئیمپراتۆری ئێران و بەشێکیشی بوو بە پاشکۆی ئیمپراتۆری عوسمانی.
تایفە و عەشایری کورد لە زەمانی شا ئیسمایلی سەفەویدا لە دەوروبەری ساڵی 1598ی زایینی و یان بە وتەیەکی دیکە ساڵی 1602ی زایینی لە ناوچەکانی نێوان دەریاچەی ورمێ و دەوربەری دەریاچەی وان و باشووری چۆمی ئەرسەوە بۆ ناوچەی خوەراسان (خراسان) کە کەوتووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کۆڕەویان پێ کرا.
هۆی ئەم جێبەجێ کرد و کۆڕەوییەی کوردان، ڕوون و ئاشکرایە کە بۆ ڕاست بۆ خۆراسانیان بردوون، بۆ ئەوەی لە لایەکەوە ویستوویان کە بە کوردەکان بەری هێرشە بەردەوام و یەک لە دوای یەکەکانی ئوزبەک (ازبک) کە دەکرایە سەر ئیمپراتۆری ئێران، پێبکرن و لە لایەکی دیکەشەو ببێتە هۆی کز و لاوازی هێزەکانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکان. کە گوایە ئەو کاتە شاعەباس باوەڕی پێیان نەبووە و بۆ دڵنیایی مانەوەی حکومەتەکەی لێکی بڵاو کردوون. سرووشتییە کە کوردەکان مرۆڤی بەهێز و نەترسن و بۆ شەڕ کردنیش زۆر ئازان لە زووترین کاتدا شەڕکەرە ئوزبەکییەکانیان پاشەکشە پێ کرد و ئەو ناوچانەی کە لە باکووری خۆراسان کەوتبووە دەست ئوزبەکە داگیرکەرەکان لێیان وەرگرتنەوە. لەو کاتەوە ئەوێیان بە مڵک و خاک و ئاوی خۆیان دەزانن و لەوێ ماونەتەوە، دیارە بە هاوکاری و هاندانی شا عەباسی سەفەویش، بێجگە لەمەش لەلایەن شا عەباسی سەفەوییەوە بۆ دانی باج و خەراج بە دەوڵەت ئازاد کران و هیچیان بە دەوڵەت نەدەدا. دەتوانین بڵێین بارودۆخێکی وەک حکومەتێکی نیمچە سەربەخۆی ناوچەیی لەو شوێنە مانەوە و لە لایەکی دیکەشەوە بوون بە پارێزەرانی سنووری ئێران و ئێستاش کە ئێستایە لەو پەشەی ئێراندا ماونەتەوە. هەرچۆنێک بێ سیاسەتی شاعەباس مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا و درێژەدانی حکومەتەکەی بوو کە تێدا سەرکەوتوو بوو. بەڵام ئەگەر ئەو کاتە لەو باوەڕەدا بووبێ کە بەو کۆڕەو پێکردنە دەتوانیت داب و نێرەتی ئەو گەلە بسڕێتەوە، خەیاڵی خاو بووە، چوونکە ئێستاش کوردەکانی خۆراسان سەرەڕای دووریان لە خاکی کوردستان بەڵام هەمیشە شانازییان بە کوردبوونی خۆیان هەیە و داب و نێرەتی خۆیان پاراستووە.
دەبێت ئەوەش بزانین کە لە دوارانی سەرۆکۆماریی محەمەدی خاتەمی دا لە ئێران، پارێزگای خوەراسان کرا بە سێ بەشی باکووری، ڕەزەوی و باشوورییەوە کە بەداخەوە ئەم دابەش کردنەش بوو بەهۆی جیاکردنەوەی بەشێک لە کوردەکان لە یەکتری. بە جۆرێک کە دوای دابەش کردنەکە کوردەکانی خۆراسان لەنێوان دوو پارێزگای خۆراسانی باکووری و خۆراسانی ڕەزەویدا بوون بە دوو بەشەوە.
ڕێژە: ئێستا نزیک بە 1، 7 میلیۆن کورد لە خۆراساندا دەژین کە نزیک 60 لەسەددا لە دێکان، 35 لە سەددا لە شارەکان و 5 لە سەددەکەی دیکەشی بە شێوەی کۆچەری گەرمیان و کوێستان دەکەن. دەتوانین بڵێین کە هەموو کوردەکانی خۆراسان بە زاراوەی کرمانجی قسە دەکەن.
هەڵکەوتووی جوگرافیایی: ئەم ناوچەیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە هەڵکەوتووە، پان و برێژی ناوچە کوردنشینەکەی خۆراسان لەنێوان (5/38 -5/36)N و (60 -56)E پلەدا هەڵکەوتووە. پانتاییەکەشی 2km64144دەبێ.
کەڵک لە کۆراوەیەکی سەید سەمیع سەید حبیباللەزادە وەرگیراوە.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 8,057 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!