بەپێی ئامارێکی یەکەی پشکنینی خۆراک لەمەرزی پەروێزخان، لەماوەی مانگی ڕابردودا دەستبەسەر زیاتر لە 580 تەن خۆراکی خراپ و نەشیاودا گیراوە.
ئاودێر محەمەد، گەرمیان: لێپرسراوی یەکەی پشکنینی خۆراک لەمەرزی پەروێزخان، عومەر محێدین، ئەمڕۆ، چوارشەممە، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لەماوەی مانگی تەمموزدا، یەکەکەیان پشکنینی بۆ زیاتر لە 55 هەزار تۆن خۆراک و خواردەمەنی و کەرەسته و شمەکی جیاواز کردوە کە ڕێژەیەکیان بەهۆی نەشیاویان و دەرنەچونیان لەپشکنینەکان، دەستیان بەسەردا گیراوە.
وتیشی، بڕی ئەو خۆراک و شمەکە نەشیاوانە، 586 تەن و 988 کیلۆ بون و جۆرەکانیشیان بریتی بوە لە، دۆشاوی تەماتە، بابەتەکانی شیرەمەنی "دۆ و ماست"، شیرینی و کێک، خوێ، ئایس کرێم و...هتد.
عومەر محێدین، ئەوەشی خستەرو، ئەو خۆراکە گیراوانە، یان لەناوبراون، یاخود بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕێنراونەتەوە.
لێپرسراوی یەکەی پشکنینی خۆراک ڕونیشیکردەوە، هەموو خۆراکێک کە لەئێرانەوە دێت، لەلایەن یەکەکەی ئەوانەوە بەسێ ئاست و لەبوارەکانی، فیزیایی، کیمیایی و بەکترۆلۆجی پشکنینی بۆ دەکرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لەشیاویان.
- 07-08-2013
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,655 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!