ناوی تەواوی: کازم حەمەدەمین ڕەئوف فەتاح حەمەد مەلاک.
نازناو: کازم ئیلنجاغی.
لە بەهاری ساڵی (1962) لە گوندی (ئیلنجاغی گەورە)ی دەڤەری
کۆیەکۆیە لەدایک بووە.
نازناوی بنەماڵە: شێخانی.
ساڵی
1978 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان) کە لەوکاتەدا خوێندکاری قۆناغی دووەمی ئامادەیی کشتوکاڵی (کەڵەک) بووە. دوای ماوەیەک ئاشکرا دەبێت لەلایەن ڕژێم و دەزگا ئەمنیەکانی حزبی بەعس و چاودێریەکی تووندی دەخەنە سەری و ئازاری دەدەن هەر بۆیە بە ناچاری خەباتی شار بەجێدەهێڵێت و ڕوو لە شاخ دەکات و دەبێتە پێشمەگە لە هەرێمی (8)ی دەشتی
هەولێرهەولێر کە پاشان ناوەکەی گۆڕا بۆ تیپی 86ی دەشتی هەولێر. بەشداری چەندین شەڕ و نەبەردی و داستانی هێزی پێشمەرگەی لە سنووری تیپەکەی دا دەکات کاتێک مامە ڕیشە دێتە سنووری دەشتی هەولێر چەند پێشمەرگەیەکی ئازا هەڵدەبژێرێت تاوەکو لەگەڵی بن یەکێک لەو پێشمەرگانە کە هەڵیدەبژێرێت (شەهید کازم حەمەدەمین) دەبێت. بەشداریەکی کارای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی
1991 دەکات لە ئازادکردنی چەندین ناوچەدا تا دەگاتە (
کەرکووککەرکووک). لەسەر داوای سەرۆکی حکومەتی کابینەی دووەمی حکومەتی هەرێم (کۆسرەت ڕەسول عەلی) دەکرێت بە (فەرماندەی مەفرەزە) لە دەستەی تایبەتی خۆی واتە ماڵی (کۆسرەت ڕەسول). لە ئەنجامی شەڕی نەگریسی براکوژی نێوان
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شەوی 14-01-1995 لە شاری هەولێر دوای 14 ساڵ پێشمەرگایەتی شەهید دەکرێت. لەدوای خۆی چوار جگەرگۆشەی بەجێهێشتووە بە ناوەکانی (کرێکار، نسار، کەنار، ساکار).
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 14,899 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!